وەزارەتی پەروەردە قوتابخانە ئەهلیەکان (باڵا) بە نموونە

Thursday, 08/06/2017, 23:05

5618 بینراوە


حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە بە تایبەتی ، دوا بە دوای ئەم پێشکەوتنە شارستانییەی لەم ساڵانەی دواییدا لە بواری تەکنەلۆژیا و بەتایبەت ئەلیکترۆنی هاتە کایەوە ، بایەخێکی بێ هاوتا و بە نرخیان لە بواری کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاریان لە قوتابخانە وخوێندنگەکاندا پەرەپێدا. بەڵام بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئێمەی قوتابیان و خوێندکارانی قوتابخانەی باڵایی ناحکومی لەدوای نیوەی ساڵ لە پێشخستنی تواناکانمان لە بواری کۆمپیوتەر پشتگوێ خرا و مامۆستای وانەی کۆمپیوتەریان (م.دڵشاد )یان ناردە ماڵەوە ، ئەمە لە کاتێکدا ئێمە لەسەر بودجەی گیرفانی دایکان و باوکانمان دەخوێنین و ، پارەکە لەسەر قوتی خۆمان پاشەکەوت دەکرێ و دەدرێتە ئەم قوتابخانەیە. جا لەمەش سەیر و سەمەرەترین رووداوتان بۆ دەگێڕمەوە لە قوتابخانەی باڵادا لەدوای نیوەی ساڵ فەرمانبەرێکی داماویان کردە بەرپرسی بەشی خوێندنی وانەی کۆمپیوتەر ، بۆ راستی و گەواهیدان دەتوانن بپرسن چەندە ئەم فەرمانبەرە داماوە هاتۆتە پۆلی وانە وتنەوە ئێوەش هەر هێندە. لەمەش قەباحەت تر لە ئەزموونەکانی مانگانە و کۆتایی ساڵ پێمان وتراوە هەر یەکە و پرسیارەکانی خۆی بخوێنێتەوە و چیش دەکات با بیکا؟! دەرەنجام کە نمرەکانمان هاتۆتەوە زۆربەمان وەڵامەکانمان لە یەکتر بۆ یەکتر گواستۆتەوە ، کەچی جیاوازی نێوان نمرەکان تەنیا خودایان یەکە ، بگرە قوتابی و خوێندکاری ئەوتۆ هەن تەنیا لە کۆی پانزە پرسیار وەڵامی سێ پرسیاری نەداوەتەوە بەڵام نمرەی شێستی بۆ هاتۆتەوە ، لەملاوەش قوتابی دیکە هەن بە هەمان شێوە ، بە هەمان وەڵام ، بە هەمان ریتم ، کەچی لەخوار سی ، نمرەکەی گەڕاوەتەوە ، لەمەش سەیرتر هەر پرسیارێ دەبێت چوار نمرەی بەین بێت کەچی پەنجاو یەک هاتۆتەوە ، بەراستی لە قوتابخانەی باڵا بانێکە و شەش هەوا نەک دوو هەوا.

(راستی دێهاتی)
لەجیاتی کۆمەڵێک قوتابی و خوێندکار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە