پەیامێک لە هەڵسوڕاوانی ناڕازییەوە بۆ سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان

Saturday, 14/07/2018, 21:37

5337 بینراوە


ئێمە وەک سەدان هەڵسوراوی ناڕازی بزوتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا کە لەو پەڕی توڕەیداین بەرامبەر ئەو تەزویراتەی کە یەکێتی و پارتی  لە هەڵبژاردنەکانی نوێنەرانی کورد بۆ – پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، لەهەمانکاتدا دڵمان لە ناخەوە قوڵب دەدات لەم ڕۆژانە دەبیستین بارودۆخی ناوخۆی گۆڕان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و کێشە ناوخۆییەکانی سەرکردایەتی بزوتنەوەکە تۆختر دەبێتەوە .. لە ڕوانگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر هەستکردنمان بە خاوەندارێتی بزوتنەوەکەوە چەند ڕاسپاردەیەک دەخەینە بەردەم ڕیکخەری گشتی و جفاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی و خانەی ڕاپەراندن و سەرجەم ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکە کە بەو پەری سەلیقەو جدییەوە ئەم بابەتە وربگرن وە کاری جدی لەسەر بکرێت ، بۆ ئەوەی سەرئەنجام کێشەکان جارەسەر بکرێت و هەڵەکان ڕاست بکرێتەوە ، بە پێچەوانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە بزوتنەوەی گۆڕان نادەین " تۆڵە لەم سەرکردایەتیەی ئێستا دەکەینەوە ...

ڕاسپاردەکان
1- خاوەندارێتی سەرجەم مولک و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان کە ئێستا بە ناوی هەردوو کوڕەکانی کاک نەوشیروان مستەفاوەن بکرێت بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە.
2- کۆنفرانسە ناوخۆییەکان هاوشێوەی سەردەمی گەورەمان نەشیروان مستەفا ئەنجام بدەن لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا ، بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان .
3- ئەو سەرکردانەی کە خۆیان لە بزوتنەوەکە زویر کردووەو کارەکانی خۆیان هەڵپەساردووە  وەک عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی و کەسانی دیکەی کە هەڵسوڕاوی گۆڕان یا کادری دڵسۆزی گۆڕانن ، لە کەمترین ماوەدا پڕۆژەی نوسراوی خۆیان پێشکەشی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن بکەن ، بۆ ئەوەی ببێتە هەوێنی ئەو ڕیفۆرمەی کە پێویستە لە ناو گۆڕاندا بکرێت ، بە پێچەوانەوە مافی ئەوەیان نییە لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان بمێنن بگرە بڕیاری دیکە دەبێت لە سەریان ، ناکرێت بەرپرسیارێتی هەڵنەگرن ودوای گۆڕانکاری بە پاڵپشتی سایت و پەیج و تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان بکەن دژی گۆڕان ..سۆسیال میدیا بکەنە میبەریری ڕیفۆرم لە گۆڕاندا.
4- هەرپێداچونەوەو گۆڕانگارییەک کە دەکرێت دەبێت پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت بە بنەما ، بە پێچەوانەوە قبوڵ ناکرێت .. ئەگەر هەڵەیەکی سەردەمی لە پەیڕەوەکەدا هەبێت بۆ ئەم بارودۆخە لە کۆنفرانس چارەسەر بکرێت .
5- پێویستە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەکاری بۆ بەستنی دووەم کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت ، تەنانەت ئەگەر بکەوێت دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستنانیش.
6- تا بەستنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی ڕێکخەری نوێ بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ، پێویستە ڕێکخەری ئێستا ڕۆڵی خۆی بە شێوەیەکی بێلایەنانە ببینێت ، کە ئێستا بوون و نەبوونی وەک یەکێک وایە و لایەنگیری کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا دەکات و ڕۆڵی خۆشی نابینێت وەک ڕێکخەر.
7- کۆمپانیای وشە بەگوێرەی پەیرەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان مامەڵەی لە گەڵ بکرێت و لە ژێر دەستی (نما و چیا) دەربهێنرێت .. جارێکی کە پێداچون بکرێتەوە بۆ ڕاسپاردەی کۆنگرەی یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان.
8- لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی داهات و بڕی ئەو داهاتانە دروست بکرێت کە لە ٢٠١٤وە هاتوونەتە ناو بزوتنەوەی گۆڕان، ئەم لیژنەیە لە سەر بنەمای لێکۆڵینەوەکانی ڕاپۆرتێک ڕەوانەی جڤاتی نیشتمانی بکات ، سەبارەت بە چۆنێتی و چەندایەتی بەکارهێنانی و گومانی لە خراپ بەکار‌هێنانی داهاتەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
9- جڤاتی گشتی پێویستە هەر بەرپرسێکی بزوتنەوەکە سزا بدات بە هەماهەنگی جڤاتی گشتی ، ئەگەر بۆی یەکلا بووە وە لە خراپ بەکارهێنانی داهاتی گشتی گۆڕان هەبووە ، یان چەند کەسێک کە بە ویستی خۆیان چۆنیان ویستووە بە کاریان هێناوە، لە بەرامبەردا هەندێک خەڵکیش لە بەر ئەوەی مافی خۆیان پێ نەداوە لە بزوتنەوەکە زویر بووە.. لە بەر نەبونی شەفافێت.
10- جڤاتی نیشتمانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بەکار بهێنێت  بۆ یەک لابونەوەی ئەو گومانەکان کە باس لەوە دەکەن کە هەندێک کەسی ناو گۆڕان پەیوەندی ژێر بەژێریان لەگەل یەکێتی و ماڵی تاڵەبانیدا هەیەو مانگانە پارەیەیان لێ وەردەگرن.. وە هەندێک لە ئەجندای گۆڕان لەلان بنەماڵەی تاڵەبانییەوە بڕیاری لێ دەدرێت و گۆڕان جێ بەچیی دەکات .
11- لە بەر ئەوەی ئەو بەڕێزانەی کە بۆ خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردران مۆفەق نەبوون لە ئەرکەکانیان لە کاتێکدا کەحەوت سەرکردایەتین لە خانەی ڕاپەڕاندن پێنجیان قسەی لە گەڵ دوانیان نیە  وە لە هەمانکاتدا چواریان قسەیان لە گەڵ سیانیان نیە چ کارەساتێکە ،داوادەکەین بە پێێ پەیڕەوی ناوخۆ.. خانەی ڕاپەڕاندنی نوێ بۆ بزوتنەوەکە هەڵبژاردنی لە دوای بەسستنی کۆنگرەی دوهەم سەرتاپای کێشەکان چارەسەر بکرێت.

هەڵسوڕاوانی ناڕازی بزوتنەوەی گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە