جەنابی مەسئول

Saturday, 22/09/2018, 18:43

1963 بینراوە


جەنابی مەسئول لەسەر بەڕزایی شۆنێکی دیاری کراو ، لە ژێر چاو دێری کۆمەڵی پاسەوانی زل  ڕاوەستاون  لە پشت پەڕدەکانەوە بۆ چاو دێریکردن بە چاوێکی زەقی پڕ قینو  ترسەوە ھەڕ یەگێکیان بە پەنا گێوی دا بە میگڕۆڤونێکی ڕەشی بچوک پێوەندی لەگەڵ پەسە پەسە ئەکەن  ، (جەنابی مەسئول ) بە دوایەوە  کۆمەڵی کەس لە لاینگرانی خۆی و پاڕتەکەی وەکو (عصابة بيل بو ) ڕاوەستاون  کە ھەموویان ھەڕبە یەک ڕەنگی  جلو بەڕگەوە وەکو ( الزي الموحد ) کۆبوونەتەوە ، نە ژن  لە پیاو جیا ئەکیتەوە ،نە  پیاو لە ژن جیا ئەکیتەوە  ،  وەکو( الفتوة و الطلائع) لە دوای خۆیەوە بەیەک ڕیزو بەیەک  زەڕدەخەنە چاوەڕی بەزم دانانن خۆی تاکەکەسە دەستی پێ بکات ، دەستی ڕاستی بەڕز ئەکاتەوە دەستی چەپەی بە بتڵە ئاوە نایتڕوجینیەکەوەیە  ، بە ووتە کانی خۆی بەبێ فاتیحە دەست پێ ئەکات  کەسیش ناتوانێ پێشی کەوێت  ،، کوڕی باوکەکانی خۆیانن  ، جەماوەری ھەموو  راوەستاندووە بە دەم ھاواڕەوە خۆی نزیک ئەکات لە مێکڕفۆنێکە  ،  دەستی کرد بە ووتە ( الهتافات والاھازیج ) ، جاڕێ ھیچی نەوتووە چەپڵە ڵێدان بەڕز بوو  ، چەپڵە ڵێدان لە کۆمەڵی کەسی دیاری کراو بۆ سەرنج ڕاگێشانی جەماوەڕدانراون پیشەیان تەنیا ماستاوە ،  دەنگی بەرز کرد  پڕ لە حەماسەت ....... 
ووتی  ((  یەکێک لە گرنگ ترین ئەرکەکانم بۆ ئێوە دوای ئەم ھەڵبژاڕدنە  ھەمووتان ئەکەم بە دەوڵەمەند ، ھەمووتان خۆشەویستی منن ، وا ئەکەم ھە ر لە  خۆشی دا بژین ، سەرجەم مناڵەکانتان ئەبنە خاوەن پاشە ڕۆژێکی دیاری کراو کەستان ئیتر بیر لە پاشە ڕۆژ ناکاتەوە  ، بەڵی ھاوڵاتیان ئێوە ئەبنە خاوەن سەرمایەی خۆتان  گۆمپانیای خۆتان  )) .... 
چەپڵە لێدان دەستی پێ کرد ھاۆڵاتیان بە جۆشەوە ھەڕھاوڵاتیک ھەوڵی ئەوەی ئەدا سەڕنجی( جەناب) ی بەردەم مایکڕۆڤۆن  ڕاگێشێ بۆ خۆی ،  بە ھاواری بەڕز بە قورکی وشکەوە  ، بەڵی بۆ دکتۆر فلان  دکتۆرش نی یە ،  ( جەناب ) باوەڕی کرد لە خۆ ھەڵخەڵتاندنی خۆیە ڕۆیشتە باڕی قەناعەت کە  جەماوەڕ باوەڕی پێ ئەکن ھەمووشیان عبادەتی ئەکەن  ، دوای ئەم ئاھەنگە قەشوڕەنگینە  (جەناب ) کۆمەلی فۆتۆی سیلفی گرت بە مۆبایلەکەی، رووی کردە لای سکرتێرەکەی خۆی  .......(  ناوی ئەو کەسانەم بۆ بنووسە کە زیاتر دەنگی چەپەلێدانیان بەھێز و  سەڕنج ڕاگێش بوو ، چونکە چاک  بەزانە  ئەو پەیمانەی دام بە خەڵک جێ بەجێ ئەکەم  خاڵ بە خاڵ بەڵام با ناویان بزانیین  )...
  بەڵی (جەناب ) سەر بە دەسەڵات کە تۆ ھەڕ دەم ژماڕەی یەک بوویت نە زیاد ئەبیت و  نە کەم ئەبیت ،  ھەموو دۆست و لاینگرو  لێپسراو مەسئولی گەوڕەی ناو شارن  دەوڵەمەندن خاوەن گۆمپانیان ،  راست ئەکەی  دڕێخی ناکەی  لە ھەموو ئەو ووتانەی کە ھاواڕت کرد پێی قوڕکت ووشک بوو بە ئاوە نایتڕۆجێنیەکی سەر مێزەکەت  تینوینیت شکا ند . زیاتڕ دەوڵمەندتیان ئەکەی 
بە ڕێزان (جەماوەڕ و خەڵک و میللەت و ھاوڵاتیان ھاونیشتمان خەلکی ساکاری  ناو ماڵان سەر شەقام و شۆستەکان ،کاسبکاران ) ، برایانی ئازیز کە ناتوانم پێناسەیەکتان بۆ دابنێم بۆ ئەوەی  تووشی چەواشە کاری نەبن ، لە کاتێک ئەو ووشانەی  بەکار دێ لەلای ( جەنابەکەوە) ئێوە ناگڕی  ، چونکە  ئەمە لە مێشکی (جەنابەکە ) دا نین  ئەو تەنیا مەقسەدی لاینگرانی فیکری خۆیەتی  دەوڵەمەندەکانی  دەوروپشی خۆیەتی  ھیچ لە ووتەکانی بۆ ئێوە نەبوو ووتەکانی بۆ دەوڵمەندەکانی ناو بنەماڵەکەی خۆی  بوو  ، پەیمانی دەوڵمەندی زیاتریان پێ ئەدا لەسەر دەوڵەمندی خۆیان ، ئەگەر باسی حەق بکەین  (جەناب ) دڕۆ ناکات کەسێش چەواشە ناکات ، زۆر دڵسۆزەو ھەربە بەردەوامی پەیمانەکانی خۆی  جێ بەجێ کردوە بە درێژای چەند ساڵی ڕابردوو  ھەڕ خۆیەتی دەوڵەمەندی بەخشیوە خۆشی ھەر دەوڵەمەندی خۆش ئەوێ چونکە خۆی دەوڵەمەندە ، برایانی قوڕگ ووشک بوو  ھیلەکو ماندوو بڕۆنەوە بۆ ماڵ ،ئێوە گێتان دەوڵەمەندە  ، برایان  ئێوە دوورن لەم بزمە خۆتان دوور کەن لەم بزمە بە ھیچ ناگەن ، ئەمانە تازە بوونە پاشا ، نانی دەستی خۆت بخۆ خەفەت مەخۆ 
 
تێبینی :-
جەنابی مەسئول ... بەڕپرسی پاڵێوەڕ ،لێپسڕاو ھەر کەسێکی خاوەن ھێز لەم کوردستانە 
عصابە بيل بو ......فلمێکی کارتۆنی لە ساڵانی ھەشتاکان لە تەلەفزیۆنی عێراق نمایش ئەکرا 
الزی الموحد...... .جەلو بەڕگێکی یەک ڕنگ بوو لە سەردەمی بەعس لە زانگۆکان
الفتوة و الطلائع....... لەسەردەمی بەعس لە قوتابخانە سەرەتاییەکان قوتابیان بۆ تەڕخان ئەکرد
الهتافات والاھازیج ......بانگەوازیک لە کاتی مەسیرەکانی زەمانی بەعس باو بوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە