با ئەزمونەکامان تێک نەچێت!

Tuesday, 26/12/2017, 1:57

4033 بینراوە


کام ئەزمون؟ کاتێک دەسەڵات ئۆپۆزسیۆنەلەرزۆکانی باسی ئەم ئەزمونە دەسەڵاتە دەکەن  مێژووی حکومڕانیم قۆناغەکانی حوکمرانیم لەم هەرێمە بیر دەکەوێتەوە و مچورک بەگیانمدا دێت "ئەزمونەکەمان لەدەستنەچێت" ، لەخۆم دەپرسم دەبێت ئێمە خاوەنی چ جۆڕە ئەزمونێک بین؟!  ئەزمونی زیاتر لەچارەکەسەدەیەک حکومڕانی کوردی ، بەپێی دۆخی حکومڕانی دابەش بکەین بۆ چەند قۆناغێک بەم شێوەیە دابەش دەبێت:
قۆناغی ( 1991- 1996)  ساڵانی دوای ڕاپەرین کەسەخترین قۆناغی ژیان بوو،  لەم ماوەیەدا دەسەڵاتی کوردی دەستی کرد بەرووتانەوەی خەلک بەناوی گومرکەوە، ئەم رووتانەوەی خەلکەش لەکاتێکدا ژنی شەهید و ژنە ئەنفالەکان رۆژانە بۆ بیست دینارێک کرێکاریان دەکرد،  لەکاتێکدا لەو تاڵانی گومرکە مانگانە زۆرێک لەبەرپرسەکان زیاتر لەملێونێ دیناری سویسریان گلدەدایەوەیەوە بۆ گیرفانی خۆیان. زۆری نەخایاند ئەم ناعەدالەتی و تڵانیە سەری ئەم دووحیزبەی ڕاکێشکردە شەرە خوێناویەکی شەری ناوخۆ.
قۆناغی (1996-2003) شەری ناوخۆ، فەرهودی گومرک ، تاڵانکردنی  پارەی رێکخڕاوەکان،لەکاتێکدا گەنجانی وڵات بەهۆی نەبوونی لەبەرەکانی پێشەوەی شەری ناوخۆدا بوون، زیار لە دوانزدە هەزار ڵاوی کورد کوژرا لەو سەردەمەدا بەرپرسەکانی حکومەت سەرقاڵی ژماردن و گیرفان پرکردن بوون لەو گومرکە بێ ساحیب و بێ وەسلەی کەلە خەلک وەردەگیڕا. لەم قۆناغەدا بەهۆی هاتنە ژورەی رێکخڕاوەکان  حکومەت دەستی کرد بەدروسکردنی چەند کۆمپانیایەکی ساختە کەلەفەرمانبەر و ستافی حکومی پێکهاتبوون و پرۆژەیان لەرێکخڕاوەکان وەردەگرتەوە، ئەم بوارەش بوو بەمەیدانی فەرهود و ساختە و گیرفان پڕکڕدن لەپارەی رێکخڕاوەکان، جۆرەها ڕێگای تاڵانی بڵاو بوویەوە و فشار خستنە سەر ئەندازیار بۆ ئەنجامدانی تاڵانی بۆ حیزب و بەرپرسەکان.
قۆناغی(2003-2009) قۆناغی فەرهودکردنی بوجەی عێڕاق،گومرک و داهاتی ناوخۆ،   پاش ئە دیارکڕدنی 17% بودجەی عێڕاق بۆ هەرێمی کوردستان، پسپۆرەکانی ئەزمونی تاڵانی کوردی دەستیان بە بەتاڵانبڕدن و بەخشینەوەی بودجەی عێڕاق کرد، پرۆژەی وەهمیان دروستکرد، بودجەی گەورەییان بۆگۆرستان و ڕابواردنی فەرمی ..هتد تەرخان دەکرد، سامانی میڵلەتیان تەخشان و پەخشان دەکرد.سەدان هەزار خەلکیان بۆ دەنگ کرین کرد بە موچەخۆری حکومەت. خەلکیان بەپلەی تایبەت  خانەنشینکرد کە رۆژێک فەرمانبەری دەولەت نەبووە.
قۆناغی(2009-2013) ئەزموونی فەرهودکردای نەوتی کوردستان، بوجەی عێڕاق، تاڵاتنی بواری وەبەرهێنان،  فەرهودکردنی گومرک وداهاتی ناوخۆ، لەم قۆناغەدا پسپۆرانی تاڵانی کەوتنە گڕێبەستکردن بۆ تاڵانکردنی سامانی نەوتی ئەم میڵلەتە، لەم شانۆگەری تاڵانکردنی نەوتەدا "ئاشتی هەورامی" بووبەعەریف و دەرهێنەری ئەم شانۆگەری تاڵانکردنی سامانی میڵلەتە، سەرباری تاڵانکردنی بودجەی عێڕاق،مانگانە بەسەدەها ملێۆن دۆڵار داهاتی گومرک و ناوخۆ لە مەکتەبی سیاسی  دوو حیزبی تڵانچی دابەشدەکڕا. هەریەک لەم دووحیزبە هەستان بەناوی وەبەرهێنانەوە ئەرزی تیجاری و پرۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبونەوە دەستیان کرد بەتاڵانکردنی خاک و شەقام و سەرخانی ئەم میللەتە.
چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنان و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لەماوەیەکی کەمدا بوون سەرمایەکی بێشوماریان کۆکردەوە.
قۆناغ(2013-2017)   قۆناغی ئابوری سەربەخۆ ، پاشکەوتی موچە، لەپاش دداهێنانی چەمکی ئابوری سەربەخو کەلەساییەدا نەوت و غازی   کەرکوک و ناوچەکانی تر تاڵانکڕا.
ئەمە ئەو ئەزمونەیە کەدەسەڵات شانازی پێوە دەکات، ئۆپۆزسیۆنە لەرزۆکەنیش حەیران و ڵاوک بە باڵایدا دەڵێن. ئەو رووداوانەی لە 16-ی ئۆکتۆبەر روویدا دەکرێت وەک دەرئەنجامێکی ئاسایی ئەم ئەزمونی تاڵانیە سەیر بکرێت، ئەزمونێک لە وەرمێکی شێرپەنجە دەچێت ، تا دڕەنگ لابدڕت ببێتە هۆی ماڵوێڕانی زیاتری ئەم میڵلەتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە