سزایەکی دیکەی ئابووریی بەسەر ئێران دەسەپێندرێت و ئیسرائیلیش دەستخۆشی دەکات!

Monday, 27/08/2018, 6:38

4047 بینراوە


لە میدیا جیهانیەکان ڕاگەیندراوە کە
تەنیا دوای چەند مانگێک ڕەتبوون بەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ٢٠١٥ لەگەڵ ئیران، ئێستا فرەنسا و بریتانیاش بڕیاریان دا، هێڵی فڕۆکەی فرەنسی و بەریتانی لە مانگی نۆ گەشەتەکانیان بۆ ئیران ڕابگرن. 
قسەکەری فەرمیی هێڵی ئاسمانی فرەنسی ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی باری ئابووری ئیران و قازانج و دەستکەوتی کەم  بڕیارمان دا کە  لە ١٨/٩/٢٠١٨ دا  گەشتە ئاسمانیەکانمان بۆ تاران ڕابگرین.
هێڵی ئاسمانی بریتانیش ڕایگەیاند، کە گەشتەکانیان بۆ تاران ڕادەگرن بەهۆی نەبوونی قازانج و سوود لە گەشتەکانیان بۆ ئیران.
بڕیاری هەر دوو هێلێ ئاسمانی لە ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ ئیران لە لایەن بینجامین ناتانیاهو سەڕۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە پشتیوانی لێ کرا و سوپاسی هەر دوو هێڵی ئاسمانی کرد و ڕایگەیاند " ئەمڕۆ زانیارییمان پێگەیشتووە کە سێ هێڵی سەڕەکیی ئاسمانیی بی ئەی، کەی ئێل ئێم و هێڵی ئاسمانی فرەنسی گەشتەکانیان بۆ ئیران ڕاگرتووە، هەروها دەبێت چاوەڕوانی ئەوانی دیکەش بین هەمان هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە ئیران و پشتیوانی لێ نەکەن بەهۆی ئەوەی ئەم وڵاتە مەترسییەکی مەزنە لەسەر ناوچەکە و یارمەتیی گەشەکردنی رێکخراوی تێرۆریستی دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا" .

شایەنی باسە ئەگەر ئیران ملکەچ نەکات بۆ داواکاریەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی، چاوەڕوانی سزای ئابووریی زیاتر دەکرێت بۆ سەر ئیران لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانی کە لە ئەنجامدا  بار و دۆخی سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتیی ئیران بەرەو داڕمانی زیاتر دەچێت و مەترسی زیاتر لەسەر کورسی دەسەڵاتدارانی تاران دروست دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە