شێخ جه‌عفه‌ر له‌ ٣١ی ئاب دا چی بۆ مه‌سعود كرد؟

Sunday, 02/09/2018, 0:12

8285 بینراوە


لە ۳۱ئاب هەموومان دەزانین چەندین پێشمەرگەی قارەمان بوونە قوربانی و هەولێر چۆن لەلایەن سوپای کۆماری عێراق داگیر کرایەوە . دوای ئەم هەموو نەهامەتەی دەرەدەسەرییە.هێزی یەکیتی نیشتمانی کورووستان ڕووی لە کێلێ و زەڵێ کرد  بۆ ماوەی چل  ڕۆژ لەسەر سور ماینەوە . دوای ئەوەی کە نەحشەی گەڕانەوە داڕێژرا بەناوی گەردەلولی تۆڵەی یەکەم .نەخشە سازیەکە بەم شێوەیە بوو . لەشکری باڵەک و هەولیر دوکان سلێمانی لە ڕێگای چەمی چۆمانە هەنگاومان هەڵگرت .،لەشکری ڕەواندزو پشدەر و مەرگە و لەشکر بالیسان . بەرەو دانیەو،پشدەر هاتن . ئەو ڕۆژەی ئێمە لەچۆمان بەڕێکەوتین هاتین بۆ گوندی شانخسێ . ئەم شێخ جەعفەریان ڕاسپارد بچێتە قوڵییەوە چەند پێشمەرگەیەکی ئازای  هەڵبژارد .،بۆ گرتنی مامزەکێویەکە (( مه‌سعود بارزانی)) بوو  . مامزە کویەکە ئەو ڕۆژە لە ئەزمەڕ بوو . کە هێزی پێشمەرگە گەیشتە چوارتا . عێراق لە کەرکوکەوە بەتۆپی نەمساوی چوارتای تۆپ باران کرد .هەر لەو کاتە هێزێکیتر پێکهێنرا بۆ،ئەوە دزەبکەنە ناو سلێمانی بۆ ئەوەی مامزەکێوییەکە (مه‌سعود بارزانی ) دەرنەچێت .،مامزە کێوییەکە کەدەزانێ خەتی سلێمانی لێگیراوە ، ڕێک ڕێگای شارە زور دەگرێتە بەر بەرەو کەرکوک .،شێخ جەعفەر نێردرابوو ڕێگای شارەزوری لێبگرێ و نەهیێڵی دەربازی  بێت ،بەڵام کە شێخ جەعەفەر دەزانێ  قافڵەی سەیارەکانی مسعود بارزانی بەرەو شارە زۆر دێن ڕیک ئەم هێزە دەباتە شوێنێکی ترو،بۆسەیان پێدادەنێتەوەو خۆشی دەڕوات بۆشوێنێکی نادیار . دوای دوو کاتژمێر دەگەڕێتەوەو،یەکێک لە پێشمەرگەکان لێی پرسی چی بوو یاشێخ  وتی کەرەکە دەربازی بوو .ئەم پیاوە لەسەرەتاوە دەستی هەبووە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی .بۆیەش ئەوەندە پشتگیری دەکرێت . چونکە مسعودبارزانی بەڕۆح قەرزداری شێخ جەعفەرە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە