ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات، کە هێڕش نەکاتە سەر عەفرین

Friday, 19/01/2018, 14:38

9615 بینراوە


ڕۆیتەرس لە ١٩/١/٢٠١٨دا دەنووسێت،
هێذر نیورت، قسەکەری فەرمیی ئەمریکا ڕایگەیاند  " داوا دەکەین تورکیا، هێڕش نەکاتە سەر ئەفرین و لە بری ئەوە، هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ لەناوبردنی داعش". 
ئەو لێداوانەی قسەکەری فەرمیی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە تورکیا، هێزێکی زۆری لەسەر سنووری سوریا و تورکیا کۆکردۆتەوە و بە بەردەوامی هەڕەشەی هێرش کردنە سەر ئەفرین دەکات! 
ئەردوغان و دارودەستەکەی، لە کۆی هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانن، بە تایبەتی بەرامبەر بە جۆری مامەڵە کردنی ئەمریکا، لەگەڵ کوردانی سوریا، هاوپەیمانێتی نێوان یەپەگە و ئەمریکا خاڵی هەرە سەرەکی نیگەرانی تورکیایە.
دەنگۆێ، دروستکردنی سوپا، لە ژێر ناونیشانی "سوپای باکووری سوریا"، لە لایەن ئەمریکاوە، کە زۆربەی ئەو سوپایە لە کوردانی ڕۆژئاوا پێکدێت. سەرەڕای ئەوەی تێلێرسۆن لە لێدوانەکەی لە رۆژی چوارشەمەی ڕابردوو لە زانکۆی ستانفۆر، دڵنەوایی تورکیای دایەوە سەبارەت بەو دەنگۆیە، بەڵام تورکیا متمانەی نییە و ئەو بابەتە  بۆتە غەمێکی گەورە لەسەر دڵی ئەردوغان و دارودەستەکەی.
تورکیا، ئۆقڕەی لەبەر بڕاوە، بە تایبەتی  دوای لێدوانەکانی تێلەرسۆن، کە لە ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو لە میانی کۆنفراسێکدا لە زانکۆی ستانفۆرد کردی دەربارەی دید و بۆچوونیان بەرامبەر بە ڕووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تێلەرسۆن، لە کۆنفرانسەکەدا، باسی پلانی ئەمریکای کرد لە سوریا، تیڕوانینیان لەوەی کە لابردنی ئەسەد، خزمەت بە سەقامگیر بوونی بارودۆخی سوریا دەکات، گوتیشی "هۆکاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە  رژێمی ئەسەد گەندەڵە، میکانیزمی هەڵەی بەکار هێناوە، بۆ بەرێوەبردنی ئابووری وڵات، مافی کۆمەڵێک کەمەنەتەوەی پێشێل کردوە، کە لە دەرئەنجامدا جۆری سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی حکومەتی سوریا لە لایەن ئەسەدەوە سەرکەوتوو نەبووە"!
تێلەرسۆن، رایگەیاند کە ئەمریکا لە هەوڵە سەربازیی و دیبلۆماسییەکانی بەردەوام دەبێت، هەوڵدەدا دەسەڵات و کاردانەوەکانی دەسەڵاتدارانی ئیران لە ناوچەکە بە تایبەتی لە عیراق و سوریا سنووردار بکات. هەروها ڕێکی تێلەڕسۆن، پێداگری دەکات لەوەی کە ئەمریکا لە سوریا ناکشێتەوە و گوتیشی "نابێت ڕێگە بدرێت مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە، هەڵەی ئیدارەی ئۆباما دووپات بکرێتەوە وەک، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق، سەرنەکەوتن لە سەقامگیر کردنی بارودۆخی لیبیا، دوای هەڵسانی ناتۆ، بە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە و لاچوونی مەعمەر قەزافی.
تێلەرسۆن، ڕایگەیاند، کە پشتیوانی لە سەرخستنی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی  نێو نەتەویی ساڵی ٢٠١٥ دەکات، بۆ ڕاگرتنی شەڕ، چارەسەری ئاشتییانە لە سوریا، کە ئەویش بە لابردنی ئەسەد، گۆڕینی سیستەمی سیاسی، هەڵبژاردن و دووبارە نووسینەوەی دەستوری ئەو وڵاتە، بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت.
تورکیا، لە مانەوەی ئەمریکا لە سوریا و ناوچەکە نیگەرانە و پلان و ستراتیژیی ئەمریکای بۆ داهاتووی ناوچەکە بە مەترسیەکی گەورە دەزانێت لە سەر دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانی. مەترسی هەرە مەزنیشی لەوەدایە، کە ئەمریکا جۆری سیستەمی دەسەڵات، لەو وڵاتانە بگۆڕێ، ئاوڕێک لە دابین کردنی مافی کەمە نەتەوەکانی ناوچەکە بداتەوە، سنووری جوگرافیاش دەستکاری بکات و لە دەرئەنجامدا، چارەنووسی دەسەڵاتدارانی تورکیا، بەهەمان دەردی چارەنووسی ئیمرپراتۆڕیەتی عوسمانی بچێت.
سەرچاوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە