بەرهەم ساڵح وەک تاوانبارەکەی ١٧ی شوبات

Sunday, 17/09/2017, 19:25

5928 بینراوە


ئەوەی بەرهەم ساڵح خەریکە و دەیەوێت بیکات پڕۆژەیەکی داڕێژراوی پارتی و ئاکەپەیە، هەرچەندە دەمێکە گوێبیستی ئەوە بووین کە بەرهەم ساڵح دەیەوێت کارێکی وا بکات، لێ دوای مردنی نەوشیروان مستەفا، کە وەک گۆڕان، گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەرەو بچوکبوونەوە و دورکەوتنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانێتی، بۆیە بەرهەمیش کەوتۆتە خۆی و لە دوو باڵاوە خەریکە، باڵەکەی تریان شاسوار واحیدی بازرگانە کە هەردووکیان سەرەنجام لە چەند خاڵێکدا لێکدەدەنەوە، چونکە هەردووکاین بۆ یەکتر لەسەر دوو شانۆگەری جیاواز خۆیان نمایش دەکەن، بەڵام دەرهێنارەکەیان و ئەکتەر و نووسەری سیناریۆکە هەر تاکە کەسێکە.
لەسەر بەرهەم ساڵح ئەمە دەگێڕنەوە، کە کاتی خۆی دەسەڵاتداربوو لەهەولێر دادەنیشت، هەر جارێک دەگەڕایەوە بۆ سلێمانی بۆ خۆ نواندن هەر کەسی دەدی دەیووت وەرە سەردانێکم بکە لە هەولێر.چەند هاوڕیەکم نیوەڕۆیەک دەچن تا یارمەتییان بدات و کارێکیان بۆ جێبەجێ بکات و هەندێک داوا دەکەن کە چۆن غەدر لە سلێمانی دەکەن، بە بەرهەم دەڵێن: ئێمە پشتمان بەئێوە قایم بوو تا ئەم سوکایەتییە ڕاگرن.بەرهەم لە ژوورەکەی خۆی دەڵێت : سوک قسە بکە ئەو بابەتە بگۆڕن ڕەنگە کامێرەیان دانابێت بۆ چاودێری کردنم.برادەکانم بەم پیاوە ترسنۆکە پێدەکەنن و دێنە دەرەوە دەزانن هیچ لەبار نەبووە، لەناو دەرگاکەدا دەڵێت ئێوە میوانی من بن ئەم نیوەڕۆیە، برادەکەشم دەڵێت سوپاس با خۆت و فەوجەکەت میوانی ئێمە بن، تۆ لەسلێمانی شتێک دەڵێیت و لە هەولێر ناوێریت هەناسەش بدەیەت.
 ئە مە چیرۆکێکی دروستکراو نییە، ئەگەر بەرهەم ئەمە بیبینێت دەزانێت باسی چی دەکەین!
 نێچیر نەی شاردەوە کە بەرهەم لە ١٧ی شوباتدا داوای یارمەتی لە هێزی زرێڤانی کردبوو تا گەنجانی شار سەرکوت بکات و لەماڵی شەهید ڕێژوان دەیووت : ئەمە بەڵایە و ڕووی لە خەڵک کردووە، ئافاتە ئافات.هەر بەرهەمە بوو دوای پاداشتی ئاسایش و جەلاد و خوێڕێکانی کرد کە سەرکوتی خەڵکیان دەکرد."پیاوە ترسنۆکەکەی کە دەیووت: کردار شەرتە " ئەمڕۆش دەیەوێت بەناوێکی ترەوە دیسان خەڵک فریوبدات، لێ کێن ئەوانەی لەگەڵیدان چەند کەسیان فایلەکانیان ئێشتا ساغ نەبۆتەوە ؟
 پاشان وازمان لێبێنن گەر ئێوە شەریفن بڕۆن لەبادینان حیزب دروست بکەن، یان بڕۆنە هەولێر، بەرۆکمان بەردەن، تا زووە بڕۆن هاکا وەک قەزافی لە سەر شەقامەکان دارمان چەقانە عەورەتتان.
 بۆیە بەخەڵکی دەڵێم بەپارتی و یەکێتیو ئیسلامێوە ئێمە بێزار بووین لێتان:
- لەم ساختەچی و ماستاوچی و خۆفرۆشانە.
- لەم سەر بۆیاخ و ناوگەڵ پیسانە.
- لەم خائین و فایلدارو بێڕەوشتانە.
هەمووتان جاشی یەک ماکەرن، نەفرەتان لێبێت.
هێشتا دادگایی تۆ ماوە ماوە لە سەر ١٧ی شوبات، تۆڵەی خوێن بەخوێن دەکرێت دڵنیابە، چۆن مەسعود و تاڵەبانی بەمردویش بێت دەبێت باجی خیانەتەکانیان بدەن، ئاوا تۆش هەر وەها کەدەیان پۆستت هەبوو هیچت نەکرد ئێستا بەرۆکمان بەردە، فایلەکەی لەندەنت جوانە کە هەڵدەپەڕی بۆ یادی سەدام.
 ئەوەی دەیکەیت بە مردووی لەدایک دەبێت دەیبینی د.بەرهەم ساڵح......!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە