فرانسوا هۆلەند لەسەر عفەرین هاتۆتە دەنگ

Monday, 12/03/2018, 16:30

5231 بینراوە


فرانسوا هۆلەند لە وەلامی پرسیارێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لومۆندی فەرەنسی دەلێت ؛ ئەو فڕۆکانەی تورکیا کە خەڵکی سڤیل و خەستەخانە و قەبرسان و شاری ئەفرین بۆردومان دەکەن، نابێت تەنها بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ببێتە هۆکاری راگرتنیان، دەبێت بە زووترین کات ناوچەی دژە فرین دیاری بکرێت ئەگەر نا حالەتێکی سیاسیی و کارەساتی مورۆیی خراپ دڕەخسێنێت. 
هەروەها ئەلیت؛ فەرەنسا لەگەڵ تورکیادا لە ناتۆدایە، بەلام ئەو هاوپەیمانە کێیە کە چەک ئەدات بە تورکیا کە بۆمبارانی هاوپەیمانەکانمان (کورد) دەکەن؟ ئەو هاوپەیمانە تورکە کێیە کە کوردەکانمان بۆمباران دەکەن لەسەرەوە و لەخوارەوە بەیارمەتی پیاوانی داعش. ئێمە ئەزانین کە پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لەنێوان ئەمانە و تێرۆریستەکاندا. ئێمە هەرگیز لەبیرمان ناچێتەوە کە چۆن کوردەکان یارمەتیان داین لە گرتنی ڕەقە ئەوەش لەکاتێکی زۆر ناهەمواردا بوو بۆ ئێمە. ئێمە ناتوانین ئاهەنگی سەرکەوتن و خۆشی بگێڕین و لەولاوەش سەیری هاوپەیمانەکەمان بکەین بۆردومان دەکرێن، بێ هەڵوێست بین.
 قسە (پەیماندان)  (سودی چییە) ئەگەر ڕێزی لێ نەگیرێت.
بەڵام لەبەر ئەوەی روسیا مافی ڤیتۆی هەیە و هەروا ئاسان نییە  ناوچەی دژە فڕین بڕیار بدرێت و دەڵیت:
روسیا ئەو وڵاتەی کە چەند سالیکە خۆی پڕ چەک ئەکات و بۆتە هەڕەشە، دەبێت ئێمەش هەڕەشەی لێبکەین.
هەروەها دەلێت، من هەرگیز باسی خەتی سورم نەکردوە، نە ساڵی2013 نە دوای ئەوەش ئەگەریش هەمیشە خەتی سور بەزێنراوە بە بەردەوامی و هیچ کاردانەوەیەکی دژی نەکردوە، دوای ئەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکان دژی لێدانیان وەستانەوە لە 2013 دا ئیتر ڕژێمی سوریا بەئارەزوی خۆی هەڵسوکەوت دەکات، هەروەها پوتین توانی رۆژهەلاتی ئوکرەین لاوازبکات و بەبێ ئەوەی بترسێت لە بەرەنگاربونەوە، تەنها ئەوکاتانە نەبێت کە ئێمەش جەزای ئابوریمان بەسەردا دەسەپاند. دەبێت لەگەڵ پوتیندا دانیشین و باسی یاسای بازرگانی بکەین، باسی پیترۆل و غاز بکەین، باسی پەیوەندی مێژویی فەرەنسا و روسیا بکەین، نابێت وازی لێ بێنین داشەکانی بجوڵێنێت.
لە فەیسبوکی نووسەرەوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە