بەسرە لە تەرازوی گۆڕانی سیاسەتی شیعە

Wednesday, 12/09/2018, 22:09

2285 بینراوە


لە کاتێک دا پارتە دەسەڵاتدارەکانی عێراق لە زۆران بازی دان ،لەسەڕ چۆنیەتی دابەش کردنی بەڕژەوەندییەکانیان لە دابەش کردنی پلەو پایە ،  کە لە ئاگام دا فەشەڵێکی گەورە کە  توشیان بووە ، لە ناو حکومەتی ناخۆیی حکومەتی مەرکەزی عێڕاق ، ھاوڵاتی لە شاری بەسڕە توشی کۆمەڵی نەخۆشی و دەڕدەسەڕی بووە لەئاکامی پیس بوونی ئاوی خواردن  ، پیس بوونی ژینگە، بە ھەزاڕەھا کەس لە نەخۆشخانەکان بە نەخۆشیەوە ئەتلێنەوە بەبێ ئەوەی ئاوەڕیان لێ بدرێتەوە  ، ھەموومان ئەبێت دان بنیێن بەوەی کە حکومەت لە عێراق دا وجودی نەیە ئەگەر حکومەت ھەبێت حکومەتێکی بێ دەسەڵات دۆراوە  لە ئەدەبیتاتی سیاسی  پێناسە حکومەتی دۆڕاو ئەو حکومەتە کە توانای پاڕاستی ھاوڵاتیانی خۆی پێ ناکرێت خۆشی دوور ئەکات لە ھەموو ئەرکێکی کە پێی راپێسراوە لە بەرنامەی حکومەتدا  ، بۆیە حکومەتی مەرکزی عێراقی حکومەتی ناخۆی شاڕەکانی بەتایبەت بەسرە ی عێراق ھیچ گرنگیان نەداوە بە ڕوداوەکانی بەسڕە بە دڕێژایی چەندەھا ساڵ لە حوکمڕانی لە دوای  ساڵی ٢٠٠٣دوای  ڕوخانی ڕژێمی عێراق ، ئێستاش کە چەند پارتێکی ڕەنگاو ڕەنگ وەکو  حزبی دەعوە بە سەڕۆکایەتی عبادی چاویان کردووەتە لەسەرچۆنیەتی  تشکیلەی کابیەنەی حکومەتی داھاتوو ، ترسی ئەوەشیان ھەیە کە یەک کورسیان لە دەست نەچێ بۆ ئەوەی زیاتر بەشدار  بن لە بەشی دزینی برادزەکانیان لە کابینەی داھاتو ، بەڕدەوام بن لە دزینو جەردەیی ،  شاری بەسرە لەخواروی عێراقە بە دەوڵەمدنتڕین شاری عێراق ئەژمێردڕێت کە خاوەنی کەوەرە تڕین گیلکەی نەوتە ، ھەروەھا یەکەم شاری کە سنورەکانی لەدەریا زەریاکاندا بەشدارە لە گەڵ سعودیەو ئێران کوێت ،بەڵام گێشەی بوونی ئاوی سوێڕ گێشەکی سەرەکی یە و،  یەکەم گێشەش نی بەڵام سەر ھەڵدانی خۆپیشاندەران بەم  گێشەیە تازەیە بەڕێوە چوو لە  بەسرە  ، بەسرە کە چەندەھا ساڵە ئەناڵێنی بە دەست ئەم کارەساتە  ،  لە سەردمی ڕژێمی پێشوی عێراق دا ھەمان گێشەی ھەبووە بەڵام چارەسەریان کراوە ،ئەگەر چی چارەسەرەکان کاتی بووە ، بە ڵام دوا بە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام گێشەکە زیاتر قووڵ تر بووە بە ھۆی کۆمەڵی ھۆی ناخۆی ھۆی دەرەوە ،  زۆرن یەکێک لە ھۆیەکانی ، دەست بەسەڕ گرتنی حوکمی ناوخۆی عێراق  بەدەس کۆمەلی پارتی دزو  جەندەرمە تقلیدی کە کرنۆشیان بردووە  بۆ ئێران  مەرجەعیان ھەر ئێرانە ، کە کاریان کردووە تەنیا بۆ بەڕژەوەندی خۆیان دزیەتی خۆیان  بە چاو دێری ئێران ،  بۆیە سەرجەم پارتە شیعیەکان پارتەکانی ناو حکومەت تاوانبارن لەم گێشەیەدا ، ھەروەھا تورکیا  ئێران دەستی باڵای ھەیە لەم گێشەیەدا بە شێوەیکی تەکتیکی کاری بۆ ئەکەن ،  تورکیا بەدروست کردنی گۆمەڵی بەنداو لەسەر ڕوبارەکان کە لە ئەنجام دا وای کرد ڕیژەی ئاوی  بۆ عێراق کەم بێتەوە ئەمەش نەوەکو بەسرە زەڕ مەندە بەڵام زۆڕینەی شارەکانی عێراق لەم گیشەیەدا ھەروەھا کوردستانیش ئەگرێتەوە ، بەستنی ئاوی زێیەکان لەلای دەوڵەتی ئێران ڕێژەی ئاوی روبارەکان  کەم  بووە ڕێژەێ  ئاوی سوێر بەرز ئەبێتەوە  . ئاوی پیسی ژھراوی بەسرە ، کە ڕێژەی گەیشتووەتە لە سەدا سەد بەپێی بەڕیو بەرایەتی شاری بەسرە بە ھەزارەھا حالەتی تەسمم دست نیشان کراوە کە خۆی ئەدا لە ھەشت ھەزار حالەتی تەسمم بە بکتریا  ئاوی پیس لە نەخۆشخانەکان ئەتڵێنەوە لە ھەمان کاتدا نەخۆشخانەکان  ھیچ پێداویستی  چاڕەسەری تەواویان نی یە ، ھاوڵاتیان شاری بەسرە لە گیاندانان ھیچ گرنگییەکیان بە گێشەکانیان نادڕێت وەکو  گەڕانەوەی نەخۆشی کولێرا  ، کە لەو کاتەدا خاوەن عمامەکان تەنیا ھەرخەریکی وتەی  بێ کار بێ ئەنجام ، لەسەر ئەم ناحەقیە، بۆیە ھەر لە یەکەم ساتەکانی خۆپیشادەران لەسەر ناوی گێشە کەورەکان خۆپیشاندانی خۆیان کرد دوا بە دوا ی ئەبینین نوخبەیەک لەم کەسانە زۆر بە جۆش خڕۆشەوە ھاتوون گێشەی تری دەردەسەری ئەم میللەتە ئەکەن روو لە ژێرەوە کردیانە سەر کاغز ، ژمارەیان ڕۆژ بەڕۆژ زیاد ئەکات . گرنگیشی لەوە دایە کە رمزەکان پارتە دەسەڵات دارەکان تووشی شۆک بوونە لەمەدا  ، ئەگەر چی بە پێی قازانجی ھەندێ لا یەبێت دەستی چەند ھێزکی چەند دەوڵەتێکی دراوسێ لەم خۆپیشان دانەدا بەدی ئەکرێت، بەڵام بوونی شەفافیە وا پیشان ئەدات کە ئەنجامی ئەبێت بە ئەگەر  درێژدانی خۆپیشان  لەدوای دست بەکار بوونی حکومەتی کابیەی نۆی عێراق لە دوای ئەم چەند مانگە بەردەوام بێت، ئەمە بە شاڵاوی لەناو چوونی پارتە تقلیدیەکانی دوای ٢٠٠٣ئەژمێردرێت،   سەرانی پارتەکان وەکو عامری و مالکی  تاوانی عمالەتیان داوەتە  پاڵ خەلکی خۆپێشاندەری بەسرە لەیەکێک ڵە وتەکانی  عامری دا ئەڵی ھەرچی حکومەتێک دروست بێ  بە عەمیلی ئەمریکا لە قەڵمی ئەدەین بۆ ماوەی دوو مانگ دوای لە دەست بەکار بوونی ھەوڵی ڕوخانی ئەدەین . بەڵام ئەگەر بە پیڕوز بایی ئێران بێ نابێتە عەمیل ،  پڕسیارکە لەوەدایە ئایا ئەم کۆمەڵە پارت و عمامە لەسەرانە کە کۆمەڵانی نەتەوەی عێراقیان چەواشە کردووە بە خۆیان و عمامەکانیان میلشیاکانیان  کەناڵە ئاسمانییەکان  ، ھەتاکو ئەم ساتانە چۆن کار ئەکەن، پێش چەند مانگیک ھیچ ئومیدی نەبوو بە ڕاپەرینەنەی جەماوەی لە عێراق بەڵام ئەمە ھەڵەیەکی سیاسی، ئەگەری بۆ دانراوە لەلایەن ، دوژمنانی میللەت ، زۆر چاک ئەزانێن ئێران کە پڕۆژەی ئێڕانی کۆلۆنیالی ھاوچەرخی تازەو کۆنی سەڕپەرشتی ئەکات لەم ناوچەیە  کە بە کۆمەڵی کەرەسە کاری بو ئەکات ،  نمونەی دامەزراندنی حزب اللە بە یارمەتی ئێران کەبووەتە کەماشەیەک بۆ لەدەست سەندنی کەسیایەتی قەومی شیعە عەرەب ،لە دەست ھەموو میللەتانی دراوسێ .ئەمەش شەڕو ئاشوبەیە کە شیعەی ئێران سەڕۆکایەتی ئەکاڕێوە زیاتر لە ١٣٣٨ساڵە کە بە سەمایەکی زۆر قوڕسەوە ئەگاتە ملیارات دۆلار  توانیشی  دوای چەند سەدەیک بکاتە سێ لەبان یەکی ئامانجەکانی زۆر ئاسان نی یە سەرانی دژ بە ماوەیەکی نزیک سەر کەتوو بن لە کارەکانیان بەرامبەر ئیرانێ شیعە کە رژیمی ئیران ھەموو حسابێکی بۆ کردووە لە دۆست دۆژمن چاک تێگەیشتووە ، لە دۆسیەی (ئیران کۆنترا) ھەتاکو (ڕێکەوتنی ئەتۆمی ) ئیران یاری لەسەر پەت ئەکات لەگەڵ دوژمنانی ، خۆپیشان دان بە یەکێک لە پەڕنسیبەکانی شەری ئێران ئەژمێردرێت ئەبێت کاری بۆ بکرێت، ھەۆڵ بۆبدڕێت، ڕێگا خۆش کردن بۆی ئەبێتە ھۆیکی زیرەکانە بۆ  وڕۆژاندنەوەی عقلی شیعەی ساکاری عێراقی عەرب بۆ گۆڕینی سستمی دروست کردنی نەوەیەکی تازە ،  کە ئەم بابەتە پێویستی بە نوسینێکی زۆرە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە