ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

ئەو تاوانبارەی سەردەشت عوسمانی تیرۆر کرد، یەکێتی بە پلەی وەزیر شەهیدانەی بۆ بڕیوەتەوە

Tuesday, 06.13.2017, 22:36

13350 بینراوە


یەکێک لەو پیاوکوژانەی کە تاوانبارە بە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، (لیوا بەختیار حسن حمە رەحیم) ناسراو بە "لیوا بەختیار حسن نجفی" بوو، لەگەڵ ئەو تیمەدا بوو، کە سەردەشتی بردە موسڵ و لەوێ تیرۆری کرد، هەروەک وەک سەرچاوەکان کاتی خۆی باسیان لێوەکرد، کوردستانپۆست قسەی لەسەر تەواوی پلانەکە کرد..
شایانی باسە هەر کاتی خۆی کوردستانپۆست ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە پاش تێپەڕبوونی چەند ساڵێک، پاراستن بۆ خۆیان "لیوا بەختیار حسن نجفی"یان کوشتەوە، چونکە وەکو باسی لێوەکرا، لەبەر زمانی شڕیی و هەندێک نهێنی گرنگی دیکەی کە لەلا بووە، بۆیە کوشتوویانەوە، تا قسەکانی نەبێتە بەڵگە بەسەر تاوانەکانی پاراستن و مەسرور بارزانیی. بە دوایدا هەر خۆیان پرسەشیان بۆ دانا و خانەنشینییان بۆ کەسوکارەکەی بڕییەوە.
ئەمڕۆش پاش هەوڵێکی زۆر کوردستانپۆست  توانی فەرمانی وەزاریی شەهیدانەی ئەو تاونبارە بەدەست بهێنێت، کە ئیستا دەردەکەوێت بە پلەی وەزیر،  لە مانگی ٣ / ٢٠١٤ بڕی چوار ملیۆن و سێ سەد و سی دیناری بۆ بڕاوەتەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە  ئەو  فەرمانە لەلایەن وەزیری سەر بە یەکێتیی (مامۆستا ئارام) واژووی لەسەر کراوە.


 
بەختیار حەسەن نەجەفی کێیە؟
پارتیی پەیجێکی بۆ کردۆتەوە و بەم جۆرەی خوارەوە پێناسەی کردووە:

(لیوا بەختیار حسن حمە رەحیم) ناسراو بە "لیوا بەختیار حسن نجفی" لە ساڵی ١٩٦٧ لە سلێمانی لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لەم شارە تەواو کردووە و لە کۆتایی هەشتاکان کۆلێژی سەربازی بە سەرکەوتویی تەواو کردووە ، دواتر پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە ...لە پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە هاوکاری ئەمریکیەکان بە تایبەت لە دۆزینەوەی شوێنی (صدام حسین). و ماوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان و دواتر وەک جێگری هەواڵگری گشتی و ساڵانێک لە ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دواتر وەک راوێژکاری مەسرور بارزانی و بەرێوبەری استخباراتی موصڵ کاریکردووە ،جگە لە ناوچەی موصڵ پێشتر لە چەندین شوێنی مەترسی داری تری وەک "تکریت و فەلوجە و کەرکووک ....هتد" بوێرانە لە خزمەتی کوردستان بووە دژی تیرۆرستان تا لە ١٠/٤/٢٠١١ لە شاری موصڵ لە گەڵ دوو لە هاوەلانی دەکەوێتە بۆسەیەکی تیرۆرستان و دواتر دوو هاوەڵەکەی دەکوژرێن و چارەنوسی لیوا بەختیاریش بە نادیری مابۆوە تا لە ١٧/١٠/٢٠١١ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی دەربارەی شەهید بوونی ئافسەری پایەبەرز لیوا بەختیار نەجەفی راگەیاند ....بۆیە بە زیرەکی و چاونەترسی و ئازایەتیەکەی و بە ئەنجامدانی چەندین کاری ئەمنی گرنگ و مەترسی دار توانی مێژوویەکی پر لە سەروەری و چاونەترسی بۆ خۆیی و ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جێ بهێڵیت کە هەموومان شانازی پێووە دەکەین ......
ئەم ئارامی و ئاسایشەی ئەمرۆ لە کوردستان بەرقەرارە بەرهەمی رەنج و ماندووبوونی شەهید بەختیار و دەیانی تری وەکو ئەون کە بێ باکانە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم خۆیان بەخت کردووە و بەخت ئەکەن ....
سەرچاوە:





(دەنگدراوە: 1)