چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی هەشتەم

Wednesday, 04/01/2017, 23:09

5205 بینراوە


پرسیار: چی ڕوو دەدات ئەگەر جەنگ ڕوو بدات؟

وەڵام: ئەم وەڵامە کەمێک زەحمەتە. لەبەر ئەوەی ئەوە پەیوەستە بەو جۆرە بونەوەرەی کە شەڕی لەگەڵ دەکڕێت و ئایا ئەو جۆرە بونەوەرە چی جۆرە تەکتیکێک بەکار دەهێنن، شەڕ بەو جۆرە نیە کە ئێوەی مرۆڤ بیری لێ دەکەنەوە  بە وشەی شەڕ، شەر  چینی هەیە “Level” 
ئیحتیمالیەی یەکەم ئەوەیە سیاسیەکانتان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان سیستمی کۆمەڵایەتیتان تێک بدەن،  ئیحتیمالیەیەکی تر ئەوەیە چەکێکی پێشکەوتوو بەکار بهێنن بۆ دروست کردنی بومەلەرزە، یان ئەکتیف کردنی بورکانەکان یان ڕوداوی تر کە بۆ ئێوەی مرۆڤ وەک ڕوداوی سروشتی دەبینرێت بۆ نمونە تسونامی دروست بکەن.
لەوباوەڕەدا نیم کە فیوشنی مس بەکار بهێنن لەبەر ئەوەی ئەو فیوشنە تەنها کاریگەری لەسەر مرۆڤ نابێت بەلک و کاریگەری لەسەر هەسارەکەش دروست دەکات. لەو باوەڕەدام یەکسەر پەلاماری هەسارەکە نەدەن لەبەر ئەوەی بونەوەری مۆرڤ زۆر بێ هێزن لەبەردەم ئەواندا، هەتا ئەگەر ئێوە تواناشتان هەبێت کەشتیە ئاسمانیەکانی ئەوان بخەنە خوارەوە هێشتا ئەوە نابێتە بناغە بۆ بردنەوەی جەنگ و ئێوە ناتوانن هەموو کەشتیەکان لەناوبەرن.  با بڵێین ئێمە دڵنیا نین کە شەڕی گەرم ڕوو بدات لە چەند ساڵی ئایندەدا.
نامەوێت ئەم باسە درێژە پێ بدەم.

پرسیار: ئەمە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی ئەمڕۆیە دەتەوێت شتێک بڵێیت یان نامەیەک ئاڕاستەی ئێمە بکەیت؟

وەڵام: چاوتان بکەنەوە و ببینن. باوەڕ بە مێژوە درۆینەکانتان مەکەن یان زاناکانتان یان سیاسیەکانتان.
بەشیک لەوان ڕاستیەکان دەزانێت دەربارەی چەند شتێک، بەڵام زانیاریەکان نادەن بە خەڵکی سڤیل، ئەوان ترسیان لەوە هەیە کە خەڵکی توشی پەنیک و دڵەڕاوکێ ببن. من لەو باوەڕادام ئێوە بونەوەرێکی هێندە خراپ نین  وەک لەوەی کە زۆرێک لە ئێمە بیرتان لێ دەکاتەوە، پێم ناخۆشە کۆتایتان ببینم. ئەوە هەموو شتێک بوو کە من ویستم بیڵێم.  بڕۆ دونیاکەتەوە لەوانەیە ڕاستیەکان ببینیت لەوانەش نەیبینیت. 
بە ڕاستی جۆری ئێوە زۆر خۆپەرستن.
پرسیار: لەو باوەڕەدایت کەس هەبێت باوەڕ بەوە بکات کە ئەم چاوپێکەوتنە ڕاستیە؟

وەڵام: نەخێر، بەڵام ئەمە تاقیکردنەوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ خوێندنەکەم وەک وتم پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان مۆرڤەکان دەخوێنم . دوای چەند مانگێکی تر دوبارە دادەنیشینەوە پاشان دەمەوێت گوێبیستت بم و بزانم چی ڕویداوە پاش بڵاو کردنەوەی ئەم چاوپێکەوتنە.
لەوانەیە هێشتا هیوا مابێت بۆ جۆری ئێوە.
کۆتایی بە شی هەشتەم


کۆتایی بە شی یەکی چاوپێکەوتنەکە، چاوپێکەوتنی ئایندە لە دوای چەند مانگێک دەبێت لە دوای چاوپێکەوتنی یەکەم، لە چەند ڕۆژی ئایندەدا دەچمە سەر بەشی دووی چاوپێکەوتنەکەو ئەویش لە ڕێگای کوردستانپۆسەتەوە بڵاو دەکەمەوە، سوپاس و پێزانین بۆ ستافی کوردستانپۆست بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە، ئەم بابەتە زۆر تازەیە بۆ کورد و تا ئیستا هیچ کەس  باسی لێوە نەکردوە، منیش وەک کوردێک حەزم کرد هاونیشتیمانیەکانم لەم باسە بێ بەش نەکەم، دەزانم ئەم باسە پرسیار زیاتر دروست دەکات تا وەڵام هەربۆیە هەرکەس پرسیاری هەیە دەتوانیت لە ڕێگای کۆمێنێت یان فەیسبوکی خۆم بینوسێت بە گوێرەی توانا وەڵام دەدەمەوە ، تکایە پرسیارێک بکە کە ببێتە مایەی فێربوون بۆ هەموان.
ئەم چاوپێکەوتنە بە ڕاستی ڕویداوەو  چیرۆک نیە. ئێستا لە دەرەوەی چاوپێکەوتنەکە وێنەی چەند شارێکی ژێر زەوی بڵاو دەکەمەوە کە تا ئێستا مرۆڤ نازانێت کێ دروستی کردوەو بۆ چی مەبەستێک بەکار هاتوە. 

ئەمە  وێنەی شارێکە لە تورکیا دۆزراوەتەوە لە ژێر زەویدایە ، تا ئێستا مرۆڤ نازانێت ئەم شارە کێ دروستی کردوەو بۆچی مەبەستێک دروست کراوە. ناوی شوێنەکە " Derinkuyu "  بە وتەی ئارخیۆلۆخەکان ئەم شارە تەمەنی ٣٥٠٠ ساڵە و جێگای ژیانی تێدایە بۆ ٣٥ تا ٥٠ هەزار کەس، لە ساڵی ١٩٦٣ کەسێک بە سودفە دۆزیەوە کە خەریکی خانوو دروست کردن بوو  دیوارێکی ڕوخاند لە پشتی دیوارەکە تونێلێک بوو ئەم تونێلە دەچوە سەر ئەم شارە گەورەیە لە ژێر زەویدا.
بۆی هەیە ئەمە شاری ڕەپتیلەیەن بێت و زاناکان ئەمە  دەزانن بەڵام باسی لێوە ناکەن.


وێنەی شارەکە بە تەواوەتی


وێنەی ناوەوەی شارەکە


وێنەی خوێندنگا لەناو شارەکەدا


هاوڕێیان ئەمەش لینکی فەیسبوکە تازەکەم کۆنەکە بلۆک کراوە.

 چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ وبونەوەرێک لە جۆری رەپتیلیەن -بەشی یەکەم

چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ وبونەوەرێک لە جۆری رەپتیلیەن -بەشی دووەم

چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ وبونەوەرێک لە جۆری رەپتیلیەن -بەشی سێیەم

چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ وبونەوەرێک لە جۆری رەپتیلیەن -بەشی چوارەم

 چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ وبونەوەرێک لە جۆری رەپتیلیەن -بەشی پێنجەم

 چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلەین- بەشی شەشەم

 چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلەین- بەشی حەوتەم 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە