بەشەکان



بابەت بە پێی ڕۆژ

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  


ڤیدیۆ

  • ٣١ی ئاب و سەردان و کۆبوونەوەکانی بەرپرسەکانی باشوور

ڕیکلام

هاوڵاتیی » منداڵان


چیرۆک بۆ منداڵان.. زیـلان و دیـلان

رەزا شوان

Friday, 08.31.2018, 07:33 PM

297 بینراوە


زیـلان و دیـلان خوشک و بـران.. زیـلان یانزە ساڵانە، دیـلان دە ساڵانە، لە دێیەکی جـوان و قەشەنگی باکـووری کوردسـتاندا دەژین.
رۆژێکی بەهاری رابردوو، لە کاتی خۆرئـاوابووندا، پۆلێک قورینگ لە دوو ریـزی رێـک و جـوانـدا، بە ئاسـامنی دێیەکەیـاندا دەفـڕین و دەیـان قـیژاند.. قـورینگێکیان وەکـو رابـەر لـە پێشیانـەوە بـوو.. زیـلان و دیـلان، سـەیـری قورینگەکـانیان کرد.. بە دیمەنی جـوان و رێکیان، سەسام و دڵخۆشـبوون. 
دیلان: دادە زیـلان، بـڕوانە ژیانی ئەم قـورینگـانە، چەنـد خـۆش و ئاسانە، بە هـەوەسی خۆیـان، بەسـەر دێ و شـار و شـاخ و دۆڵەکـانـدا دەفـڕن.. توینی و برسیشیان بێت، لە شوێنێکدا دەنیشنەوە، تێـر ئـاو و دان دەخۆن و تێر یاریش دەکـەن.. دووبـارە دەفـڕنەوە، هیـچ کـێـشە و خـەمێکیان نییە.. خـۆزگـە منیش وەکـو ئـەوان قـورینگ بوومـایە. 
زیلان (بە پێکەنینەوە): نە دیلان گیان وا مەڵێ.. ئەوانیش وەکو ئێمە ئەرک و مانـدووبوونیان هـەیە.. کێ نـاڵێ ژیـان و ئـەرکی ئەم قـورینگانە  گـران نیـن؟ 
دیلان: بـڕوا ناکـەم وابێـت.. ئـەرکی چیـیان هـەیە؟ 
دیلان ئەو ئێـوارەیە زوو خـەوی لێـکەوت.. خـەونی بیـنی و لە خـەونـەکـەیـدا خۆزگـەکەی هـاتەدی و بوو بە قورینگ.. لە شەقەی باڵیدا و هەڵـفڕی و خۆی گەیانـدە قورینگەکان.. داوای لێکـردن کە بە هـاوڕێیەکی خۆیان وەری بگرن. 
سەرۆکی قورینگەکان پێی وت: ئێمە رازین، بەڵام پێش ئەوەی بە هاوڕێیەکی خۆمان وەرتبگرین، تاقـیت دەکەینەوە.. ئەمشەو دەتکەین بە پاسەوان و ئێمە دەخەوین.. تۆش دەبێ تا بەری بەیـان لەسەر یەک قـاچ رابـوەستیت، ناشبێت چاوەکـانت بنووقـێنیت، دەبـێ بە هـەموو لایەکـیـشدا چـاوبگـێڕیت.. هـەرکە لە دوورەوە ڕێوییەک یا چەقـەڵێک یا گورگێک یا هەر دڕنـدەیەکی ترت بینی.. بە دەنگێکی بـەرز بقـیڕێنە و لە خـەو رامـان پـەڕێـنە، تا بتوانین خـۆمان دەربـاز بکەیـن.. ئەمـەت پێـدەکـڕێت یا نـا؟
دیلان: بە مەرجەکەتـان رازیـم، دڵنـیابن کـە نـاخـەوم.. بـە وریـای و بـە بـاشی ئێشکـتان دەگـرم. 
قـورینگەکـان نـووسـتن.. دیـلانی قـورینـگی پاسـەوانیـش، لەســەر قـاچـێکی راوەسـتا.. بەڵام ئـەم لەسەر ئەم کـارە گـرانە رانەهاتبوو، تەنها بۆ ماوەیەکی کـورت توانی خۆی رابگـرێت، مـاندووبوو.. شـل بۆوە.. پێی دانا و بـاوێشکی دەدا، خـەوە نـووتکـێی پێـکەوت، ئاگـای لـە خـۆی نەمـا و خـەوی لێکـەوت. 
لە کازیوەدا قورینگەکان خەبەریان بۆوە.. روانییان کە یەکێک لە هاوڕێکانیان نەماوە.. هەنـدێ لە پەڕەکـانی لەو نـاوەدا بڵاوبوونەتەوە. زانیان کە چەقەڵێک یا رێوییەک شەو هاوڕێکەیانی خواردووە. هەموویان بە تووڕەییەوە، روویان لە دیلانی قورینگ کرد و، قیژاندیان بە سەریا.. بەوە تاوانباریان کرد، کە شەو بە بـاشی ئێشـکی نەگـرتـوون و خەوتـووە.. تیاچـوونی هـاوڕێکەشـیان خـستە ئەستۆی ئـەو.. هەموو قـورینگەکـان هێڕشـیان کـردە سـەر دیـلانی قـورینگ، بە دەنووک و بە چـڕنـووک تێی بەربـوون.. پەڕیـان بە لەشـیەوە نـەهـێشت و هـەمـوو گیانـیان هـەلاهـەلا کـرد.. لـەم ساتـەدا دیـلان هــاواری کـرد.. فـریام کەون.. فـریام کـەون.. لە خـەو راپـەڕی.. یەکـسەر دایـکی و بـاوکی و زیـلانی خـوشکی گـەیشـتنە سـەری.. دایـکی لـە بـاوەشی کـرد و مـاچی کـرد.. هێـشـتا دەلــەرزی و رەنـگی زەرد هـەڵــگەڕابـوو.. ئاویــان بـۆ هـێنا، کـەمێـک ئــاوی خـواردەوە.. هاتـەوە سەرخـۆی.
دایکی: دیـلان، رۆڵـە گـیان، بـۆ هـاوارت کـرد.. بـۆ دەلــەرزی؟
دیلان: دایکە گیان، قسەکەی دادە زیـلانم راستە، کە هەر باڵندە و گیانەوەرێک ئـەرکی خۆیـان هـەیە و بە یەکـێکی تـر ناکـرێت. 
ئینجا خـەونەکـەی بـۆ گـێڕانـەوە.

(*) منداڵە خۆشەویستەکانی کوردستان.. مەبەستم لەم چیرۆکەدا، ئەوەیە کە هەرەیەکە لە ئێمە بە پێی سروشتی تواناکانمان کارێکمان پێدەکـرێت.. لەوانەیە ئەرک و کـارەکانی کەسانی تر بە ئـاسان بـزانین، بـەڵام بە تاقیـکردنـەوە بۆمـان دەردەکـەوێت کـە وانیـیە.. نـە پـزیشک کـاری جووتیـاری پێدەکـرێ.. نە جووتیـاریش کاری پـزیشکی پێدەکـرێ.. کـوردیش جـوانی وتووە:" نـان بۆ نانـەوا و گـۆشت بۆ قـەساب" 

(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)