داوایەکی بە پەلە بۆ ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتە ئازادیخواهەکان

Thursday, 06/07/2017, 22:09

7862 بینراوە


دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی جیهانی لە ساڵی ١٩٩١دا زۆنی دژە فڕینی فڕۆکەکانی رژێمی بەعسی لە باکورو  باشووری عێراق دانا، میللەتی کورد راپەڕی و هەمووانیش پێکەوە ئاوارە بوون، ئەمە وەك هەلوێستی رەفزکردنەوەی ژێردەستەیی رژێمی بەعس بوو، کەچی بە داخەوە هەر زوو دوو حیزبی نامرۆڤ و خائین و چەتە خۆیان کرد بە خاوەنی میللەت و هەموو شتێکی تری سەر زەوی و بن زەوی ئەو ٣ پرێزگایەی پێی دەڵێن (هەرێمی کوردستان) قۆرخ کرد، ئەو عەقڵییەتە شۆڤێنی و کێویەی شەڕی براکوژی و جەردەییان پێ دەکرد هێنایانە ناو شارو دڵسۆزی و راستگۆییان لە میللەت سەندو دزی و خیانەتیان فێری خەڵک کرد، وا ٢٦ ساڵە تاقمی مافیایی بارزانی و تاڵەبانی چنگیان خستووەتە بینەقاقای میللەت و تا کار گەشتووەتە ئەوەی دەیان کەسایەتی و خامە بەدەست و ئازادیخواز تیرۆر کران و داهاتی نەوت و ناوخۆش هەموو دەدزن و هیچ خزمەتکردنێکیش ناکەن بە میللەت، لە گەرماو بێ ئاوی و بێ کارەبایدا بولبول و درەخت و ژینگە مردن، مرۆڤەکان توشی نەخۆشی خەمۆکی بوون، تاکە دۆلارێکیش لە باخەڵیاندا نییە، ئەو ٢ حیزبە مافیایە مووچە نادەن بە خەڵک، نەوت و بایعیشیان لە میللەت گرتووەتەوە، کەسێك نییە بەرگری لە مافەکانی خەڵک بکات، بەرپرسەکانی ئەو ٢ حیزبە بە شێوەیەکی شەخسی خاوەنی زۆربەی بیرە نەوتەکانی کوردستانن، قومارچی و مافیان، ئەمانە بوونەتە میکرۆب و جەستەی خەڵکیان توشی هەموو دەردە مەترسیدارەکان کردووە، وەك شەقاوە مامەڵە لەگەڵ خەڵک دەکەن، ئەمانە راستین و سەدان و هەزاران بەڵگە هەن بۆ پاڵپشتی ئەم گوتانە.
لێرەدا بە ناوی سەرجەم میللەتی هەژارو چەوساوەی کوردستانەوە ئەوەتان بۆ پشت ڕاستدەکەینەوە ئێـمەی میللەت داعشی تیرۆریستمان دوایی پێهێناو ئێستاش چاوەڕوانی ئەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتە رۆژئاواییە مرۆڤدۆستەکان دەکەین راستەوخۆ بێنە کوردستان و بە جۆرێک لە جۆرەکان بیبەن بەڕێوە، یان بیکەن بە ویلایەتێك لە وڵاتەکانتان، لە جیاتی ئەوەی مافیاکانی دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی هەموو داهاتی بن خان و سەرخانی کورد بدزن و هیچی نەدەن بە میللەت، بانگەوازتان لێدەکەین ئێوە وەرن و بەس پێداویستیەکانی هاوڵاتیان جێبەجێ بکەن و سەرجەم داهاتەکانی تر بەرن بۆ خۆتان، ئێمە تینوی عەدالەتین، مردین بە دەست زۆنی زەردی کەللە پوت و زۆنی سەوزی خائینەوە، ئەو هەموو قەیرانەی ئەو دەسەڵەتە نەزۆکە بۆ (٤) ملیۆن هاوڵاتی دروستکردووە، وڵاتێکی گەورەی وەك چین کە رێژەی دانیشتووانەکانی نزیکەی ملیارێك و ٣٠٠ کەسن پێوەی ناناڵێنن، ئەم داوایەی ئێمە رەنگە لای ئێوە سەیر بێت، بەس واقیعێکە بۆ کوردستان زۆر لەبارو گونجاوە، ئەو کارەی ئێوە بە رزگارکردن لەقەڵەم دەدرێت نەك ئیستیعماریی، ئێمە خۆمان داواتان لێدەکەین بێن و سیستەمی ژیانی دادپەروەیی خۆتانمان بۆ بێنن. جگە لەم ڕێگایە هەموو رێگاکانی تر فاشیلن، میللەت حەپەساوە نازانێت چی بکات؟ بەشێکی یان ناوێرێت راپەرین بکات، یان راپەڕین دەکات و دەکوژرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە