بەنداوی دەربەندیخان لە نێوان کێشمەکێشی بەغدا و هەولێردا

Friday, 31/08/2018, 13:26

3073 بینراوە


ڕۆژی ١٥-٨-٢٠١٨ سەردانی بەنداوی دەربەندیخانم کرد وەکو ئەندازیارێکی خۆبەخش بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئەو زیانانە ببینم کە لە ئەنجامی بۆمەلەرزەکەی ڕۆژی ١٢-١١-٢٠١٧ بەری کەوتوە، ئیدارەی بەنداوەکە بە سوپاسەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکردم.
بەنداوەکە دوو تونێلی تیایە. من چومە ناو تونێڵەکەی سەرەوە. کۆمەڵێ درزی تیا دەرکەوتوە کە بە خۆڕ ئاوی لێ دەڕوات.
بەپێی هەندێ لە ستاندارتە جیهانییەکان دڵۆپە یان دەرچونی ئاو بە خووڕی لە هەر درزێک لە ناو هەر تونێڵێك کراوە بە ٩ ئاست .
بۆ نمونە ئاستی ژمارە ٣ نیشانەی ئەوەیە کە لە دەققەیەکدا زیاتر لە ٣٠ دڵٶپە ئاو لە درزەکە دێتە دەرەوە. ئەمەش عیلاجی بە چەند ماددەیەک دەکرێت ک پیک‌اتەکەی لە جیمەنتۆ و ماددەی تر پێک دێت.
ئاستی ٤ واتە کەمتر لە یەک لیتر ئـاو لە دەققەیەکدا لە درزەکە دێتە دەرەوە.
ئاستی ٥ واتە کەمتر لە ٥ لیتر ئـاو لە دەققەیەکدا دێتە دەرەوە
ئاستی ٦ واتە کەمتر لە ١٠ لیتر ئـاو لە دەققەیەکدا دیتە دەرەوە (بە خۆڕ دێتە دەرەوە. 
لە ناو تۆنێڵەکەی سەرەوە لە ناو جیسمی بەنداوەکە درزێکی تیایە کە دوای بۆمە لەرەزەکە بە چەند ڕۆژێک دەوری ٣ لیتر ئاوی لێ دەهاتە دەرەوە. پاش ٩ مانگ گەیشتۆتە زیاتر لە ٨ لیتر لە دەققیەکدا. ئەمەش مەترسییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکات. چونکە نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی عەمەلییان نەناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوەکە کەوتووە
هیوادارم حکومەتی هەرێم هەنگاوی عەمەلی بنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەگینا ڕەنگە بە بچوکترین بۆمەلەرزەی تر بەنداوەکە داڕمێ یان لە کار بکەوێ، بە تایبەت بەر لە چەند ڕۆژێك بۆمەلەرزەیەکی تر لە شاری باختەرانی ئێران ڕوویدا کە نزیکە لە ڕۆژهەلاتی هەرێمی کوردستان
ڕەنگە هەندێ لە لێپرسراوانی بەغدا پێیان خۆشبێت کە ئەو بەنداوە داڕمێ یان لە کار بکەوێت، بۆ ئەوەی لە دوا ڕۆژدا کورد نەتوانێ  فاکتەری ئاو وەک ئامرازێکی فشار بەکار بهێنێت.
حاڵی حازر لە چوار تۆربین، تەنها یەك تۆربینیان کار ئەکات، چونکە شارەزایانی یو ئێن و سەفارەتی ئەمریکا بە تافی بەنداوەکەیان ڕاگەیاندووە کە نابێ ئـاو زۆر عەمبار بکەن، ئاستی دەریاچەکە  نابێت لەوە زیاتر بەرزبێتەوە. بۆیە تەنها یەک تۆربین کار ئەکات، جگە لەوەی وێستگەی کارەباکەی پێویست بە نۆژنکردنەوە هەیە.
کۆمەڵێ برادەر پرسیاری ئەوە دەکەن چۆن چارەسەری ئەو زیانانە دەکرێت کە بەر بەنداوەکەی دەربەندیخان کەوتوە.
هەر وەکو پێشتر نووسیبوم بە پێی ستاندەرتی جیهانی دەبێت کۆمپانیایەکی شارەزا لە بواری بەندا و تونێل سەردانی بەنداوەکە بکات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو زه رەر و زیانانەی کە بەر بەنداوەکە کەوتووە چ لە ناو جیسمی بەنداوەکە، یان لە دەرەوەی، بەتایبەت لە بنی دەریاچەکە، کە پێویستی بە دایڤەر- غطاس- یان رۆبۆت کە بجێتە ناو و ژێر دەریاچەکە، بۆ دۆکیومینت کردنی زیانەکان. ئەم قۆناغە پێی دەوترێت: پێوانەوە هەڵسەنگاندنی زیانەکان و دۆکیومینت کردنی بە نوسین و وێنە و ڤیدیو.Damages evaluation and assessmentß
قۆناغی دووەم: دەعوەتکردنی چەندین کۆمپانیا کە شارەزا بن لە چۆنیەتی عیلاج کردنی ئەو زەرەر و درزانەی کە بەر بەنداوەکە کەوتووە
بۆ چارەسەر کردنی درزەکان کە لە ناو هەردوو تۆنیڵەکەی ناو جیسمی بەنداوەکەدایە.پێویستە ئەو درزانە پـڕ بکرێتەوە. چارەسەرێک هەیە پێی دەوترێت تونێڵ پۆست گـراوتـیـنگ- Tunnel post grauting
دەیان کۆمپانیای ئەوروپێ و ئەمەریکی هەیە کە پسپۆرن لەو بوارەدا. ئەگەر لە گوگل بنوسیت تۆنیل پۆست گراوتینگ، دەیان ڤیدیو ماڵپەرت بۆ دەستنیشان دەکات یان چۆن چارەسەری درز ناو تونێڵ دەکەیت کە ئاوی لێ دێتە دەر.
بۆ نمونە:
پێشتر ئەبێت بزانیت کە بـڕی ئەو ئاوەی کە لە درزەکە دێتە دەرەوە چەندە، واتە چەند دڵۆپە یان چەند لیتر ئاو لە دەققەیەکدا دێتە دەرەوە -پلەبەندی درزەکە- پاشان بە پێێ ئەو ڕیزبەندییەی کە ستاندەرتە جیهانییەکان بۆ درز و دڵۆپەی ئاو کردویانە لە ناو تۆنێڵدا. ئاستی درزەکە و ئاو لێهاتنی دەستنیشان دەکرێت. 
پاشان چارەسەی گۆنجاوی بۆ دیاری ئەکەیت واتە بە چ ماددەیەک و بە چ جۆرە مەکینەیەک و بە چ ڕیگەیەك...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە