ئۆردوغان مەلای کوردی لغاوکردووە، هەروەکو مەلا تورکەکان بەسەر عەفریندا دەڕشێنەوە

Thursday, 25/01/2018, 13:01

9023 بینراوە


"تزیپی لیڤین" کە ساڵەکانی ١٩٩٩ بۆ ساڵەکانی ٢٠٠٦ هەروەها ٢٠٠٩ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلبوو، بەزمانی خۆی ئەڵێ چوومەتە سەرجێگا بۆ ئەوەی نهێنی لە سەرکردەکانی عەرەب وەربگرم و بگەیەنەمە دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد.
لەناو داب و نەریتی ئیسلامیی و خۆرهەڵاتیدا بە "تزیپی لیڤین" ئەڵێن سۆزانیی و لەشفرۆش و قەحبە، هەرچەند لە ڕاستیدا لیڤی گیانی خۆی فرۆشتووە لە پێناو بەدەست خستنی زانیاری لە پێناو ئیسرائیلیدا. بەڵام یەکگرتوو بە مەلا سەید ئەحمەد و مەلاعەلی قەرەداخی و مەلاکرێکارەوە، خاک و خەڵک دەفرۆشن بە دوژمن، لە پێناو مشتێک دۆلاری چڵكنداو نەک هەر خۆشیان دەفرۆشن بەڵکوو کەسانی ساویکەش دوای خۆیان دەخەن، کلیکی ئەو دوولینکە بکە، ئەوسا دەزانیت کە هەندێک لە مالاکانی خۆمان قەحبەو گەوادن، نەک لیڤی.
بە پێچەوانەشەوە گەورە مفتی تورکیا لە ٩٠ هەزار مزگەووتدا، فتوایداوە کە نوێژ بکەن بۆ سەرکەووتنی لەشکرە فاشیەکەی تورک،
بەکورتی بەو واتەیە، مەلاکانی خۆیان بۆ خۆیان و لەشکرە دڕنندەکەیان و مەلاکانی ئێمەش بۆ ئەوان، ئیتر نازانم قەحبە و گەوادی بۆ دووژمن واتەیەکی دیکەی هەیە.
زۆر بەکورتی بۆ ئەوەی لە مەرامی ڕاستەقینەی مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی، مەلا عەلی قەرەداخی، مەلا کرێکار، فڕوجەکانی دەورووبەری مەلاکرێکار بەیەکگرتووەکانیشەوە، تا دەگاتە مفتی گەورەی تورکیا و سعودییە و سەراپای جیهان تێبگەین، دەبێت و پێویستە کە ناوەڕۆکی ئێستاو ئەوسایان بە بەڵگەوە بخەینەڕوو خوانەخواستە، بوهتانیان بۆ نەکەین. پێش هەموو ڕوونکردنەوەیەک دەبێت بڵێن کە ئەردۆغان ئەم هێڕشەی ناو ناوە پاراستنی سنوورەکان، ئایا لەماوەی ئەم ٦ ساڵەی ڕابردوودا کەسێک بیستوویەتی کە تەنها فیشەکێک لە عەفرینەوە ئاراستەی تورکیا کرابێت، نەخێر، ئەگەر ببوایە ئێستا سەدان گەوادی وەک مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی دەیانکرد بەهەرا، کەواتە هەر لەسەرەتاوە ئاشکرایە کە ئەردۆغان درۆ دەکات،بە پێچەوانەشەوە کورد خواخوایەتی کە ئارامی سەقامگیر ببێت، چوونکە هەموومان دەزانین کە تورکیا دووەم لەشکری جیهانی هەیە و شەڕکردن لەگەڵ تورکیا هەروا سانا نیە،چوونکە بە حساب دوەم بەهێزترین لەشکری ناتۆیە.
هەروەهاهەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کەلەوەتەی ترومبێل هاتۆتە بازاڕەوە،لێخوڕینی ترومبێل بۆ ئافرەت ڕێغە پێدارو نەبووە، بە فتوای ممفتیەکان، کەچی لەم دوایەدا، بەسەرکۆنەی ووڵاتانی جیهان، پاشای سعودیە ناچار ڕێغەیدا کە ئافرەت ترومبێل لێبخوڕێت،لەمەشدا مفتیەکان بەپەلە فەتوای حەڵاڵ کردنی لێخوڕینی ترومبێلیاندا بۆ ئافرەت.
ئەگەریش سەرنجێکی مێژووی دڕندەی و وەحشیەتی تورک بدەین دەبینن کەلە مێژوودا هاوتایان نەبووە و مێژووی دووروو نزیکیان هەروەکوو ڕۆژنامەنووسی سعودیە "سەلمان دۆسەری" ئەڵێ دوای داگیرکردنی ووڵاتانی عەرەبی لەلایەن عوسمانیەکانەوە لە شەڕو ماڵوێرانی هیچی دیکەیان بۆ نەهێناوین، عوسمانیەکان تەنانەت تەنها درەختێکیان نەڕواند، چاڵە بیرە ئاوێکیان بۆ لێنەداین

صحفي سعودي مهاجمًا “أجداد أردوغان”: لا نتذكر منهم إلا الحروب والقتل!

تورکیای عوسمانی و ئەردۆغانی لەوەتەی هەن تەنها ماڵوێرانیان بۆ ناوچەکە هێناوە،هەر لەم ڕۆژانەی دوایدا، دەسگیردرا بەسەر کەشتیەکی پڕ لەتەقەمەنی کەلە تورکیاوە بەڕێکرابوو بۆ مەسراتەی لیبیا، لیبیا خۆی نووقمی دەریایی پشێوی و ماڵوێرانی بۆتەوە، سەرباری ئەوەش ئەردۆغان بارە تەقەمەنیان بۆ بەرێدەکات، ئەمە جگە لەوەی کە بەئاشکرا تورکیای فاشی هاوکاری وێرانکردنی ناوچەکە دەکات، سەدان هەزاران بەڵگەی بەڵگە نەویست هەن کە تورکیا قەتەر دەستیان هەیە لەو کاولاکارییەی کەلەناوچەکدا ڕوودەدات، هەربۆ نموونە ئەم لینکەی خوارەوە بشێلە ئەوسا بارتەقای دەریایەک زانیاریت دەست دەکەوێت، هەتا چاو هیلاک دەبێت بەڵگە بخوێنەوە، کە تورکیاو قەتەر سەرچاوەی ئەو دەریای خوێنەن کەلە خۆرهەڵاتی ناویندا قوڵپ دەدات.

خوێنەری هێژا،
بالەوەش بگەڕێن کە تورکیای فاشی چ جۆرە جانەوەرێکە، فەرموو بەدیدی خۆتان ببینن و بخوێنەوە، لەزمانی کەسێکی پایەبەرزی ئیسلامی خوودی تورکیا "نەجمەدین ئەربەکان"کە خوودی ئەم کابرایەش هاوشێوەی ئەردۆغان سەرجەم سەرۆکەکانی دیکەی تورکیای دوژمنایەتی سەرسەختی گەلەکەمانی کردوە، ببینە و ببیستە کەچۆن باسی پەیوەندی هاوسەنگەری ئەردۆغان جوولەکە دەکات، بە حسابیش جوولەکە دوژمنی سەرسەختی ئیسلامە. 
 
با واز لەمەشیان بهێنن، ڕووبکەیەنە ڕەوشی ناوەوەی تورکیا، لەو ڕۆژەوە ئەردۆغان بۆتە دەسەڵاتداری تورکیا، تورکیای بەئاقارێکدا بردووە، کە مێژوویەکی پڕ لە چەوساندەنەوە دژە مرۆڤایەتی کە هاوتای نادۆزرێتەوە، هەر بۆ نموونە شێخێکی تورکی ڕاستگۆ ئەڵێ: ئەردۆغان بەنەعلەت بێت بۆ ئەو زوڵمەی کە ئەردۆغان دەیکات.

شيخ تركي: لعنة الله على ظلم أردوغان وحزبه الغدار!

ئەوەش تەنها دەنکە زیخێکی دەریایە لەچاو تاوانەکانی ئەردۆغاندا، چوونکە ئەوەی لەسەردەمی ئەردۆغاندا ڕوویداوە لە چەپاو چەتەی وێنەیان نادۆزینەوە مەگەر لە حوکەمەتۆکەکەی خێڵی مچە بارزانی و خێڵی بلەی ئەحەڕەشەدا، هەر بۆ ئەوەی بە دیدی خۆت ببینیت لە گۆگلە بنووسە corruption in turkey یان بە عەرەبی و هەر زمانێکی تر، لەسەر فەسادی ئەخالاقی تورکیا بنووسە "الفساد الاخلاقي في تركيا" لەوانە ئەمە دەبینیتەوە بە عەرەبی زوجة اردوغان يشرب الخمر" هەر کاتێک تۆی مرۆڤ لەم ڕاستیانە تێگەیشتیت کە بەڵگەیە بەڵگە نەویستە و ڕاستیەکە لە تورکیادا روودەدات و بەچاوی خۆت دەبینیت کە کۆلان نییە لە تورکیادا، کە بێ قەحبەخانە و بێ باڕ کابەراییا تێدا نەبینیت بۆ نمونە (تورکیای ئۆردوغانی چوار ملیار دۆلار لە لەشفرۆشییدا قازانج دەکات) هەر چەند کە لە زۆر ووڵاتی ئەوروپادا بازاڕی  لەشفرۆشی نایاساییە، ئەم کارەساتانەی کە باسمان لێوەکردن و بەڵگەشمان بۆیان هەیە، زۆرینەیان لە نێو پەرلەمانی خودی تورکیدا باسیان لەسەر کراوە و سەلمێندراوە، بەڵام ئەردۆغان بەپەلە تەنانەت دادوەرەکانیشی لەکاردەرکرد و زیندانەکانیشی کردن بە ببیانوی کودەتا سەربازیەوە ئەوانەی کە دەنگیان هەڵبڕی لە زیندانی تووند کردن.
تورکیا مافی خۆیەتی عەفرین بوردومان بکات
خوێنەری هێژا،
هەر کاتێک تێگەیشتی لەوەی کە لە سەرەوە باسمانکرد، دەربارەی ڕەوشی تورکیایە ئیتر خۆت دەزانیت،کە سەراپای پڕوپاگەندەکانی تورکا جگە لە داهۆڵیکی ڕووت هیچی دیکەنیە. مەلاکانی هاوشێوەی مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی، مەلا عەلی قەرەداخی، مەلاکرێکار و ئیخوانەکان و بە گەجەرووگوجەرە ئیسلامیەکانی خۆشمانەوە، لەهەموو کەسێک باشتر ئەو ڕاستیە دەزانن و ئاگاداران، ئاخر هەر ئەم گەوادنەبوون کە پڕوپاگەندەیان دەکرد دژ بەیەکێتی سۆڤێت و کۆمەنەیستیش، دەکرد.
خزمێکی خاڵی منداڵەکانم، کازاخستانییەکی ڕەسەنە و دەیان پشتی هەر کازاخی بووە، لەبەر ئەوەی مەلا مزگەوت بووە لە تاجیکستان فارسی باش فێربووە، بە حسابی خۆی عەرەبیش دەزانیت، بەڵام من هییچی لێتەنەگەیشتم چوونکە بە عارەبیەکی قورئانی سەقەت دەدوێت، بۆئەوەی کە درێژەی نەدەمێ ووتم عەرەبی باش نازانم فارسیەکەم باشترە، با بە فارسی بدوێین، چوونکە جارێکیان قسەمان دەکرد گووتی: (بکم عدد من فلوس اتیت الی هنا، یا سید امین طە؟) لێم تێک چوو، لەخۆمەوە ووتم (صدق الله العظیم) وامزانی ئایەتی قورئانم بۆ دەخوێنێت. منیش وەڵامم دایەوە و دوایی پێێ گووتم لەگەڵمدا وەرە بۆ "شاری ئاکتوبی" سەردانی خزمێکم دەکەم، بەڕیکەووتین، لەوێ ئاکتوبی کە دەکەوێتە سنووری باکوری کازاخستان نزیک لەمەرزی ڕوسیا، مزگەوتێکی ئێجگار کۆنمان بینی، کە ئاسنەکانی سەرتاپا داڕزایبوونی بەڵگەی کۆنی مزگەتەیان بەیان دەکرد، لێرەوە دەرگای پرسیارم بۆکرایەوە،یەکەم دەربارەی ئازادی نوێژوو ڕۆژوو و ئاینیەکان، ووتی ئەم مزگەوتە لە ساڵەکانی ١٩٠٣ دروستکراوە و نوێ نیە، هەرگیزیش ڕیگیری نەکراوە لە نوێزژو ڕۆژو، سەراپای درۆو دەلەسەیە، خۆم ئیمامی مزگەووتی... ( ناوی مزگەتەکەشی هێنا بیرم نەماوە) بووم لە شاری دوشەمەبە، دووەم پرسیارم دەبارەی پڕوپاگەندەی نۆکەرەکانی ئیمپریالیزم بوو،کە گوایە لە سۆڤێت سواری خوشکی خۆیان دەبن، ووتم دەزانم کە درۆیە و ڕاستی تێدا نیە، مەبەستمە بۆچوونی بەڕێزتان بزانم، ئەو تەنها گووتی: باسکردنیشی شەرمە، لێرە ئامۆزا مارەکردنیش نایاساییە و بۆتە باویش کە ئامۆزا وەکوو خوشک بژمێردرێت. ( یادی بەخێر دوکتۆر فارس، مام ئەحمەد، کادرێکی دێرنی حشع) پارتییەکان و مەلاکان ڕێک دەکەون کە داماوێکی  وەک "ئەحەی حەملان" ڕادەسپێرن،کە دوای نوێژی ئێوارە لەپڕ خۆی لە دوکتۆر نزیک بکاتەوە و یەکسەر لە دوکتۆر بپرسێت و بڵێ مامە ئەحە مامە ئەحە: ئەوە ڕاستە یەژن کە شیوعییەکان سواری خوشکی خۆیان دەبن، مەلاکان و پارتیەکان وایان لە ئەحەی حەملان گەیاندوو کە ئەو هەقی نەبێت کە وەڵامی دوکتۆر فارس چی دەبێت یان نابێت، یەکسەر کاکە ئەحە بڵێت برا نەڕۆ شیوعیەکان کافرن. سووکە شانۆگەریە دەست پێدەکات، دوای نوێژی ئێوارە خەڵکەکە لە مزگەتەکەی "دێوانەی قەرەداخ" کۆدەبنەوە و لە پڕ ئەحەی حەملان خۆی دەکات بە کۆڕەکەداو یەکسەر دەپرسێت: مامەحە مامە حە، توخوا ئەوە ڕاستە یەژن شیوعیەکان سواری خوشکی خۆیان دەبن؟ دوکتۆر فارسیش یەکێک بوو لەوکەسانەی کە هەرگیز بەدوای وەڵامدا نەدەگەڕا، هەمیشە وەک دەمانچەی تۆبلی لەسەر پێبوو بۆ وەڵامدانەوە، دوکتۆر لەسەر خۆ ئەڵێ: ئەحە گیان هەتا خوشکی تۆ وەستا بێت، بۆ سواری خوشکی خۆمان ببین؟
دڕندەی تورکە دەسەڵاتدارەکان بەرامبەر بە کورد
بەهەشتی مەحمود باکسی لەکتێبەکەیدا بەناوی "هەر باڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕیت"ئەڵێ: دوای کۆمەڵ کوژیەکەی شاری قامیشلۆی ساڵی ١٩٨٠ی ڕۆژئاڤای نیشتیمان ڕوومکردە شام تا هەوڵبدەم بەڵگە پەیدا بکەم، بەهەشتی باکسی ئەڵی: بەهۆی قاچاخچیەکانەوە تەواوی وێنەکانم کڕی،کەبەشێویەکی وەحشیانە سەراپای ئەو ٢٣ گەنجە سڤیلە بێچکەیان لەنزیکەوە گوللەباران کرد،لەجێگای دانیشتنی خۆیاندا لەناو ئەو خانوەی کەبەکرێیان گرتبوو، پاشانیش بەنزینیان بەسەرداکردبوون سەرجەمیان کردن بە قەرەبروت، وێنەی کارەساتەکەم لەگەڵ خۆم برد بۆ سەفارەتی سویدی لە شام و لە سەفیر پاڕامەوە کە هەرچی کردووە ئەم وێنانە بە سەلامەتی بگەیەنێتە سوید، چوونکە ئەوساو ئێستا دەسەڵاتە خوێنخۆرەکەی شام ئەسەدی باوک هاوکاری تورکی دەکرد، بەهەشتی ترسی ئەوەی هەبوو کە لە فڕگە وێنەکانی لێبستێنن، بۆیە بەهەشتی لەدرێژەی باسەکەیدا ئەڵێ هەرکە وێنەکانم پیشانی سەفیری سوید دا،هاوسەری سەفیر یەکسەر دەستیکرد بەگیران، خوودی سەفیری سویدیش ووتی: هەرلە خۆیان دێت ئەم کارە وەحشیگەرییە. کەسێکی دوورە دەستی دانیشتووی بەستەڵەکی باکور ئاگاداری دڕندەی تورکە، مەلاسەید ئەحەد پێنجوێنی ئاگادار نیە؟! یان مەلاعەلی قەرەداخی و مەلاکرێکار ئاگادارنین و نازانن کە لە تورک دڕنندە ترمەگەر بنەماڵەی مچە بارزانی بێت( ئەوکاتە مەحمود باکسی لە ڕۆژنامەی سویدی"ئافتۆن بلادت" کاری دەکرد.
کاتێک چاوپێکەووتنم لەگەڵ سیخوڕەکەی تورک "بروسکیەڵدرم" ئەنجامدا زۆر لە بینەرانی چاوپێکەووتنەکە گلەییان لێم کردو گووتیان کەمن سەرم لە سیخوڕەکە تێکداوە و ڕیگەم نەداوە کە سیخوڕەکە بەئارەزووی خۆی نهێنیەکان بدرکێنێت، ئەگەر من لێبگەڕامایە و بەئارەزووی خۆی نهێنیەکانی بدرکاندایە، زۆر زۆر سودمەندتر دەبوو، زۆرێک لە دڵسۆزان ووتیان کاکە ئێمە هاوکاری مادیت دەکەین ئەمجارە بچۆرەوە بۆلای ئەو سیخوڕە پارەی سەفەرەت دەخەینە ئەستۆی خۆمان، بەس لێگەڕی با تەنها خۆی قسە بکات. کاتێک سیخوڕەکە دێتە سەرباسی تەقینەوەیەکەی "دهۆک" بەڕێزێک کە خۆشی پارتیە ووتی: من خۆم لەنزیکەوە ئاگادارم، کە ئەو بۆچوونە ڕاستە و دروستە کەبە داخوازی نێچیر ئەو کارە کراوە،سیخوڕەکە لە وەڵامی پرسیارێکمدا ووتی: بەڵی ئامادەی  شاهیدی دادگام و ناوی کەسەکەکانیشی هێنا،کە دوای ئەو کارەستەوە لەهۆڵەندا دەژین.
گوومانی تیدا نیە،ئەوهەموو تاوانانەی لەسەردەمی ئەردۆگاندا نەبوو، بەلام کۆمەڵکۆژی "ڕۆبۆسکی" ٢٨دیسامبەری ٢٠١١ کە ٣٤ گەنجی شارۆچکەکەیان کۆمەکوژکرد، لەسەردەمی ئەم خوێنمژەی ئەردۆغاندا بوو، سەراپای ئەو ٣٤ گەنجە بێچەک بوون،هەروەها فڕۆکە دەتوانێت هەرچەند دووریش بێت چەکدار و بێچەک لەیەک جیابکاتەوە و گوومانی تێدا نیە کە بەزانینەوە ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەنجمدرا.
هەر لەدوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣ کە کورد بەربەستی سنووری لەسەدا١٣ تێپەڕاند،ئەردۆغان دەستی دایە کۆمەڵکوژی سەرجەم شارەکان،پسپۆڕانی ئەوروپی ووتیان کەئەو شەڕەی لەکوردستانی باکوردا دەگوزەرێ، هیچ پەیوەندیەکی بە " پارتی کرێکارانی کوردستان" وە نیە، بەڵکوو تێپەڕاندنی سنوورە دیاری کراوەکەی دەوڵەتە.
جگەلەوەش هاوپەیمانی ئەردۆغان لەگەڵ تورکە ڕەگەز پەرستەکان شیاوترین بەڵگەیە،کە ئەردۆغان فاشیەکی تورک جیاوازیان نییە.
ئێستا دەپرسم لە مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی ئایا ئاگادار نیە،کە ئەردۆغان کوردستانی باشوری دۆشیوە و سەراپای قەیرانەکان لە ئەنقەرەوە نەخشەی بۆ کێشراوە؟
مەلا سەید ئەحەد پینجوێنی، مەلا عەلی قەرەداخی، مەلاکرێکارو فڕوجەکانی سەراپایان درۆ دەکەن،لێشم مەگرن کە ئەڵێم مەلای گەوادی و قەحبەیی،بۆ لە "مزەفەر نواب نایەنە دەنگ کە ئەڵێ اولاد قەحبە،مەگەر مارکس و لینین بە بۆرجوا ناڵین قەحبە،مەگەر چارلس بۆکۆفسکی هەزاران جار دەستەواژەی قەحبەی بەکار نەهێناوە، مەگەر پەشێو ناڵێت قەحبەن ئەوانە پێم ئەڵین،
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
دان و مێروو برای یەكن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
خوێن و زێروو برای یەكن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
ماسیو چەنگاڵ،
مشك و جەواڵ،
ئیتر بەچاوی خۆت ببینە کەلەسەردەمی ئەردۆغاندا چ دەگوزەرێت، مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی،مەلاعەلی قەرەداخی، مەلاکرێکار، کوێراییان دانەهاتووە و لەهەموو باشتر دەزانن کە ئێستا تورکیا بۆتە قەحبەخانەیەکی گەورە، ئەمەش ووتەی خۆیانە نەک کەسێکی سەربەکوردەکانی باکوری نیشتیمان،
بەکورتی ئەم دوا لینکە ئەڵێ لەشفرۆشی لە تورکیا ٢٢٠% جار زیادی کردووە لەسەردەمی ئەردۆغاندا، ئێستا ١٠٠،٠٠٠ سەد هەزار سۆزانی کاری لەشفرۆشی دەکەن.
 لە کۆتاییدا ئەڵێم مەلا گەوادەکانی نیشتیمان مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی، مەلا عەلی قەرەداخی، مەلاکرێکار و یەکگرتووی ئیسلامی لە کوردستان، ئێوە گەوادێکی بەڵگەنەویستن و ژێوان نیم و دەبارە و سەدابارەی دەکەمەوە، ئێوە بێشەرەفترین کەسایەتیین کە بەناوی ئیسلامەوە خەڵکی ساویکە دەستخەڕۆ دەکەن و دەستی دوژمن و داگیرکەر رادەموسن، تف لە چارەتان هەی بێشەرەفەکان. (گوێ لەو ڤیدیۆیەی سەریشەوە بگرن،،، بزانن یەکێک وەکو ئەو مەلایە بێشەرەف نەبێت ئاوا بەسەر نەتەوەی خۆیدا دەڕشێتەوە و هانی خەڵک دەدات واز لە کوردبوونی خۆی بهێنێت؟).
بە پێچەوانەوە لەو دوو ڤیدیۆیەی خوارەوەشدا تەماشای ئەم شێرە ژن و هاوڵاتیانەی عەفرین بکە، بزانە چۆن دەمارەکانت گرژ نابێت و پڕ نابن لە خۆشەوسیتی بۆ خاک و نیشتیمان!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە