لە کۆیە گەنجێک لە لایڤی فەیسبووکدا خۆی کوشت

Monday, 03/09/2018, 23:53

7262 بینراوە


گەنجێک لە قەزای کۆیە لە لایڤی فەیسبووک خۆی دەکوژێت ، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نوسیبووی “ بەیانی پرسەیە “ گەنجەکە لە لایڤەکەدا بە ھاوڕێکانی دەڵێت بیری ھەمووتانم کردبوو گەردنی ھەمووتان ئازاد بێت .
دوای ئەو پۆستەی لە فەیسبووک کردویەتی لە پۆستێکی دیکەدا دەنوسێت لەم ژیانە زۆر حەزم لە تۆڵە کردنەوە بوو لە کەسانەی کە ئازارییان دام ، بە داخەوە ئەو کەسەی ئازاریدام کەسم بوو ،
ھاوڕێکانی لە فەیسبووک کۆمێنتیان بۆ نوسیووە و بەشێکیان داوای لێدەکەن کە ئارام بگرێت و ھەموو شتێک چارەسەری ھەیە ، بەڵام دواتر ئەو گەنجە لە نێوو ئۆتۆمبێل لایڤ دەکاتەوە و خۆی دەکوژێت .
بەشێک لە ھاوڕێکانی لە ژێر پۆستەکان و لە کاتی لایڤەکەدا قسەی لە گەڵ دەکەن و داوای لێدەکەن ئەو کارە نەکات ، بەڵام ئەو ھیچ کاردانەوە و وەڵامێکی بەرامبەر قسەی ھاوڕێکانی نابێت و بە ھیچ شێوەیەک وەڵامی کۆمێنت و قسەی ھاوڕێکانی ناداتەوە .
بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای کۆیە دەڵێت : گەنجەکە ناوی “ ھەوار عەلی “ە تەمەنی 21 ساڵانە و بە گولەی دەمانچە خۆی کوشتووە ، بەرلەوەی خۆی بکوژێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نوسیوێتی “ سبەی پرسەیە “ و بەر لە خۆ کوشتنەکەی پەیوەندی بە چەند کەسێکەوە کردووە ،
داوای گەردن ئازادی لە لێکردوون و لەو پەیوەندیە ڕاستەوخۆیەدا لە گەڵ کەسو کارەکەیدا دوای بیستنی دەنگی گولە لایڤەکە داخراوە . لە دوای ئەم ڕوداوە بەشێک لە ھاوڕێکانی ئەو گەنجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمێنت دەنووسن .
یەکێک لە ھاوڕێکانی دەنووسێت کە گوێم لە دەنگی بوو دڵم بوو بە ئاو ، خوایە گیان لە قسەکانی و گۆرانییەکانی دیارە چەند بێتاقەتە ، یەکێکی دیکە لە ھاوڕێکانی لە فەیسبووک بۆی نوسیووە توخوا کێیەو چی ھەیە لە ژیانی خۆت گرنگتر .
دەبێت ئەو کەسە کێ بێت و عەزابی ویژدانی ئێستا چۆن ئازاری بدات . لە دواین قسەکانی ئەو گەنجە کە لە کاتی لایڤەکەدا کردویەتی دەڵێت : زۆر بیری ئەو شوێنەم دەکرد و زۆر دەمێک نەھاتبووم ،
 گەردنی یەک بە یەکتان ئازاد بێت و بیری ھەمووتانم کردبوو ، دوای ئەو قسانە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە چەند جارێک دەنگی ھێنانەوەی میلی چەکەکەی دێت و دواتر ڤیدیۆکە تەواو دەبێت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە