موفلسێکی سیاسی وەک نێچیروان بارزانی رۆژ نییە نەوەڕێ

Saturday, 23/12/2017, 1:51

6114 بینراوە


مرۆڤێک دەتوانێ ئەوەندە خاوەنی کەسایەتیەکی نزم وقڕێژ بێ؟ ئەگەر کورد لە کەسێکی ئاوا دەگەرێ لە نزیکی خۆمانە.نێچیروان بارزانی یەکێکە لەو جینایەتکارانە کە بە داخەوە لە توخمی  کورد هەڵکەوتووە.
 ئەو / ویداد / کوژە رۆژ نیە دەمی لە بەر عەبادی ودونیای دەرەوە پان نەکاتەوە و نەڵێ: ئێمە حازرین دەگەڵ بەغدا وتووێژ بکەین، بەڵام ئەوە بەغدایە رۆڵی خۆی نابینێ! جگە لەوانەش بۆ هەر وڵاتێک دەچێ باس لە رۆڵی ئەو وڵاتە دەکا کە دەبێ دەگەڵ عەبادی هەمیسان مارەی کەنەوە وحەڵقەی دان وستاندی دە دەستی کەنەوە!
 نێچروان بارزانی هەر ماوە داوا لە ژنەکەی بکا کە ڕۆلێ خۆی ببێنێ و دەستەوداوێنی دەسەڵاتدارانی بەغدا بێ تا وەریانگرنەوە.
ئەو بابەیان مرد. لە مێژووی ژیانی سیاسی وئابوریی بەغدادا هیچکات هەلی ئاوایان بۆ نەڕەخساوە تا بتوانن بنەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە ریشەدا هەڵکێشن. ئەو جووت نۆکەرە تا زیندوون هیچ رٶلێکی ئەساسیان لە سیاستەدا پێنادەن. مەگەر رازی بن بەوەی کە مانگانە مووچەیەکیان پێبدەن تا لە برسان نەمرن.ئیدی ئەستیڕە بەختی ئەو جووت بنەماڵایە بەرەو تاریکی هەنگاو دەنێ.ئەو سەردەمیان بە سەر چوو کە منداڵە بارزانی و منداڵەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی وەک فێرعەون بژین و خەڵكی هەژاریش بندەستە و کۆیلە رۆژگار تێپەڕێنن.پێشمەرگە لە نەداری خۆی بکوژێ و/ بابۆی / کوڕی مەسعود بارزانیش بە فرٶکەی شەخسی هاتووچووی وڵاتان بکا!
" دەعبای زیرەک"
دەڵێن دەعبای زیرەک بە دندوک پێوە دەبێ. ئەوە ڕیک داستانی حۆلێکی وەک مەسعود بارزانییە کە بەو ڕێفڕآندۆمەی کە کردی وایدەزانی مێژووبۆ خۆی وبابی وبنەماڵەکەی دروست دەکا. رێفراندۆمێک کە بوو بە خێرو بەرەکەت بۆ داگیرکارو ماڵوێرانیش بۆ کوردی هەژار بە تایبەت باشوری کوردستان. رۆژانە دەبینین کە چون دەسەڵاتدارانی بەغدا هەنگاو بە هەنگاو بۆ دوور خستنەوەی جووت بنەماڵەی بەرەو پێش دەچن.قسەی کۆتاییش / سیستانی / کردی کە گووتی ئەوەی چەکدار بووە وبەشداریی لە شەڕی داعشدا کردوە دەبێ چەکەکانیان رادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکەنەوە!. ئەوە هێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە. ئەوان لە ناوەڕاستی خاڵەکەیان داوە.چون پێشمەرگە هەم برسییە وهەمیش ماندوو. ئیدی نابێتە گلادیاتۆڕی بەرپرس ودزسالارەکانی هەیی.
" چییان بە سەر دێنن"
یەک: رووتووقوتیان دەکەنەوە تەنانەت چەقۆکێش و ئەو چەکدارانەی کە بادیگاڕدی شەوی خەوتنی بارزانییەکانن دەبێ چەک دانێن وبڕۆنەوە ماڵی خۆیان.
دوو: بەغدا خەریکە یاسایەک دەرخا کە بە پێی ئەو یاسایە شاری هەولێروشآری سلێمانی وەک دوو شآری داگیرکراو بێنە ئەژمار. هەر هێزێکی حیزبیش لەو دوو شارە بڕیار بە دەست بن ، بە پێی یاسای داگیرکاریی مامڵەیان دەگەڵ دەکرێ.
سێ: هەر چی دەنکە جۆیەکی پادشآی خواردوە لە گەرووی دێننەوە دەرێ.پارە نەفت، گومرگ، پارەی دزیان  و... لێ دەستێندنەوە.
چوار: پاڕتی نا دێمۆکڕاتی سەر بە بارزانییەکان ویەکێتی شڕوشیتاڵی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی، یان هەڵدەوەشێندرێنەوە یانژی هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆیان لە سەر سیاسەت ولە سەر خەڵكی هەژار نامێنی.تەنانەت بۆ پارەی خەرجی رۆژانەشیان دەبێ داوا لە عەڕەبی بەغدا بکەن.
پێنج: وەک ئاو خواردنەوە هێزی پێشمەرگەیان لە چەنگ دەردێنن. بە پێشمەرگەش دەڵێن: ئەگەر مووچەتان دەوێ، وەرن لە ئێمـەی وەرگرن. هیچ بە دووری نازانم کە ناوی پێشمەرگەش بگۆڕن.
شەش:ئەو ئاخووندە / مەلا / کوردانەی کە بە قەد وباڵای مەسعود بارزانیان هەڵادەگووت وپشتیان لە نەتەوەکەی خۆیان کردبوو، لە پێش هەمواندا رێگای بەغدا دەگرنە بەر ودەچنە دەست ماچکردنی سیستانی و عەبادی. پاشانیش مانگ بە مانگ مووچەی خۆیان لە بەغداڕا دێتە تەنگە گیرفانیان.
" کاریگەریی ئەرێنی کانتۆنەکانی رۆژ ئاوای وڵات لە سەر باشووری وڵات"
تا ئێڕە ٦ خاڵم نووسیوە. زۆر ناخایەنێ کە وەدی دێن. بەڵام بابەتێکی دیکەی گرینگ وپەیوەست بە نەتەوەکەمان هەر ئەوبارودۆخە نییە کە هاتۆتە پێش.توانەوەی دەسەڵاتی ئەو جووت حیزبە ئەوسیستمەی کە هێدی هێدی لە رۆژئاوای کوردستان خەریکە خۆ دەگرێ.ئەگەر چی کەموکورتیش هەبێ. بەڵام جێگای متمانەی کوردستانیانی هەموو بەشەکانی وڵاتە. ئەوەی دەسەڵات لە باشووڕ کردی، ئەوان لێی دوور کەتنەوە. ئەوە یەکێک لە رەمزەکانی سەرکەوتنی رۆژئاوای کوردستان بووە.ئەوان دوای ماوەیەکی کورت مەزنترین شەڕیان کردوە. بە ئاشکرا دیارە لە نێوان ئامریکاورووسیە کێبەرکێی دۆستایەتیو پەیوەندی هەیە دەگەڵ بەرپرسانی کانتۆنەکانی ئەو بەشە لە وڵات. لە حالێکدا رۆژانە خۆری دۆستایەتی بەرپرسانی دزسالاری باشوور دەگەڵ ئامریکا ودۆستانی بەرەو کز بون دەڕوا. هۆیەکەش دزی وتاڵانی ئەو خاکە بریندارەیە بە چەنگی ئەو سەرشۆڕانە.
" دووقەحبەی گەرۆڵ!"
ناوی ئەو دوو قەحبەیە، نێچیروان بارزانی وقوباد تاڵەبانییە. دووکەسایەتی، پێش ڕێفڕاندۆم ودوای رێفڕآندۆم پێش ڕێفڕآندۆم شێرودوای رێفڕآندۆم ژنی عەبادی. یەکیان لە سەرپاشماوەکانی نازناوی بارزانی و باپیرانی وئەویدیش لە سەر ناوی جینایەتکارێکی کورد کوژ بە ناوی جەلال تاڵەبانی، وێنەی دوو گەڕیدەی بێ کەسایەتی هیچ دەرگایەک نەماوە لێی نەدەن تا عەبادی ودەسەڵاتدارانی بەغدا وەریانگرنەوە! هەر مرۆڤێک کە لە سەر ناوی سیاسەت بازرگانی بە خاک وخوێنی شەهیدانی کورد بکا لە چوارچێوەی مرۆڤ بون دەردەچێ.ئیدی ئەو جووتە نوێنەری سیستم وسیاسەتێكن لە دەستپێکی هەزارەی سێداکە تەنیا یەک رێگایەکیان لە پێش خۆیان هێشتۆتەوە .ئەویش دادگایی کردنی ئەو دەسەڵاتەی کە ٢٦ ساڵە رووی سەددام وداگیرکاری کوردستانیان سپی کردۆتەوە.هەر کات لە شآشەی مێدیاکاندا دەیانبینم تف لە کورد بونی خۆم دەکەم ئەگەر لە رەچەی ئەو دزێوانە بم.
جەعفەر کەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە