بێ دەنگی
Tuesday, 11/09/2018, 11:10
9505 بینراوە
خوایە تاکەی هەر بەشی کورد
سەرکێشی بێ بۆ ئازادی
لە چوار لەتی نیشتیمان دا
زیندانە یا سێدارەیە
یا کورد کوشتنە بە هاوبەشی
هەموو دونیا باش ئەزانێ
کە عەمامەی چڵکن و ڕەش
وەکو پیشەی هەمیشەیی
عەشقی ڕەنگی سووری خوێنەو
ڕووی ڕەنگ سپی پێ ئەپۆشی
شەڕەف لە قوم بوونی نیە
تاکو میژوو بەڕێزەوە
نەخشەیەکی بۆ بکێشی
لە باشوری نیشتیمانیش
لە سنووری دوو بنەماڵە
غیرەت لاڵە وەیا کوێرە
لەپێناوی پارەو کورسی
دانەیەکیان لە ئەنقەرە
دەستەمۆیە مەی ئەنۆشی
ئەوەی تریش لە تاران دا
موعتادە تریاك ئەکێشی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست