چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی یازدەیەم

Sunday, 01.15.2017, 21:57

3145 بینراوە


درێژەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەپتیلیەن بەشی یانزدە (٢)
------------------------------------------------
پرسیار: باشە . باگفتوگۆ دەربارەی دەڤری فڕیو  UFO بکەین، دەتوانیت ڕوونکردنەوەم بدەیتێ ئایا چۆن حوکمەتەکان دەڤری فڕیویان دەست کەوتوە لە سەرەتاوە، ئایا چۆن توانیان دەڤری فڕیوی خۆیان دروست بکەن؟ ئەمانە هەمووی سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ  'Roswell Incident؟ (تێبینی : لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندێکی مەکسیک بە ناوی ڕۆسوێڵ دەفرێکی فڕیو کەوتە خوارەوە).
وەڵام: بەڵێ، بەڵام ئەو ڕوداوە یەکەم جار نەبوو. لە ڕاستیدا من زۆر زانیاریم نیە لەسەر مێژوو، من دراسەی هەڵسوکەتی ئێوە دەکەم لە ئێستادا، لەبەر ئەوە زانیاری مێژووی ئێوەم هەمووی لا نیە، بەڵام من محاولە دەکەم ئەوەی دەیزانم بیخەمە ڕوو.
کەمێک مەجالم بدە بیر بکەمەوە. لە ساڵەکانی ١٩٤٦ تا ساڵی ١٩٥٣ پێنج دەڤری فڕیوی بونەوەری هەسارەکانی تر کەوتونەتە خوارەوە و کەوتنە سەر زەوی. ئەو ڕوداوەی تۆ باسی لێوە دەکەیت " ڕۆسوێڵ مەکسیک"  یەک دەڤری فڕیوو نەبوو بەڵک و دوودانە کەوتنە خوارەوە لە دوو شوێنی جیاواز لەو ناوچەیەی کە ئێستا ئێوە بە ئەمریکا ناوی دەبەن.
تۆ دەبێت بیزانیت دەڤری فڕیو لەو جۆرە دەتوانێت ماوەیەکی دیاری کراو بە ئاسمانەوە بمێنێتەوە ، هەتا ئەگەر کێشەی تەکنیکیشی هەبێت.
ئەوە یەکەمین کەشتی ئاسمانی نەبوو بکەوێتە خوارەوە، ئەوە دووەم و سێ یەم بوو، یەکەم کەشتی ئاسمانی یان دەڤری فڕیو لە ساڵی ١٩٤٦دا کەوتە خوارەوە. بەڵام کە کەوتە خوارە هیچی نەمابوو تا بتوانیت بەکاری بهێنیت یان کۆپی بکەیتەوە.
با ڕوونکردنەوەیەک بدەم: لەوە دەچێت جێگای سەرسوڕمان بێت بەلاتەوە کەشتیەکی ئاسمانی بونەوەرێکی پێشکەوتوو لە ماوەیەکی کەمدا سێ جار بکەوێتە خوارەوە. ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە لە ماوەیەکی کورتددا. ئەوەی کە بەلای منیشەوە جێگای سەرسوڕمانە، ئەوە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە. ئەوە پەیوەندی نیە بە کەشتیەکە یان جۆری میکانیزمی کاری کەشتیەکە، بەڵک و پەیوەندی هەبوو بە ئاڕاستەو دابەزین بەرەو ڕووی هەسارەی زەوی.
ئەو جۆرە بونەوەرەی ئێستا باسیان لێوە دەکەین، هەموو کات لەو ماوەیەدا سەردانی زەویان دەکرد و بە جۆرێک کەشتی کە ئێوە بە دەڤری فڕیو ناوی دەبەن ، شیوازی کارو فڕینی بە پرەنسیپی ئاسایی فیوشن کار دەکات، بەڵام ئەو شێوازەی ئەوان کەشتی پێ دەفڕێنن زۆر جار هەیە سودی هەیە جار جاریش زەرەر واتە کەوتنە خوارەوەکە پەیوەندی هەیە بە فیوشنی دەڤرەکە لەگەڵ ئاڕاستەی دابەزین بەرەو ڕووی زەوی.
ئەو گۆشەیەی کە بەرەنگاری دەکات لە کاتی دابەزین دەبێت لە گۆشیەکەی دیاری کراوی سەد لە سەدی زەویەوە بێت.
ئەم جۆرە بونەوەرە خەتی ڕێک بەکار دێنێنن بۆ کەشیەکانیان، بەمەش کێشی ڕاکێشانی زەوی بەربەست دەکات. کە ئەوان دەهاتن لە هەسارەیەکی ترەوە دەهاتن و کەشتەیەکانیان دروست کرابوو بۆ هەسارەیەک کە کێشی موگناتیسی جێگیری هەیە واتە کەشتەیەکە لەسەر پرنسیپەی کێشێکی موگناتیسی جێگیر دروستکرابوو، بەڵام زەوی کێشی موگناتیسی ناجێگیرە، بەمەش مەجالێک دروست دەبوو کە نەدەتوانرا حسابی بۆ بکرێت لەبەر ئەوەی لە هەر گۆشەیەکەوە حساباتێکی جیاوازی هەیە.
هەر کاتێک کەشتەیەکی ئاسمانی بەو تەکنەلۆژیە ئاڕاستەی زەوی وەرگرتبێت و دەکەوێتە ناو گێژاوی کێشی موگناتیسی زەوی کە بەهێزترە لەوەی کە حسابی بۆ کراوە، بۆ ماوەیەکی کەم کەشتیەکە لە ژێر کۆنترۆڵ دەردەچێت و دژایەتی کێشی موگناتیسی زەوی دەکات، بەمەش کەشتیەکە جێگیر نابێت و دەکەوێتە خوارەوە.
ئەو ڕوداوەی تۆ باسی لێوە دەکەیت ڕۆس وێک مەکسیک ساڵی ١٩٤٧ ، ئەم کەشتیە توشی ئەم گرفتە بوو کە ئێستا باسم لێوە کرد و بە سودفە خۆی بە کەشتی بەرپرسەکەیدا دابوو و هەردوکیان پێکەوە کەوتنە خوارەوە و هەردوکیان زۆر زەرەرمەند بوون.
لە دەرئەنجامی ناجێگیری موگناتیسی لەوکاتەدا ، ئەو ئیحتیمالە هەبوو کە کەشتیەکان کێشەی ئەلەکترۆنییان بۆ دروست بوبێت ئەوەش بە هۆی کەش و هەواوە بووە. هەردوو کەشتەیەکە کەوتنە خوارەوە یەکێکیان لە نزیک ئەو شوێنەی کە بەیەکیاندا داوە، ئەوی تریان نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر بە ژمێریاری ئێوە ، لەولا ترەوە کەوتە خوارەوە. هەموو سەرنشینەکان مردن لە کاتی کەوتنە خوارەوەدا.
تەنکی دیوی دەرەوەی ئەم کەشتیە وا دەکات کەشتیەکە زۆر جێگیر نەبێت، وە ئەم کەشتیە وا دروست نەکراوە کە بکەوێتە خوارەوەوە بۆ ئەوەش دروست نەکراوە کە پێی بچیتە شوێنێکەوە کە کێشی موگناتیسی تێیدا جێگیر نەبێت.
پاشان سەربازی مرۆڤەکان هەموو پارچەکانیان کۆکردەوە تا ئەوەی تەواوی کەشتیەکەیان دۆزیەوە بە سەرنشینەکانیەوە. خێرا هەموو زانیاریەکانیان کرد بە زانیاری نهێنی دەوڵەتی "Top Secret" پاشان پارچەکانیان برد بۆ سەربازگەیەکی خۆیان بۆ ئەوەی بزاننن چۆن ئەم کەشتیە دەفڕێت.  مەبەستیان ئەوە بو ئەم تەکنەلۆژیەی لە بونوەری هەسارەکانی ترەوە دەستیان کەوتوە بەکاری بهێنن دژ بە دوژمنانی ئەم وڵاتە گەورەیە. ئەمەش لە راستیدا قسەی قۆڕە.
وابزانم وەبیرم هاتەوە لە ساڵی ١٩٤٩ بۆ ساڵی ١٩٥٢ ڕۆژو مانگەکەم لە یاد نەماوە، جەند روداوێکی دڵتەزێن ڕووی دابوو لە کاتی کەشف کردنی پارچەی ئەو دوو کەشتیەدا.
ئەوەی کە من بیستومە – چەدن ڕەپتیلەیەنێک گۆێیان لێ بوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی مرۆڤەوە، کاتی تاقی کردنەوەکان بەو تەکنەلۆژیە لە ڕێگای سودفەوە یەکێک لە مەکینەکانی ئەو کەشتیەیان ئەکتیف کردبوو لە شوێنێکی داخراودا. بەمەش بە شیوازێکی ناجێگیر کرداری لێکخشاندن دروست بوو لە نێوان شوێندا بۆ شێوازێک جۆرێک لە پلازما، ئەمەش هۆکارێکی دڵتەزێنی لێ کەوتەوە، کەشتەیەکە کەوتە تەقلە لیدان بە دەوری خۆیدا جۆڕیک موگناتیسی موجەبی زۆر بە هێزی دروست کرد.
ئایا هیچ فکرەیەکت هەیە موگناتیسی پلازما چی لەرزانێک دروست دەکات، لە کاتێکدا ئەمە لەگەڵ بونەوەرێکی ئۆرگانیکیدا بەریەک بکەوێت؟ نا، حەتمەن ئەوە نازانیت. بە دڵنیاییەوە ناتوانیت بیزانیت.
تێکدانی پێکاهاتەی شوێن بۆ ئەلەکتریک دەگێڕیتەوە. بیر بکەوەرەوە وەک ئەوەی جەستەی مرۆڤێک بۆ ماوەی ٣ تا ٤ ڕۆژ بخەیتە بەر ئاگرێکی زۆر بەهێزو بێ ئەوەی ئاگرەکە کەم ببێتەوە. جەستەی ئەو مرۆڤانە ئاوا سوتابوون، ئەوەی من بیزانم نزیکەی ٢٠ تا ٣٠ زانا لەو تاقیگەیەدا مردن.
دوو جاری تر لە ساڵەکانی ١٩٥٠ وە ١٩٥٣ دوو کەشتی تر کەوتنە خوارەوە لە ناوچەیەک کە کارەبای بە هێزی پێدا تێپەڕ دەبێت ئەو ناوچەیە لە ئەمریکایە. ئەم کەشتیانە بە ساغی دەست مرۆڤ کەوتن بە سەر نشینەکانیانەوە.
ئەوەی ساڵی ١٩٥٣ دەست مرۆڤ کەوت ئەو کەشتیە ساغە بو واتە  ئەوە یەکەم جار بوو کە مرۆڤ بزانێت ئەو کەشتیە چۆنە و شێوازی کاری چۆنە و مەکینەو ناوەکەی چۆنە. بە بۆنەی ئەو کەشتەیەشەوە ئێوە تەواوی تەکنەلۆژیەکەتان بەهەڵە وەرگرت. هەتا ڕۆژی ئەمڕۆش نەتانتوانیوە ئەو هەڵەیە ڕاست بکەنەوە.
ئەو جۆرە بونەوەرەی کە یارمەتی ئێوەیان دا بۆ دروست کردنی ئەو کەشتیانە، من ئەو جۆرە بە جۆرێکی شەڕەنگێز ناودەبەم، ئەو جۆرە لە سەرەتاوە تەکنەلۆژیەکەیان بە تەواوی نەداوەتە مرۆڤ و نەیان ویست لە سەرەتاوە شەڕ و کێشە دروست بکەن لەگەڵ مرۆڤدا، هەربۆیە ڕێگای دیبلۆماسیان هەڵبژاردو کەوتنە گفتوگۆ لەگەڵ حوکمەتی وڵاتی ئەمریکادا، ئەوەش لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٦٠دا بوو.
لە سەرەتاوە ئەوان هۆکارە ڕاستیەکەیان نەگووت کە بۆ هاتوون، مس، هایترۆجین و هەوا، بەڵام ئەوان وایان نیشان دا کە حەزیان دەکرد کەشف بکەن لە سەر زەوی، وە وایان نیشاندا کە ئەوان نیازیانە نیشانی مرۆڤی بدەن کە کەشتیەکانیان چۆن دەفڕێت. وە لە بەرامبەردا چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بکەن، مرۆڤیش زۆر ساویلکە بوو بە هەموو مەرجەکان ڕازی بوون و بەم شێوەیە فریودران.
ئێوەی ساویلکە چیتان کرد؟ شوێنی و تاقیگەی نهێنیتان بۆ دروست کردن، ڕێگاتان پێدان هەموو داتای و نهێنی سەربازیتان بزانن، ڕێگاتان پێدان کەشفی دی ئێن ئەی مرۆڤ بکەن و زۆر زیاتریش لەمانەی باسم کرد. ئەمە هەمووی لەبەر خۆ پەرستی و دەسەڵات و فێربوون بوو.  ئەو بونەوەرانە هەر زوو بۆیان دەرکەوت کە پەیوەندیان لەگەڵ بونەوەرێک دروست کردوە کە زۆر ساویلەکەن، ئەوانیش هەموو زانیاریەکان لەسەر تەکنەلۆژی کە دەیان خستە بەردەم مرۆڤ زۆرینەی زانیاری تەزویر یان شێوێنراو بوون. بەم جۆرەش ئەوان زۆرتین سودیان لەم پەیوەندیە وەرگرت لەگەڵ مۆرڤە ساویلەکەکان.
بۆ نمونە : ئەوان زنیاریان بە ئێوەداوە لەسەر شیوازی پەرواز کردن لە شوێنێکی نا جێگیرو بەرزدا، بەڵام ئەو زانیاریانەیان نەداونەتێ کە بتوانێت لە شوێنی جێگیرو نزمدا بەکاری بهێنیت، لە ڕاستیدا دەبوو ئەو زانیاریانە بدەن بە ئیوە کە لە هەموو شوێنێکدا بەکار دێت نەک تەنها یەک شوێنی دیاری کراو.
بە بۆنەی ئەم نیوە ڕاستیانەوە وایان لە ئێوە کرد کە متمانەی خۆتان بدەن بەم ئەلەمێنتە بەرزانە، بەمەش ئەوان لە لاوە تەکنەلۆژی خۆیان پی بەهێزتر کرد بۆ خزمەت کردن بە خۆیان. ئەوان کەوتنە دروست کردنی دەڤری فڕیو UFO  بۆ ئێوە. بەڵام کێشە کۆنەکانیان چارەسەر نەکرد، بەم هۆیەشەوە کێشەی تازە سەری هەڵدەدا لە تەکنەلۆژیە وەرگیراوەکەدا.
ئەوان هیچ کات ڕاستیەکانیان بە ئیوە نەگوتوە، هەمیشە کەشتی تازەیان دروست دەکرد لەگەڵیدا درۆیەکی زیرەک و تازەشیان دادەتاشی، ئەمەش کێشەی تەکنیکی دروست دەکرد، بەم هۆیەشەوە ئێوە هەمیشە ئەوانتان پێوست بوو وە بێ ئەوان هیچتان بۆ نەدەکرا.
لە ساڵەکانی ١٩٧٠ و سەرەتای ساڵەکانی ١٩٨٠ ، کەمێک کێشە دروست بوو لە نێوان ئەو بونەوەرانەی کە تەکنەلۆژیان دەدا لەگەڵ ئەندامانی حوکمەت. نامەوێت بچمە قوڵی ئەم باسەوە لەبەر ئەوەی خۆشم زانیاری ١٠٠% نیە لەو بوارەدا. هەمووی کەوتە سەر ئەوەی کە بە کێشە تەکنەلۆژیە کۆنەکەوە ئێوە هاتن کەشتی تازەتان دروست کرد ، پاش تاقی کردنەوەی کەشتیە ئاسمانیەکان دەرکەوت کێشەی مەکینە و کامۆفلاژی هەیە ( کامۆفلاژ واتە خۆ ون کردن لەبەرچاو و ڕادار) .
لەبەر ئەو هۆکارە نهێنیەکانی دەوڵەت کەوتە ژێر مەترسیەوە. سەربازەکانتان و سیاسەیەکانتان بۆیان دەرکەوت کە فێڵیان لێکراوەو ماوی ٢٠ ساڵە دەستی دەستیان پێ دەکرێت لە لایەن ئەو جۆرە بونەوەرەوە.
پاش ئەوەی چەندەها جار کێشە کەوتە نێوان سیاسیەکان و ئەو بونەوەرانە چەند جاریک کێشەی ڕێگرتن ڕووی دا لەو بونەوەرانە، ئەمەش وای کرد سوکە شەڕێک دروست ببێت لە نێوان مرڤ و ئەو بونەوەرانەدا. کار گەیشتە ئەوەی نەهێڵن بونەوەرەکان بەرەو ئاسمان بفڕن، بۆ ئەم مەبەستەش چەکی موگناتیسی بەکار هێنرا {electromagnetic pulse} وە چەدن هێزێکی سوپای مرۆڤ جونە سەر بنەکانی ژێر زەوی ئەو بونەوەرانە شەڕ لە ةیوانیاندا ڕوویدا..
تێبینی لە دانیشتنێکی  UN دا ئەو کات ڕۆناڵد ڕەیگن سەرۆک کۆمار بوو باسی لەوە کرد بۆی هەیە جەنگ بکەوێتە نێوان مرۆڤ و بونەوەری هەسارەکانی ترەوە.
دوای ئەم شەڕە ئەو جۆرە بونەوەرە دەستیان هەڵگرت لە هەموو پەیوەندیەک لەگەڵ مرۆڤدا و زۆر تورە بوون لە ئێوە. بۆیە من ئەم جۆرەشم بەشەڕەنگێز هەژماردە کرد، هەرچەندە دوو جۆرەکەی تر کە شەڕەنگێزن تەنها کاری خۆیان دەکەن زۆر خۆیان هەڵناقورتێنن لە کاری مرۆڤ. ئەم سێ جۆرەش لە نێوان خۆیاندا شەڕی سارد هەیە لەسەر ئەوەی کێ ببێتە خاوەنی زەوی و کانزاکانی زەوی لەگەڵ دی ئێن ئەی مرۆڤ.
لەم ساتەدا ئەوان نە تەکنەلۆژی و نە هێزێکی تەواویان لەگەڵدایە کە بتوانن شەڕی کۆتایی بکەن لەسەر زەوی، بۆ ئەوەی مەبەستەکانی خۆیان بپێکن.
لەگەڵ ئەوەشدا ، ئێمە چاوەڕان دەکەین کە کارەسات ڕووبدات، لە لایەن ئەوانەوە یان ئەوانەی لقێکن لەوان بەرامبەر بە ئێوە ، ئێمە چاوەڕوان دەکەین  لە چەند ساڵی ئایندەدا ڕوو بدات.
کەوتنەخوارەوەی ئەو کەشتیە ئاسمانیە لە مەکسیک
                                                کۆتایی بەشی یازدەیەم
هاوڕێیان ئەمەش لینکی فەیسبوکە تازەکەم کۆنەکە بلۆک کراوە.
https://www.facebook.com/Halo1Aram
بەشەکانی پێشوو:




(دەنگدراوە: 21 . زۆرباشە: 5/5)