ئەمریکا و ڕوسیا و گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر


سەرۆک و سەربەخۆیی لەخەنمدا

Friday, 05.18.2018, 20:09

1585 بینراوە


لە خەونمدا، لەپڕ خۆم لە نزیک کۆشکی سپی کۆماری ئەمەریکادا بینیەوە, کە شوێنێکی ئێجگار دڵگیر و سەرنج ڕاکێش و شارستانیانەیە، بەجۆرێک ڕازێنراوەتەوە  مرۆڤ ئارەزووی دەکات  لەنزیکیەوە بژی.  بێدار بوومەوە پێش هەموو شتێک بیرم کردەوە و لەخۆم پرسی  بۆچی خەون بە کۆشکی سپیەوە ببینم؟ 
---------------------------
دووبارە لەخۆمم پرسیەوە، دەستم کرد بە مشت مڕ لەگەڵ خۆمدا, جا ئەوەی کەی پرسیارە، چوونکە زۆربەی هەرە زۆری پیلانی کۆمەڵکوژی و ماڵوێرانی و دەرییای ئەسرینێنەکان لە کۆشکی سپیەوە دەردەچیت. دوای کۆشکی سپی سەرچاوەی و هۆکاری ئەو دەرییای خوێنە پیاوە ئاینەیەکانن  خەڵكی بێچارەیان کەڕ و لاڵ و گێژ کردووە. هەروەکوو چۆن گەنجێکی سەر لێشێواو، لەسەر لێشێواوی بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێوایەکەی هەستی پێدەکات، جگەرەیەکی دەداتێ، دواتر ئەڵێ جگرەش سودێکی وای نیە وەرە با هیرۆین و کۆکائین تاقی بکەینەوە، هیرۆئین دەمانبات بۆ دنیای خەیاڵ، تەنها جوانیەکان و خۆشیەکانی ژیان ببینن، پاشان ئالوودەی دەکات تاکەناری مەرگی دەبات، مەگەر دەستێکی فریشتەی، ئەگینا ئەستەمە بتوانێت خۆی ڕزگار بکات، یان وەک ئەوگەنجەی پەنا بۆ ئەشکەوتێک دەبات تالە لێزمەی باران و هەورە برسکە بیپارێزێت، ئەشکەوتەکە بەهۆی لێزمەی باران و شریخەی بروسکە بەسەریدا دەڕمێت و جیهانی بەتەواوی لێ کوێر دەکاتەوە.
ئاخر ئەوەی مرۆڤە ئاینەیەکان باسی لێوە دەکەن دەربارەی ژیان وسەرەتاکەی، سەراپای پێچەوانەی زانستە، چوونکە زانست ئەڵی:  سەرەتای  ژیان لەدەریاوە سەری هەڵداوە وئەوەی باسی لێوە دەکەن، بە بەڵگەوە سەلماندوویانە، چوونکە بۆ نموونە ئێسک پروسکی داینەسۆرەکانمان هەیە، هیچ کام لەئاینەکان باسی لێوە ناکەن، چوونکە بۆیان نامۆبووەو کەسیان ئێسک و پروسکی دایناسۆەرەکان جۆرەکانی دیەکەی گیاندارە  گەورەکانیان نەبینیوەو نەبیستوە. ئەوکاتەی بناغەی کتێبی ئاینیان دانا هیچکامیان ئاگایان لە گەشەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ، جاوە نەبوەو هیچ هەڵێکیان لێوە نەزانیوە.


هەروەها سەراپای کاری هوونەری وکارە دەستیەکانی مرۆڤە سەرەتاییەکان وەک "ڕم، یان کوتەکێک" بووە، مێژوویان بۆ ٥ ملێۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، واتا  یەکەم ئامێرێکی دەستی تەنها کوتەکی بووە،
نەک دارلاستیک یان چەکی ئەتۆمی ویان مۆبایل و ئایپاد. زۆر دوورنا تەنها ١٥٠ ساڵی ڕابردوو تەنها کەر و مانگاو ئەسپ و هێستریان بەکار هێناوە. شەڕەکانی نێوان یۆنان و ساسان، یان "ڤایکینگەکان" دەزکانی دەریا هەرگیز کڵاشینکۆف و ئاڕپیجیان بەکار نەهێناوە.
بەکورتی بە ملێۆنان بەڵگە هەیە  ئەوەی زانست باسی دەکات دروستە و بەڵگەدارە، پیاوە ئاینەکان درۆلەگەڵ خەڵک دەکەن، پیاوە ئاینەکان دەزانن گوێگریان هەیە و دەتوانن کە بۆ مەرامی بۆگەنی خۆیان بەکاری بهێنن ئەگینا ڕاستیەکان لەهەموومان باشتر دەزانن، ئەڵێن سەرەتای ژیانی سەرزەوی  لەدەرکردنی  باوە ئادەم و دایە حەواوەیەوە لە بەهەشتەوەیە و مێژووی دەرکردنی ئادەم و حەوا دەگەڕێننەوە بۆ ٨ هەزار ساڵ، ئەمەش بەپێی هەرسێ ئاینەکانی (جوولەکە، کریستیان، ئیسلام).   
پاشان ئەوانیش، خۆشمان هۆکارین هێشتا شتێکی ئەو تۆ لەسەر ژیان و ژیان گوزەراندنی خۆمان تێناگەین و هەوڵنادەین کەلە ژیان تێبگەین، " نوئام چۆمسکی" واتەنی( زۆربەی هەرە زۆری خەڵک  نازانن نازانن و کە چی لەدەووبەریان دەگوزەرێت).
 هەروەها شکاندن و ووردوخاش کردنی مرۆڤیش هۆکارێکی دیکەی سیاسیەکانە، لەو قووتابخانە کاری تێدا دەکەم، لە نزیکمەوە خانمێکی عەرەب هاوکارمە لە کتێبخانەی قوتابخانەکەی " Rönnenskolan biblioteket"  لەم ڕۆژانە بە پڕتاوو هاتە لام ووتی: سید ئەمین ووریابە سەرۆکی هەموو قوتابخانەکان "رەئیس،رەئیس"دێتە سەردانمان،"رئیس" دیتم ئەو خانمە عەرەبە تونسیە وەک بی دەلەرزی، ترسێک لە دەروونا دروستبوو لە دەستەواژەی رئیس کە مرۆڤ هەستی دەکرد،  ترسنۆکێک دەبەنە بەردەم پەتی سێدارە، چوونکە کەسایەتی ڕۆژەهەلاتی بە شێوەیەک ووردوخاشکراوەو ڕاهێنراوە گیانی بەدەست سەرۆکەوەیە، خۆمان کەسێکی هیچێک لەخۆمان دەکەین بەکەڵەگا، بە درۆ دەژین، دوای درۆ دەکەوین  وەک ئەڵین کە تێیشگیران، داد و بێداد هاوار دکەین ولەکەسێک دەپاڕێنەوە، کەبوونی نیە، هەر خۆشمان ئەو کەڵگایەمان کردۆتە عیفریتێک کە دەتوانێت بمان سووتێنێت.
لەخەونمدا کەسێکی دیکەی کوردیش یەکتری دەناسین نزیکم بوو، وابزانم برا بچۆلەی شەهیدێک بوو، کە ئێستا  کوێرای داهاتوەو گۆرانی بۆ وەحشێکی بێمێشکی وەک "مەسروور بارزانی" دەچڕێت، ئەوەیش وەک ئەوەی عفریتێکی دبێت بە شڵەژاویەوە لێم هاتە پێشەوەو ووتی دەی مامە تەها با بڕۆین کەژاوەی هاتنی کاک مەسعود نزیک بۆتەوە، هێشتا ناسیاوەکەم ووتەکانی تەواو نەکردبوو، کەلە پڕ نزیکەی نزیکەی ٤٠ سەربازێک هاتن بەجلی خاکی پێشمەرگایەتی کوردیەوە، هەموویان کڵاوی سەربازیان لەسەر بوو، کڵاوەکانیان کامێرای لەسەر جێبەجێکرابوو، هەمویان چاویکەی ڕەشیان لەچاوکردبوو، پۆستاڵەکانیان بە کڵاشی هەورامی خاکی لەپێدابوو، هەموویان کڵاو ئەژنۆی خووری مامزی خاکیان بۆ دروستکرابوو، بۆئەوەی لەسەر ئەژنۆ تەقە بکەن ئەژۆنیان ئازاری نەگا، تەنانەت گوولەبەنەکانیشیان بە مووی بزنە کێوی خاکی بەرگی بۆ کرابوو، لەسەرخۆ و بەئەوپەڕی ووشیاریەوە بەدەست تفەنگەوە بەرەوە دەرگای چوونە ژوورەی سەرۆک کۆمار دەڕۆیشتن، مرۆڤ سامی لێیان دەکرد، بە جل بەرگەکانیان سەرسام دەبوو، مرۆڤ نەیدەوێرا تانەنەت تەماشای چاویلەکەنیشیان بکات، بەڵام ڕێک وەکوو ڕۆبۆت دەڕۆیشتن، ڕێک وەک گاردە چاو دێرە پاسەوانەکانی سەرۆکەکانی ووڵاتی ئەمەریکا،  پەروەردە کراوون، تەنها بۆ کوشتن، بە مسقالیش بەزی و سۆز لە بونیان نادۆزرێتەوە.  مرۆڤ بیری دەکردەوە لە دڵی خۆیدا، ئای دەستان خۆش بێت چ جۆرە پەروەردەیەکی سەربازی نموونەیان دیتووە، ئای دەبێت چەند پسپۆڕی دەرووناسی ئامۆژگاریانی کردووە، ناسیاوەکەم بە هەناسە بڕکێوە ووتی: سەرۆکەکانی جیهان هەر هەموویان بە پێوە وەستاوون چاوەڕیی کاک مەسعود دەکەن واژۆی سەربەخۆی کوردستانی گەورە بکات، دەبا بڕۆین بەردەم تێڤیە شاشە هەرە گەورەکە، دوای بەخوا جیگەمان نابێتەوە بۆ بینی، دەی مامە تەها خێراکە ئەمە ئەو چرکە ساتەیە کە هەموو گەلی کورد خەونی پێوە دەبینێت.
بیرم ماوە  لە خەوەکەمدا وەک فیشەکە شێتە بەڕویدا تەقیمەوە،  باوەڕم وایە ناسیاوەکەم  براهەرە بچۆلەی شەهیدێکی حزبی شیوعی هاوڕێمە پێم گووت هەی بێمێشک ئەوە هەزار جارە مەسعود و بنەماڵەکەی خەڵک وخاکمان دەفرۆشن، تاکەی تێناگەی ئەی مەگەر ئاگاردا نیت کە هەزران بەڵگەهەیە، کەمەسعود هۆکاری سەرەکی  لەدەستدانی دووجار ڕزگارکردنی کوردستانە، جارێکیان ووشیار زێباری، ئەوەش وەک بەزییەکی ئەوروپیەکان بڕیاریاندا کە سەربەخۆی کوردستان رابگەیەنن وئەوانیش دانی پیادا بیننو پارێزگاریشی بکەن.
ئەی مەگەر ئاگادار نەبوویت کە کوردستان وەکو ووڵاتێکی سەربەخۆ سنوری هەبوو، وەک ووڵاتی سەربەخۆ فڕۆکەی کوردستان بۆ هەرکوێەک بیویستایە دەچوو و دەهات، بۆ هەر فڕگەیە، نازانم ئەم بێمێشکیە تاکەی؟ مەسعود هاتوە کۆڵێ پارەی بۆ ترامپە شێت هێناوە، وەک شیرینی تا خەتەنەی نەکەن.
خەبەرم بویەوە، یەکسەر کۆڵێک شانازایم بەخۆمەوە کرد کە لە خەوەکەشمدا ناتوانن ویژدان و ئەخلاقم هاک بکەن.




(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 4/5)