ئەو گەلەی کۆسرەت رەسوڵ پەیامی بۆ دەردەکات ئەبێت چۆن گەلێک بێت؟

Wednesday, 18/10/2017, 15:42

6571 بینراوە


کۆسرەت رەسوڵ کە ئێستا کەس لە قسەکانی تێناگات هەمووی وەکو بۆشایی ناو رستە لە دەمی دێتە دەرێ، ئیتر دەبێت خۆت پڕی بکەیتەوە و هەڵی بهێنیت، ملیشی وەکو پانکە دەخولێنێتەوە و لە رێگای میدیای خۆفرۆشەوە پەیام بۆ کورد دەردەکات.
من دەپرسم ئاخۆ ئەو کوردە ئاست نزم و نەفامە کێ بێت کە گوێ  لە دزێکی جاهیلی بێ زمان دەگرێت، یان گوێ رادەدێرێت بۆ قسە و پەیامی هەر یەکێک لەو مەسئولە وڵاتفرۆشانەی پارتەکانی باشوور؟.
کۆسرەت لە قسەکانیدا کۆمەڵێک کەس تاوانبار دەکات، بەبێ ئەوەی بوێرێت ناوی کەسیان بهێنێت، بەوەی ئەوان کەرکوک و کوردستانیان فرۆشتوە، هەڵبەت ئەو کۆمەڵە کەسانەش مەبەستی لە کوڕ و برازاکانی تاڵەبانی ناپاکە، کۆسرەت ناوێرێت ناویان بهێنێت.
کۆسرەت دەیەوێت ئەم بێشەرەفییەی خۆی و بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی لەبەرامبەر خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان بشارێتەوە، بەم قسانە مەسەلەکە لە نێوان خۆیاندا ون بکات.
پێش شەڕەکە کۆسرەت بە هێزێکەوە بۆ فشە و خۆبادان چووە کەرکوک، سوریش دەیزانی هێزی حیزبە خائینەکان بڕیاریان داوە ئەو ناوچە و شوێنانە بۆ سوپای عێراق چۆڵ بکەن. 
کۆسرەتە جاهیل ژمارەیەک لە پیاوانی خۆی بە کوشت دا، تا لەم الاوە ناوبانگی پێدەربکات، کەچی ئێستاش ئەو بزنانەی ماونەتەوە دەوریان داوە، کە دەبوو لە بری ئەوە، ئەم ناپاکەیان بە سزای گەل بگەیاندایە، کەچی وا لە پشتیەوە وەستاون دەیپارێزن.
ئەمە چ میللەتێکە.... !؟ دەبوو سەری ئەم خائینانە پان بکەنەوە، کەچی هەر وەک مەڕ و بزن دوایان کەوتوون!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە