بۆچی بنەمالەی بارزانی وەک سەگی هار دەوەڕن ؟

Thursday, 29/03/2018, 23:57

7056 بینراوە


زمان حالی بنەمالەی بارزانی؛ ڕێبوار وەلی  لەوتارێکیدا دەڵێت کە  ئەوان هەلێکیان بەدەستەوە ماوە بۆ خۆ ڕزگارکردنیان  لەو زۆنگاوەی کە تێی کەوتون دوای ڕێفێراندۆم،  ئەویش  دوبەرەکی خستنە  ناو ماڵی شێعەیە. بەلام ئەم  نوسەرە کە  پاندانەکەی بەنەوت کاردەکات،  باسی ئەوە ناکات کەچۆن ئەم بنەماڵەیە پێش ئەوەی دوبەرەکی بخەنە ناو ماڵی شێعەوە  چۆن دوبەرەکیەکیان خستۆتە ناو ماڵی کوردەوە، کەهەتا هەتایە کورد پێوەی دەناڵێنێت. ئەوەی ئەم بنەمالەیەی کردوە بەسەگی هارو  بێ خەم لێی دانیشتون، سوپای تورکیایە.  خۆ ئەگەر سوپای تورکی لەویادا نەبوایە ئەوا دەمێک بو خۆیو ئاغاکانیان شاربەدەر کرابون هەر بۆیەش یەکێکی تر لەو نوسەرانەی بنەمالە؛  سۆران سێوەکانی،  شەرم ناکاتو دەلێت ئەبێت پەکەکە لە کوردستانی باشور بچێتە دەرەوە بەلام بەیەک  وشەش باسی سوپای تورکی ناکات. هەر ئەم ناوبراوەی نۆکەری بارزانی دەلێت؛ دەبێت داعش زیندوبکەینەوە هەتاوەکو وڵاتان بەهانای بارزانیەوە بێن، بێ شک بۆ کەسانێکی وەک ئێوە کە  پشتیوانی  گەلەکەتان لەدەست داوە  داعش و چاشایەتی بۆ ئۆردوگان تەنها فریاد ڕەستانە. 
ڕێبوار وەلی،  کە واوەیلێ بەشانو باڵی بارزانیدا هەڵ ئەدات، لەم دوایانەدا زاراوەی بارزانیەکانی بەرامبەر بابان بەکار دەهێنا و ئەمەش دان پایدانێکە بەوەی پارتێک نیە بەناوی پارتی دیموکراسی کوردستان جگە لە بنەمالەیەک نەبێت کە ئەو بنەماڵەیەش تەنها جاشی ئۆردوگان نین،  بەڵکو بونەتە کەوشی دڕاو و بۆگەنی ئۆردوگان.  کەچی ئەم نوسەرە شانازی بەوەوە دەکات کە تورکیا  هێشتا سنوری بەسەردا دانەخستون. وادەزانێت کە ئێمە گەوجینو نازانین کە بۆچی تورکیا سنوری  بەسەر جاشەکانیدا دانەخستوە؛ بۆچی ئۆردوگان سنور بەسەر ناوچەیەکدا دادەخات کە سوپاەکەی لەویادا پارێزراون لەلایەن بنەماڵەی جاشی بارزانیەوە.  ڕێبوار واوەیلێ نەک لەگوێی گادا خەوتوە و  و ئێمە بە گێل دەزانێت بەڵکو لە سەر گۆڕی باوکی جاشەکاندا خەوتوە و خەوی بێ سەروبن دەبینێت. 
والی لەبەر ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ میتی تورکیدا هەس، دەڵێت سلێمانی لەمەترسیدایە وەک عەفرین، بێگومان ئاگاداری ئاغاکەیەتی کە چ پلانێکی بۆ سلێمانی لە خەیاڵدایە، بەلام  وادیارە ئەم گەمژەیە خەیاڵی خاوە و نازانێت کە هیچ هێزێک ناتوانێت سلێمانی داگیر بکات، لەبەر ئەوەی سلێمانی جاشی تیادا نیە هەتاوەکو ببنە بەربوکی ئەسکەری تورکیا،  ئەگەر لە سەردەمانێکدا سەدام حسەین دانیشتوانی سلێمانی  حوکمدابو بە کەمی خۆش گوزەرانی و پاشان مەسعودی ئاغاشت لەسەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بو ، نەیان توانی سلێمانی کۆنترۆڵ بکەن ، ئێستاکە کاکی وەیلی بەو هیوایەوە شەوانە خەو دەیباتەوە کە بەشکو ئۆردوغانی ئاغای سلێمانی داگیر بکاتو ئەوسا بێت لەسەرچناران بە گاردی تورکیەوە پیاسەی ئێواران بکات. تڕحێو کاکی وەیلی،  خەیاڵت خاوە ئاغاکەشت کە بێ دەنگ لەماالەوە دانیشتوە هەر بەو خەیالەوە دەژی، ئەو ئاغایەی کە گوایە بە بێدەگیەکەی جیهانی هەژاندوە.
کاکی واوەیلێ ئەوە بزانە کە سلێمانی بەرگری نە لە  خێزانێک، نە لە بنەمالەیەک نە  لە پارتێکی دیاری کراو دەکاتو نە دەبێتە جاشی داگیرکەران، هەتاوەکو تۆ بڵیت باوکە سیاسیەکانی سلێمانی مردنو ئێستاکە سلێمانی وەک هەتیوێک ماوەتەوە، بە ڵام وادیارە کە  ڕێبوار والی هێندە  ڕێبوار نیە کە بتوانێت سەردانێکی سلێمانی بکاتو هەتاوەکو بزانێت کە سلێمانی خۆی باوکەو هەرگیز نابێتە هەتیو، نابێتە جاشو نۆکەری بێگانە، هەروەها باش بزانە کە باپیری ڕەحمەتیتان، سلێمانی  کردیە سەرۆکێک، وتیان قەیدی ناکات ئەگەریش سەرۆک خێڵێکیش بێت ئەوە گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە چ  خزمەتێک بە کورد بکات، بەلام کە بینیان  دەستی شای ماچ کرد ووتی کاری من تەمام شود، ئەوسا بۆ هەتا هەتایە کردیانە تەنەکەی خۆڵی مێژوەوە . ئێوە تەنها چوار ساڵ بە بێ چاشایەتی ژیاون، ئەو چوار سالەش لەسێبەری کیانی سلێمانیدا ژیاون .
کاکی واوەیلێ، باش بزانە کە سلێمانی  پەنجە ئەکات بەچاوی کەسانی وەک تۆ و ئاغاکەتاو  بەرگری لە هەمو دەنگێکی ئازاد دەکات، چا ئەگەر ئەو دەنگە لە عەفرینو کۆبانیەوە بێت یان لەدەرسیمو ئامەد هەتا دەگاتە مەهابادو سنەو کرماشان، بەڵام هەرگیز  بەرگری لە جاشو لە پاندانی جاشێکی وەک تۆ ناکات، بەرگری  لە خەڵکی هەولێر دەکات لەبەر ئەوەی بۆ خەڵکی سلێمانی جیاوازی نیە لە نێوان سلێمانی و هەولێرو دهۆکدا .
هۆ کاکی واوەیلێ من باش دەزانم کە تۆ خەو بەچیەوە دەبینیت، دەزانم  ئاواتت چیە؛  وەک چۆن ڕۆژنامەگەرەکانی روداو لەگەڵ سوپای تورکیادا بەیانی زو گەشتنە عەفرین هەتاوەکو هەواڵی داگریرکردنی عەفرین بدەن بە ڕۆژنامەی روداوی میتی تورکی،  تۆش دەتەوێت یەکەم ڕۆژنامەگەر بیت پێش سوپای تورکی بکەویتو هەواڵەکانی داگیرکردنی سلێمانی لۆ ئاغاکەت بگوێزیتەوە. تڕحێو کاک ڕێبوار کەریم والی، ئەوە بزانە هێندەتان نەماوە لەو دەڤەرەدا.  دەتبینمەوە  کە چۆن چەند ساڵێکی تر لەئەمەریکاوە، نا ببورە لە تورکیاوە دەڕشێیتەوە .
کاک ڕێبوار کەریم والی،  خۆ دەازنم بۆچی هێندە ڕقتان لەخەڵکت سلێمانیە، باش دەزانم بۆچی هێندە ‌ چاوتان سوربوە  و تینوی خوێنی لاوانی سلێمانین، وەک گەنجێکی هەولێری لە کۆنفراسێکدا لە لەندەن وتی ؛ من خۆم  بە خەتابار دەزانم لەبەردەم خەڵکی سلێمانیدا کە هێندە قوربای ئەدەن لە خەباتیانا دژی بارزانی و بنەمەڵەکەی، هەر ئەوانیش؛  خەڵکی سلێمانی فێریان کردین کە نەترسین لە خێڵی بارزانی و بچینەوە بگژیانا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە