کاروانی مێژوومان بۆ ناگاتە ئامانج؟

Tuesday, 03.20.2018, 22:42

1027 بینراوە


مێژووهێللانەی گۆرەوەیە چنە نییە کە تان وپۆی بە پووش وپڵاش بچنرێ وبە شنە بایەکی بێوادە وەلەرزین بکەوێ. رووداوەکانی بە دەستی مرۆڤەکان دروست دەبن ودەبنە دیرۆک.کۆمەڵگا لە تاک پێکهاتووە ووڵاتیش بە کۆی دانیشتوانی ئەو خاکە بەرهەم دێ کە تێیدا دەژین.دەستپێکی مێژووی شآرستانییەت لە کەنار ئاوەکان سەریهەڵداوە ومێزۆپۆتامیاش بەشیکی گرینگی ئەو پێشکەوتنە بووە لە سەر گۆی زەوی کە کوردیش رۆڵی سەرکەی بینیوە لە ئاوەدان کردنەوەی زەوی وئاووبیناسازی وگوفتاروزمان بۆ لێک تێگەیشتن. وایە، کورد بەشێکە لە شآرستانییەت ورێکاری دیرۆکی شآرستانییت. ئەدی بۆ دوای هەزاران ساڵ ئەوەیەحاڵ ورۆژی دیرۆکمان وئەوەیە حاڵورۆژی ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووریمان؟ هەنگاوێک پێش دەکەوین، بەڵام دەیان هەنگاو وەپاشمان دەخەن! خەتای خۆمانە؟ یانژی هی دوژمن؟ ئیمـە لاوازین؟ بێ خاکین؟بێ زمانین؟ بێدەسەڵاتین؟ بێ سیاسەتین؟ و...
" مێژووی حیزبە کوردیەکان"
پێداچوونەوە بە مێژووی حیزبە کوردیەکان لەو کورتە وتارەدا ناگونجێ. بەڵام دەکرێ ئاماژە بە جەوهەروناووەرۆکی رێبازی ئەو حیزبانەدا بکرێ.لای کۆمەڵگای کوردەواری حیزب وپڕۆگڕامی حیزبی بۆتە ئامانج وپرسی نیشتمانی ونەتەوەیی لە خوارووی دەسەڵات وپلەداروبەرپرسی حیزبییە. هۆی سەرەکێش بەستنەوەی حیزبە بە بیانیو داگریکار.حیزىێک کە دادەمەزرێ سەرەتا دەبێ ئیزن لە نەیاری کورد وەربگرێ وببێتە داردەستی بیانی وداگیرکاری کورد. کاتێکیش دەستی بە خەبات وتێکۆشان کرد چەند کەسێک وەک مڵٶزم دەستی بەسەردادەگرن ودەیکەنە موڵکی شەخسی بابوباپیرانیان. منداڵی کوردیش دە بێ بە نان ودۆی ببێتە چەکدار وپێشمەرگەی حیزبی بۆ ئەوەیە زیاتر ئەو حیزبە دەدەست باوک وکوڕوکوڕەزای بەرپرسانی حیزیدا گەمارۆبدرێ!
لە سەرهەڵدانی قەڵای دم دم تاکودەسەڵاتی ٢٧ ساڵەی تەمەنی حیزبی جووت بنەماڵە / جگە لە شۆڕشی باکورو رۆژئاوا / لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشوری کوردستان هیچکات خاوەن حیزبەکان موڵکی نەتەوەیی نەبون. من ئاماژە بە دوو قۆناغی دیرۆکی دەکەم. کاتێک کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ.کاف / دوای تەواوبونی شەڕی دووی جیهانی کە کۆتایی پێهات کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هزری کوردستانێکی سەربەخۆیان تیف تیفەدا، بەڵام زۆر زوووبەهاسانی / ژ،ک / تیکقرماو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان بۆ قوت کردینەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. رووسەکان زۆر زیرەکانە هەستی نیشتمانی ونەتەوەیی کوردیان لە ڕێگای خودموختاری وحیزبایەتی تەسکی سەر بە ئاغاودەرەبەگ وعەشیرە ومەلاو شێخ ومەلا پووچەڵ کردوە.چاولە یەکەم کابینەی حکومەتی کۆماری کورد بکە لە شاری مهاباد، هەموویان لە دەرەبەگ وشێخ وموڵکدارو... پێکهاتوون،خودی شەخسی قازی موحەممەد زەمیندارێکی گەورەو بووە لە مهابادو دەورووبەری شاری بۆکان
جگە لەوانەش:
دوای ٧٢ ساڵ لە تەمەنی حیزبیان ئەوە لە کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە سەوزەڵەمان لۆ دەچرن وداوا لە دەسەڵاتێک دەکەن بیانپارێزێ کە خودی ئەو دەسەڵاتە لە باشوور زەمینگیریان کردون! چەندە سەیرە ئەو جۆرە خەباتە کۆمەڵگای کوردیان وا فێر کردووە هەر بکڕووزێنەوە چآومان لە دەوڵەتانی بیانی بێ تاکورد رزگار بکا! خەڵكی ئێـمە لە کوردستانی ئێران دەستی چەپوڕاستی سیاسەتی لێکنەدەکردوە کەچی کۆمەڵەكان باسی ئەنەور خۆجەو مائۆیان لنینان لۆ دەکردین! کومونیستی دواکەتووسوننەتیان لێکردبووینە رێكاری ژیان بۆ چارەنووسی دوارۆژی کورد!
" باشووری کوردستان"
قۆناغی دووهەم:
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییش فرچکیان بە سەرشۆڕی وبەکرێگیراوی گرتووە. وەتی ئەوانە هەن کورد بە کوشت دەدەن بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان. بێ گومان خەتاکاری سەرەکی ئەوان نین خودی خۆمانین کە بە دەستی خۆمان تەنافیان دەدەست دەنێن وپێاندەڵێن: ها بمانخنکێنن ، ها بمانفرۆشن، ئەوە نییە دوای ٢٧ ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی حیزبی خەڵکیان والێکردوە کە دوعا بۆ عەبادی بکا.! زیاترین وشەیەک کە دوای ٢٧ ساڵ لە سەر مێدیا وچاپەمەنی وزاری خەڵكی هەژار دەیبیسین وشەی ( مووچەیە ) ! ئەویش مافی خۆیانە.بەڵام وڵاتێک کە دزوجەردەوچەکدارەکانی دزەکانی تێدا کاربەدەست بێ هەروای بەسەردێ کە دەیبینین.باشوری کوردستان بەرەو چارەنووسێکی نادیار هەنگاوی ناوە.هەڵبژاردنەکانی مانگی ٥یش دەرمان نییە بۆ چاکسازی هاتنەئارای دەسەڵاتێک کە بە دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردندا بێتە سەرکار!
" باکورو رۆئاوای وڵات"
پ،ک،ک، لە سەرەتای دامەزراندنیوە لە سەر رێبازی جەپی سوننەتی خۆی وەدەرخست.سەردەمی دونیان دووجەمسەری بوو کە سەری هەڵدا.ئەو ڕێبازە دوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەت زۆر زوو هەستی بەوەکرد کە ئەو سوسیالیزمە کە بونیا نراوە بەکاری کێشەی کورد نایە، بۆیە زۆر بوێرانە حەولی وەرچەرخانێکی نوێیداوە، هەرچەند کەندولەندی دژواری تیپەڕاند بەڵام توانی ببێتە / سیستم / وپەل باوێژێتە هەر چوار بەشی وڵات.پ،ک،ک، یەکەم شۆڕشی کوردە کە بەڕاشکاوی بەرژەوەندیی دونیا دەرەوەو داگیرکاری خستۆتە ژێر پرسیار/ ئەوە باوەرێ منە/. هەر بۆیە داروبەردی لێبۆتە نەیاروبە هیچ شێوەیەک دان وستاندنی دەگەڵ ناکەن.ئەگەر بەروونی بیڵێم: لیی دەترسن. چون پشتی بە نەتەوەکەو خەباتی بێ وچآنی خۆیو کوردوگەلانی ئازادیخواز بەستووە.
" رۆژئاوای وڵات"
لە رۆژئاوای سەردەمی حافزئەسەدوبنەماڵەکەی کورد بە نەبوو دەشوبهێنرا!زۆر کەس ناسنامەشی دەباغەڵدا نەبوو، پ،یە،دە زۆر زیرەکانە توانی ئەرکی نیشتمانی خۆی لەو ماوە کەمەدا بە جێ بگەینێ.شەڕی کۆبانی وعەفرین لە مێژووی کورددا نموونەی بەدی ناکرێ.کام حیزب توانیوەیە بەو شیوەیە بەرخۆدان بکا؟ با ناوی بێنن؟ کام حیزب بەو ماوە کورتە توانیویە سیستمی کانتۆنەکان بەڕێوە بەرێ ووەپێشیان بخا؟ ناوی بێنن؟
هاوپەیامانی رۆژئاواودەگەڵ پ،ک،ک، مافێکی رەوایە. ئەو لیستەی کە بەناوی لیستەی ترۆر دامەزراوە بایی فلسێکە. راستە دونیای زلهێزەکان بۆ مانەوەی خۆیا سەرەتا خەڵکی خۆیان فیدا دەکەن ،پاشآن بۆ کێشەی کورد دەکەنە گەمەی سیاسی خۆیان. هومێد بۆ داهاتووی رزگاریی کورد نە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە / جگە لە پژاک کە دەبێ هاوپەیمانی باکورو رۆژئاوابێ/ نە حیزبەکانی باشوری کوردستان. ئەوانە ئیمتیحانی خۆیان داوە. قەت ناگەنە ئامانج. تەنیا ئارەزووم ئەوەیە رۆژگارێک ببینم کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بگەڕێنەوە وڵاتی بە بێ کۆماری ئیسلامی. جا ئەوجار دەبینین کە خەڵک چۆن تووشی مەزنترین کوشتاروماڵوێرانی دەبنەوە.
ئەو حیزبانەی کە لە ناو کەمپەکاندا پێکەوە هەڵنەکەن چۆن دەتوانن چارەنووسی گەلێکی ١٢ میلیون بە دەستەوە بگرن؟ ڕێبازێک دەتوانێ نوێنەری دوارۆژی کوردستانی مەزن بێ کە شەڕی کۆبانی وعەفرینی کردبێ.
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی تووشی هەرەسێکی یەکجار قورسی سیاسی دەبنەوە، کار لە پێداچوونەوە ترازاوە. پیلان لەو گەورەترە کە بنەماڵەکانی دزوبێ ئیرادەی بارزانی وتاڵەبانی بەرەنگاری ببنەوە.مانگی ٥ رۆژی ١٢ی ئەو ساڵ، گۆیا هەڵبژاردن لە باشووری کوردستان هەیە.ئاسۆی تیكدانی ئەو هەڵبژاردنە وەک رۆژ دیارە، تورکیە بە بیانووی شەڕ دەگەڵ پ،ک،ک، لەسنوری باشووروباکوری کوردستان قەت ئیزن بەو هەڵبژاردنە نادا.داستان تووتنی خۆش وئاغای کەرە. لە بارزانیان ئاغاتر وەگیر ناکەوێ.
کاروانی مێژوومان بۆ ناگاتە ئامانج؟ خەتای کێیە؟ بیانی؟ یان خەتای خۆمانە. هێمنی نەمر دەڵێ: خەتای سواران نییە، پێشسوارەکانمان قورس وناوەستان./ هەزاران جار رەوانی شادبێ/ .
جەعفەرکەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست.




(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 3.5/5)