مامۆستایانی زانکۆ: هەرێم بەرەو نغرۆبوون دەڕوات

Sunday, 24/12/2017, 0:39

3939 بینراوە


ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هه‌مو بواره‌ جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابوری و زانستی له‌ هه‌رێمدا به‌ره‌و نغرۆبون دەڕوات، هاوکات پڕۆژەیەک بۆ چارەسەرکردن دەخەنە روو.
لەو بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا هاتووە" سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و چالاكی ئابوری له‌ مردنێكی هێواشدایه‌،  ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌رزێكی ده‌یان ملیاردۆلاری، ئه‌م حوكمڕانییه‌ كوردیه‌ به‌ هۆی  بڕیاری هه‌ڵه‌ و دیراسه‌ نه‌كراو  و خراپی جۆری حوكمڕانییه‌وه‌ نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكی كوردستانی له‌ ده‌ستدا و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ئاستی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانیشدا خستۆته‌ پێگه‌كه‌یه‌ك كه‌ كه‌س خۆزگه‌ی پێ ناخوازێت".
دەقی بەیاننامەکە کە واژووی ١٤٤ مامۆستایانی زانکۆی لەسەرە  
حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا نه‌ك به‌ته‌نها روبه‌ڕوی داروخانێكی جددی  بوەته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌مو بواره‌ جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابوری و زانستی له‌ هه‌رێمدا به‌ره‌و نغرۆبون دەڕوات، حوكمڕانانی هه‌رێم بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ره‌وشتی، رێگه‌یان به‌خۆیاندا ده‌ست بۆ موچه‌ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌رن و به‌ ناوی پاشه‌كه‌وته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ نیوه‌ كه‌می بكه‌نه‌وه.
سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و چالاكی ئابوری له‌ مردنێكی هێواشدایه‌،  ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌رزێكی ده‌یان ملیاردۆلاری، ئه‌م حوكمڕانییه‌ كوردیه‌ به‌ هۆی  بڕیاری هه‌ڵه‌ و دیراسه‌ نه‌كراو  و خراپی جۆری حوكمڕانییه‌وه‌ نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكی كوردستانی له‌ ده‌ستدا و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ئاستی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانیشدا خستۆته‌ پێگه‌كه‌یه‌ك كه‌ كه‌س خۆزگه‌ی پێ ناخوازێت، له‌ بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌شدا كاتێك مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و گه‌نجان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بۆ داواكردنی مافه‌ ره‌واكان و بۆ به‌رگرتن له‌م داروخانه‌ گه‌وره‌یه‌ دێنه‌ سه‌ر شه‌قام، به‌ توندوتیژی و به‌ زمانی تفه‌نگ وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌، له‌ رێگای هێزه‌وه‌ سه‌ركوتی ئه‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن ده‌ست پێده‌كه‌ن، ئێمه‌ لێره‌وه‌ وه‌ك رێگا چاره‌یه‌ك بۆ رزگاربون له‌م داروخانه‌ گه‌وره‌یه‌ پێداگیری له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌كه‌ین :
یه‌كه‌م: به‌ زوترین كات حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تێكی ئینتیقالی ته‌كنۆكرات دابمه‌زرێت، كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ كاربكات بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران وه‌ك زه‌مینه‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد،هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا  و جیهانی ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی حكومه‌تی فیدراڵی و جیهانی ده‌ره‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و باری قورسی هاوڵاتیان
دوه‌م: ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌مڕۆ حوكمڕانی فاشیل و گه‌نده‌ڵكار وه‌ك جاران  به‌ ناسنامه‌ی حیزبی و ئینتیمای بنه‌ماڵه‌یی ناناسرێنه‌وه‌ به‌ڵكو به‌ جیاوازی حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ هاوپه‌یمانیتیه‌كی رانه‌گه‌یه‌نراویان پێكهێناوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رانبه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی گه‌نده‌ڵكاران، له‌لایه‌ن هێزه‌ چاكسازیخوازه‌كانه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی نیشتیمانی پێكبهێنرێت، تا له‌م رێگایه‌وه‌ بتوانریت كۆتایی به‌م داروخانه‌ گه‌وره‌یه‌ بهێنین.
سێیه‌م: كاركردن بۆ دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران له‌ رێگای به‌غداوه‌، بۆ نه‌هێشتنی رێگرییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ده‌ستبكرێت به‌ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری موچه‌خۆران له‌ بندیوار و خانه‌نشینی نا یاسایی، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ به‌شداری ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌ نێوان ئاماری پارێزگاكان و  ئاماری حكومه‌تی فیدراڵ بۆ وردبینیكردنی ناوی موچه‌خۆران پێكبهێنرێت، له‌ ماوه‌ی وردبینیكردندا  ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌تانه‌ن كه‌ كه‌مترین گومانی ساخته‌كاری و بن دیواریان تێدایه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و له‌ رێگای پارێزگاكانه‌وه‌ موچه‌یان بۆ بنێردریت، دوای ته‌واوكردنی وردبینیش گشت ئه‌و پارانه‌ی به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دراوه‌ له‌ بودجه‌ی داهاتوی هه‌رێم ببڕدرێت.
چواره‌م: له‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتی ئه‌م داواكارییانه، ئه‌وا پێویسته‌ تێكرای حیزبه‌كان به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی حوكمڕانی له‌ حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌،  هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێكه‌وه‌ مانگرتن و خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن.
ناوه‌كان:
1- غفور ٲمین حمەسور
2- حسین شفیق شوانی
3- ئومێد قه‌ره‌داخی
4- شوان اسعد قادر
5- ابراهیم مجید
6- هه‌وار جه‌مال سابیر
7- کاوان صلاح الدین عوسمان
8- به‌ناز حه‌مه‌ ره‌شید حسن
9- گوڵان محمدامین سعید
10- گۆنا عومه‌ر عه‌دولره‌حمان
11- د. ئارام محمد قادر
12- ابراهیم معروف نوری
13- ‎هاوار سلیمان حمە
14- ‎هێرۆ فاتح ححە كریم
15- رفیق محمد صالح رشید
16- ڕێدیر ڕفیق محمدصالح
17- په‌یوه‌ند محمود
18- ‎دالیا اردال علی
19- محسن ادیب
20- ‎كۆچەر عمر صالح
21- ‎دانا ئازاد عبدالخالق
22- ‎شێرزاد توفیق محمد
23- ‎محمد توفیق محمد
24- ‎ئارام اكرم محمد
25- ‎فوزی فیچ اللە خورشید
26- ‎دیدار عبدالكریم رحیم
27- ‎زەردەشت كریم علی
28- ‎چنار حمەنوری میرزا
29- ‎هەژار عپمان معروف
30- ‎دێبەر علی رشید
31- ‎كاڤم عبداللە محمد
32- ‎ئاوات نورالدین یوسف
33- ‎ئاڤان عاصی فاتح
34- ‎محمد امین عبداللە
35- زینب عمر حمە احمد
36- ‎نسرین محی الدین عبدالرحمن
37- ‎رسول رفیق عزیز
38- ‎انور محمد رۆوف
39- ‎عباس مصطفی عباس
40- ‎ڕێبوار علی محمد
41- ‎جلال معروف محمد
42- ‎محمد محوی
43- ‎ڕوخۆش جوهر رشید
44- ‎فاچل احمد امین
45- ‎ڕۆژگار علی
46- ‎شیلان علی حمەسور
47- ‎صدیق عزیز صدیق
48- ‎چۆمان علا‌والدین عمر
49- ‎هەنار جمال محمود
50- ‎غازی عپمان احمد
51- ‎عپمان كامل عارف
52- ‎كمال حمەكریم
53- ‎هۆشمەن عمر مجید
54- ‎ڕۆژگار مصطفی احمد
55- ‎نریمان صالح احمد
56- ‎محمد امین علی
57- ‎ڕێزان محمد صالح علی
58- ‎شیرین جلال محمد
59- ‎كوێستان علی امین
60- ‎ئالان ابوبكر غفور
61- ‎شیروان عمر رشید
62- ‎ڕۆشن محمود رسوڵ
63- ‎بڕوا خالد شاكر
64- ‎عدنان محمد عبدالله
65- ‎شلێر حسن محمود
66- ‎هێمن عبداللە مصطفی
67- ‎ئاڤان فاروق قادر
68- ‎بێخاڵ مصطفی حمە
69- ‎هەژار خوداداد حسن
70- ‎ایاد بكر محمود رشید
71- ‎انور عپمان محمد
72- ‎مهدی فاتح عمر
73- ‎لەنجە هیوا خال
74- ‎عزیز حمەڕحیم فتاح
75- ‎هیمن نورالدین محمد
76- ‎ساكار كمال حمه صالح
77- ‎روبار حسین محمدصالح
78- ‎شازاد جمال جلال
79- عادل حمه‌عارف موئمن
80- كاروان عبدالله
81- د.شیروان عمر
82- سازگار ئەمین
83- مریوان حیسن فرحان
84- د هەلەت رشید قادر
85- د٠ مهـدی فاتح عمر
86- د٠ دلید خالد كریم
87- د٠ فلاح مستەفا صدیق
88- د. هێمن مجید
89- زانا حمه‌ غفور احمد
90- سامان عبدالرحمن أحد
91- عطوف عبدالرحیم عزیز
92- زینب عمر حمە احمد
93- لانه عبدالحمید محمد نوری
94- هێمن حسن محمد
95- رۆژگار مسته‌فا احمد
96- مقداد كمال علی
97- هیمن نوالدین محمد
98- ساكار كمال حمه صالح
99- سه‌لام محمد سلیمان
100- ژیا عادل عه‌باس
101- سازگار حه‌مه‌ ئه‌مین كه‌ریم
102- د مصطفی ره زا مصطفی
103- رێبه‌ند كامه‌ران
104- نه‌ورۆز عه‌بدولره‌زاق
105- فوئاد نوری سه‌عید
106- مه‌هاباد حسن سه‌عید
107- ساكار كه‌مال  حه‌مه‌ ساڵح
108- هیوا محمد عه‌لی
109- كارزان عه‌بدولقادر احمد
110- ئاره‌زو عه‌بدوڵا حه‌مه‌
111- د. ئاودێر نوری عارق
112- محمد محمود محمد
113- ژینا عه‌باس محمد
114- ره‌فیق محمد صالح رشید
115- زانا ره‌فیق قادر
116- سۆران حه‌مه‌ ئه‌مین
117- نه‌هاوه‌ند شه‌وكه‌ت سان ئه‌حمه‌د
118- ژیان فازیل ئه‌حمه‌د
119- ریدیر رفیق محمد صالح
120- بێخال قاسم محمد
121- ئه‌ڵماس جه‌لال محمد
122- مکی محمد احمد
123- به‌رهه‌م خالید احمد
124- سرود سامال شوكت
125- نیان حکیم اسماعیل
126- لیڤیار له‌تیف احمد
127- کامران صالح رسول
128- مجید خدا یخش أسد
129- شاکر محمود احمد
130- د زانا عپمان محمد
131- اڤان عبدالله حسن
132- ئاوات كریم مصطفی
133- ژاله عپمان عبداله
134- د هیرو احمد حمه غریب
135- د مصطفی ره زا مصطفی
136- د. کامەران محمد قادر
137- د کامل کەریم محمد
138- كامیل عومه‌ر سلێمان
139- د عوسمان كامل عارف
140- عومه‌ر حسین شه‌ریف
141- ئاسۆ ره‌زا ئه‌حمه‌د
142- باخان ره‌فیق حه‌سه‌ن
143- دیمه ن فرج كریم
144- نیان حه‌كیم اسماعیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە