لە ترۆپکی توڕەبووندا

Tuesday, 19/06/2018, 19:36

3861 بینراوە


یاسین محەمەد (جوانپەرست)

1- بۆ هاونیشتیمانیانم/ 
هاوزمانانم!
کە بەسەر خاچەوە لێتان دەڕوانم 
مەسیحئاسا نزا دەکەم: 
"خودایە بیانبەخشە، چونکە نازانن چی دەڵێن! بێئاگان لەوەی چی دەکەن!*
خودایە چیم لە دەست دێ، چییان بۆ بکەم؟!
****
هەموو یەهودان!
مەجدەلییەک لەنێوتاندا نابینمەوە.
مەریەمیشتان ژێرپێ ناوە!
ئیدی بۆچی پرسیار دەکەن 
"کوانێ مەسیح؟ بۆچی شێوەکەی گۆڕاوە؟"
****
حاشا!
کوڕی ئەو باوکە نین -
ئێوە نەوەی دەجالێکن 
کە چاوەڕوانی هاتنین. 
****
2- بۆ مەسیح/
جارێک کەوتیتە سەر لکی خاچ 
هەموو خاچ کەوتە سەر گەردنی!
عەیامێکە هەڵواسراوم
بۆچی کەسێک خاچەکەی منی نەبینی؟
2017 
* خودایە بیانبەخشە چونکە نازانن چی دەکەن. فەرمایشتی  مەسیحە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە