شکۆی دز و وڵاتفرۆشان مەشکێنن

Sunday, 25/02/2018, 5:55

19042 بینراوە


سەرەتا و دەستپێک:
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (22/02/2018) کۆمەڵێک دز و مشەخۆری دەسەڵاتی کوردی بە ناوی کۆنفرانسی وزە هاتنە بەلجیکا لە باشورەوە سەردانی پەرلەمانی ئەوروپایان کرد، سێ چالاکەوانی کوردییش بە ناوی (کارزان شانۆ)، (رەنجدەر گڕاوی) و (هیوا ئارین)، کە سەرەتا وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، رەنجدەر گڕاوی بە تەنیا خۆی روو بەرووی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەبێتەوە، بەدەم گرتنی ڤیدیۆی رووداوەکە بە نەوزاد هادی دەڵێت: تۆ دز و وڵاتفرۆشی!
لە گرتەیەکی ڤیدیۆی دیکەدا دوو شەلاتی سەر بە پارتیی، یەکێکیان (دلاوه‌ر ئاشگه‌یی)، کە نوێنەری پارتییە، ئەویتریان زانای تەهای ئەحە سمێڵی کۆنە جەلالی و تازە پارتیی، لە کاتی بەرەو رووبوونەوە و قسەکردندا، بە شەق و زللە پەلاماری چالاکەوانەکان دەدەن.
----------------------
ئەمەی سەرەوە کورتەی هەواڵەکەیە لە خوارەوە ڤیدیۆکانیان ببینە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم رووداوەدا کە بە نەوزاد هادی وتراوە، تەنیا ئەوە دەبێتە هەواڵی راگەیاندنەکانی پارتیی و میدیا ئەهلییەکان و تۆڕی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەولیر کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی بۆ رێکدەخات. ئەم رێکخراوە سەر بە دەزگای پاراستنە و کادیرێکی پاراستن بە ناوی (سیروان گەردی) بەڕێوەی دەبات، کورتکراوەی قسەکانی ئەم کادێرە ئەوەیە کە دەڵێت: (هێرشکراوەتە سەر پاریزگاری هەولێر و شکۆی کورد شکێنراوە، ئەمەش کەلتورێکی خراپە هاتۆتە ناومانەوە، بزووتنەوەی گۆڕان لە پشت ئەم کارەوەیە، دەنا بۆچی بەرامبەر بە هەڤاڵ ئەبوبەکریش ئەوە نەکراوە؟)
لەو سێ چالاکەوانە، (رەنجدەر گڕاوی) کە خۆی خەڵکی هەولێرە و ئەو کەسەشە  قسەکان بە نەوزاد هادی دەڵێت، بەڵام پارتیی دەیەوێت ئەمە بکات بە مەسەلەی شارچێتیی و لە پال ئەمەدا هێرش دەکەنە سەر سلێمانی.هەڵبەت ئەوەی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی، کردوویانە بە سیاسەتی خۆیان، هەروەها دەزگای پاراستن هێڵی سووری بۆ کێشاوە، لە قسەکانی ئەم کادێرەی پاراستندا رەنگ دەداتەوە. بۆیە لێرەدا منیش بە پێویستم زانی بۆ جارێکی دیکە کەسایەتیی ئەم کابرا مەدەنییە کە ناوی (سیروان گەردی)یە بە خوێنەر بناسێنم و پێتان ئاشنا بکەمەوە، هەرچەندە ئەو قسانەی کە کردوویەتی جێگای لێدوان وەڵامدانەوە نییە، ئەو چەند دێڕەی سەرەوە وەڵامێکیشە بۆ قسەکان، لێ ئەوەی گرنگە، بە خوێنەری رابگەیەنم ناساندنی ئەم جۆرە کەسانەن، کە ئەمڕۆ کاری سیاسیی، مەدەنی و سیخوڕی بۆ دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور دەکەن.


ماوە بڵێم، کە تێکڕا ئەوانەی، لە دەزگا حکومی و پەڕلەمان و رێکخراوەکاندا پۆستی باڵایان هەیە و کار دەکەن هیچ جیاوازییەکیان نییە هەموویان وەکو یەکن، بەتایبەتی ئەو سێ پاریزگارەی هەرێم، ئەمانە جگە لە نوێنەرایەتی دەسەڵاتێکی فاسد، هیچ شکۆیەکیان نییە و دەستخۆشی لەو سێ چالاکەوانە دەکەم هیوادارم لەمەودوا  تەنیا قسەپێوتن نەبێت، بەڵکو هێلکەی پیس، تەماتەی تەپیو، کێکی چەور، دایبی منداڵی ساوا و شتی پیس لە دەموچاویان هەڵبسوون، ئەمەش کارێکی زۆر ئاسایی و مەدەنیانەیە، لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا لەم چالاکیانە ئاساییە و روو دەدات.
(رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی) کە بە (تۆڕی هەمەئاهەنگی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی)یش ناسراوە، هەر بەناوەکەیدا دەبوو رێکخراوێکی مەدەنی و بێلایەن بووایە، نەک حیزبی، بەڵام دەزگای پاراستن کادێرێکی خۆی بەناوی سیروان گەردی هێناوە و کردوویە بە سەرۆکی ئەم ریکخراوە. پارتی دەیەوێت هەستی هەولێرییەکان لێرەشەوە بجوڵێنێت، بۆ نمونە محەمەد سەلیم مزوریی، کە پاراستنەکان لە ناو خۆیان بە سوک وسەلیم ناوی دەهێنن، سیروان گەردیی کادیری ژێر دەستی ئەم سوک و سەلیمەیە کە باس لە مەدەنی و شکۆی بەرپرسەکان دەکات.

سیروان گەردی:
ئەم کەسە پەڵەی ئەخلاقیی و گەردی زۆر ناشرینی لێنیشتووە، بۆ خۆی کۆمەڵێک کێشەی کۆمەڵایەتیی و ئەخلاقی لە گەڵ چەند بنەماڵەیەکی هەولێریدا دروست کردووە.
ئیستا نوێنەری دەزگای پاراستنە لە ناو ئەم رێکخراوە نامەدەنییانەدا، بێجگە لەو زانیارییانەی، کە لە رابردوودا لەسەری بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ئەم یەک دوو رۆژەشدا کۆمەڵێک زانیاریی دیکەشم دەستکەوتووە، بۆیە بە پێویستمزانی پێتان بناسێنمەوە، تا بۆتان دەربکەوێت، کە هەرچی کەسی ناشەریف و لێکەوتەی رەوشتە، دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵەی بارزانی و تالەبانیی لە خۆیان نزیک دەکەنەوە، بۆیە راستتە بڵیین، ئەوەی پلە و پۆستی لەناو دەسەڵاتی کوردییدا هەبێت، ئەوانەن کە رەوشت و موڕاڵی نییە، بەدەست من نییە  ئەم لێکدانەوەیە و پێناسەیەیان بۆ دەکەم.
•  سەرچاوەی زانییارییەکان ئەوەیان پێڕاگەیاندم، کەوا سیروان گەردیی یەکەمجار لای پشتیوان سادق لە بەشی جەماوەرییەکانی لقی دووی پارتی کاری دەکرد.
• بە یارمەتی دەزگای پاراستن سەنتەری ئاسودەی کردەوە، بۆ ئەمە پارەیەکی زۆری بۆ ئەو چالاکییە وەرگرت، پارەکان سەروژێرکرا و هەمووی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی پارتیی خوارد و هیچی دیار نەما، بەدوایدا سەنتەرەکە داخرا و کەسیش لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکرد
• دوای ئەوە هاتو لەگەڵ فازیل عومەری بەڕێوەبەری رێکخراوە ناحکومییەکان کاری کرد و لەوێش پێکەوە کۆمەڵێک پارەی زۆریان هەڵلوشی و لێیاندا و خواردیان
• بەدەم دزییکردن و پارەخواردنەوە، دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنێکی پێشمەرگە، کاتێک کەسوکارەکەی پێی دەزانن، بەناچاری ژنەکە دەکوژن و سیروان گەردیش هەڵدێت لە ترسی کوشتن لە ماڵی کاکەمین نەجار خۆی دەشارێتەوە. لەو کاتەدا پشتیوان سادق لە تورکیا دەبێت سیروان گەردی پەیوەندیی پیوە دەکات و لێدەپاڕێتەوە تا چارەیەکی بۆ بکات و لەو کێشەیە رزگاری بکات، پشتیوان سادقیش لە تورکیاوە ئاگاداری کاکەمین نەجار دەکات، تا هەوڵ بدات سوڵحی عەشایری بکات و بە پارە کەسوکاری ژنەکە رازی بکەن، لە ژێر هەڕەشە و گوڕەشە وفشاری  پشتیوان و کاکەمین نەجار، هەروەها چاوسوورکردنەوەی دەزگای پاراستن، کەسوکاری ژنەکە لە ترساندا رازی دەبن هەر بۆ خۆی پشتیوان سادق دوو دەفتەر دۆلار بە کەسوکاری ژنەکە دەدات.
•  سیروان گەردی دڵی بەم رێککەوتنە خۆش نابێت و هەر دەترسێت، بۆیە رادەکات و دەچیتە تورکیا ماوەی ساڵێک لەوێ دەمێنێتەوە، ئەو ماوەیەش بەس دەبێت بۆ ئەوەی بکەوێتە تٶڕی میتی تورکیشەوە و کاریان بۆ بکات.
• پاش گەڕانەوەی ئەو چەند سەرچاوانە هەر یەکە زانیارییەکان پاش پێش دەخات، بەڵام سەرجەمی زانیارییەکانی دوای ئەمە ئەوە دەبێت، کە لە فەرماندەی زێڕەڤانی لای غازی بابکەیی دادەمەزرێت و زانیاریی ورد لەسەر چالاکیی پێشمەرگە و زێڕەڤان وەک (ژمارەیان و بڕی پارە و  دارایی و زانیاریی دیکە) وەردەگرێت و رادەستی میتی دەکات. سەرچاوەیەکی دیکە دەڵێت، ئەو کارەی بۆ دەزگای پاراستن کردووە و سیخوڕی بەسەر لە فەرماندە و بەرپرسەکانی زێڕەڤان و پێشمەرگەوە کردووە.
• یەکێک لەسەرچاوەکان دەڵێت، زۆربەی کەسوکاری سیروان گەردی کار لەناو پارتیی و یەکگرتوودا دەکەن، وەکو نمونە باوکی ناوی ئیدریسە و لە زێڕەڤانی موقەدەمە. مامێکی دیکەی ناوی شیرە بلوە لە ئاسایش کار دەکات. مامێکی دیکەی  ناوی لوقمانە لە زێڕەڤانی کار دەکات. مامێکی  مەلایە و سەر بە یەکگرتووی ئیسلامییە، هەموو ئەمانە دەستکەوتی مادیی و مەعنەوییان هەیە.
• یەکێک لە مامەکانی لە سەر بە دەزگای پاراستنە، ریشی چەند مەلایەکی سووتاندووە، لەوانە ریشی مەلا نادر کاریتانی کە بە پێ لەقە دەچێتە سەری و لێی دەدات.
• دەزگای پاراستن لە گوندی ئیتالی  خانوویەکی بە سیروان گەردی داوە بە ناوی کۆمەڵگای مەدەنی بەکاری دەهێنێت، زۆربەی خزم و هەموو کەسوکارەی ماڵ و موڵکیان هەیە.
• سیروان گەردی بەم هەموو دەستکەوتانەوە نەوەستاوە، وەکو زۆربەی بەرپرسەکان دەیەوێت بڕوانامەی ساختە و تەزویر بهێنێت، ئیستا لە کۆلێژی یاسا بەشی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی زانکۆی جیهانی تورکی دەوام دەکات، قوتابییەکانی ئەو زانکۆیە دەڵێن لە کاتی تاقیکردنەوەدا چەندین جار قۆپییە و ساختەی کردووە، تەنانەت چەند جارێکیش کراوەتە دەرێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە سەر بە پاراستنە چاوپۆشی لێکراوە و خاتری گیراوە.
• ئیستا ئەم سیروان گەردییە بۆتە کەسی نزیکی محمەد سەلیم مزوری و لای ئەو کار دەکات، لە کاتی نووسینی ئەم زانیارییانەدا یەکشەممە (٢٤ / ٢ / ٢٠١٨) پێکەوە لەگەڵ محمەد سەلیم بۆ کاری پاراستن چوونەتە دهۆک.
• بۆ کۆتایی باسەکە سیروان گەردی ئیستا ئەم هەموو شتانەی خوارەوەیە:
- کادێری پاراستن. (کلیکی وێنەکەی بکە بۆ بینینی پەیجەکەی لە فەیسبوک)
- بەرپرس و سەرۆکی تۆڕی هەمەئاهەنگی رێکخراوەکان.
- قوتابی زانکۆ.
- سیخوڕی دەزگای پاراستن و لە هەموو شوێنێک ئامادەگی هەیە.
سەرچاوەی هەندێک لە زانیارییەکان:





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە