فەرەشگەرد (فرشگرد)؟

Saturday, 22/09/2018, 19:07

4511 بینراوە


بە درێژایی دەسەڵاتی ٢٥٠٠ساڵەی شآهەنشآیی لە وڵاتێکی وەک ئێڕاندا، لاوازترین وبێ هێزترین دەسەڵات، دەسەڵاتی بنەماڵەی / قاجارەکان / بووە. بە تایبەت دوایین کەسی ئەو بنەماڵەیە ناوی ئەحمەد شای قاجار بووە کە بە فیتی نەخوێندەوارێکی وەک رەزا خانی میر پێنج یان رەزاخانی قولدورنێردرایە دەرەوەی ئێڕان وپاشآن لە دەسەڵاتی شایەتی خست.رەزاخانیش کەسێکی بێ سەواد ودوور لە کتێب بوو.کاتێك کە سەرباز دەبێ، لە پلەی سەربازیدا خۆی پێدەگەیەنێ ودەبێتە یەکەم شای ئێڕانی دوای قاجارەکان.یەکەمکاری ئەو نەخوێندەوارە ئەوە کە دامودەزگای سەرکوت وەڕێ بخا ، نەک بۆ پاراستنی خاکی ئێڕان. بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ئێڕان وبە تایبەت بۆ لە ناو بردنی سەرهەڵدانەکانی کورد.( رەزا قولدورلە مانگی رەشەمەی ساڵی ١٢٩٩ ی هەتاوی توانی بگاتە دەسەڵات).
نموونەی هەری زیندوو فریودانی سمکۆی شکاک بووکە بەرۆژی رووناک هێةایە نزیک شاری شنۆ ولە سەرئەسپ دایبەزاندو پاشآن سەربەزێکی خوێڕی سەری گۆشاگۆش بڕی.رەزاخان،زۆر زوو توانی بە کەڵک وەرگرتن لە ترۆروکوشتارتا رادەیەک وڵاتی ئێڕان ئارام بکاتەوە وکوردیش سەرکوت بکا.کاتێک خۆی بە هێز بینی وردەوردە دەمدرێژی دەکرد. ئینگلیز وچەند وڵاتی دیکە وەک مشی کلکیان گرت وناردیانە دووڕگەی / موریس / تا لەوێ دیقی کردومرد.
 رەزا قولدور،پێش ئەوەی لە سەرکار لابرێ، بە هەر فێڵوتەڵەکەیەک بوو، کوڕەکەی بە ناوی موحەممەدرەزاشآ هاتە سەرکار.لە سەردەمی ئەودا دیسان وڵات بەرەونائارامی دەڕۆیی.لە کوردستان وباکوری ئێڕان وباشووری ئێڕان ئاڵۆزیەکی زێدە هاتنە پێشێ. وڵات خەریک بوو دابەشکرێ.
کوڕی حەمە رەزا شاه بەناوی (شازادە پەهلەوی)

" ئەو باغە هیچ بەرهەمێکی بۆ کورد تێدا نییە"
تراژیدیایەکی دیکەی بنەماڵەی پەهلەوی کە بەسەر کوردیان هێنا، شکست پێدانی کۆماری کورد بوو، لە شاری مهاباد.زۆر بێڕەحمانە بەرپرسانی ئەو کۆمارە تەمەن کورتەیان خنکاند . دونیای بێویژدانیش لە ئاست ئەوکارەساتە بێدەنگییەکی مەترسیداری راگەیاند دەتگووت : هیچ شتێک رووی نەداوە!قازی وهاوفکرەکانی لە داردران.کۆمار کۆتایی هات!
ئێستێ / نەوەی / رەزاقولدورکە دوای شۆڕشی ئێران وێڕای بنەماڵەکەی رووی لە هەندەران کردوهەڵات بۆتە ( فەڕەشگەردی / خەڵكانی ئێڕان وخەریکە پێگەی / زەردەشت / پێغەمبەر بۆ خۆی دەکاتەوە.ئەو بێچووە دیکتاتۆڕە هیچ باوەڕێکی بە کێشەی کورد نییە.ئەوەی لە سەر جوغڕافیای ئێراندا دەژین لە / کوردوئازەری وفارس،بلوچ وعەڕەب وتورکمان.../ بە چاوی شارومەندی دەشووبهێنێ!ودەڵێ هەموومان شارومەندی ئەو خاکەین وتەواوەتی خاکی ئێڕان هی ئێرانیەکانە.
هیچ باسێک لە خودموختاری وفیدڕاڵێ و... قەبوڵ ناکەن.خۆی پێ سوشیانت وفریشتەیە وخۆی بە تەنیا رزگاریدەری خاکی ئێڕان دەزانێ کە ئەرکی پێ سپێردراوە پاکی ومێهرەبانی بباتە جێگای ناپاکی ونا مێهرەبانی! لایەنگرانی فەرەشگەردیەکان نەوەی کوڕی موحەممەد رەزاشآ بە فریشتە ودەسەڵاتدارانی ئێڕان بە دێو / هەرواشن / دەزانن.  پێێ راگەیاندراوە کە هەر خودایەک دەبێ دێوێک لە ناوبەرێ.
شآزادەی پەهلەوی،، ماوەیەکی دوورودرێژە لە هەندەران دەژی،بەوشێوەیە دەخوازێ ناسیونالیزمی ئێڕان دووبارە وبە رێکاری شاهەنشآیی زیندووبکاتەوە.فەرەشگەرد، ئەو رێکخستنەیە کە ماوەیەکی کورتە خۆی راگەیاندووە ودژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکا.لێرە پرسێک هەیە کە بۆ حیزبە کوردیەکان دەگەرێتەوە.ئەوانەی لە ناو کەمپەکاندا لە دوورەوە لە ژێر هەڕەشەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدا هەناسە دەکێشن، ئاخۆ چۆن بیر دەکەنەوە.دیداری خۆیان دەگەڵ پێغەمبەری فەرەشگەرد / رەزاشآ / لە رابوردوودا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
شآزادەی پەهلەوی، فەرەشگەردیەکان پەیام دەداتە خەڵکی ئێڕان کە، ئێرانی زەردەشتین وهیچ پەیوەندیەکیان بە ئایینی ئیسلامەوە نەبووە.حوکمی رەزاشآیە کە دەبێ هەر تاکێکی ئێڕانی بگەڕێتەوە سەر دینی خۆی! ئەو باغە بۆ کورد هیچ بەروبوومێکی تێدا شین نابێ.فەرەشگەردیەکان ئەگەر لە داهاتوودا ببنە خاوەنی لایەنگریش، هیچ پەیوەندیەکیان بە کێشەی کورد نییە. کورد دەبێ بۆخۆی ڕیچار بۆ دیرۆکی خۆی بدۆزێتەوە.فەرەشگەردیەکان لە سەر ئەو باوەڕين کە بە دەرکەوتنی سوشیانت جیهان بەرەو کامڵ بون دەچێ، دەسەڵاتی شیعەی ئێڕانیش لە سەر ئەو باوەڕين کە دەرکەوتنی / مەهدی/ جیهان بەرەو کامڵ بون دەڕوا!هەرکات مەدی خۆی نیشآندا خراپی نامێنێ.بۆیە ٤٠ ساڵە کوردئێشوئازاری دەرنەکەوتنی مەهدی دەکێشێ، ئێستیش نۆرەی دەرکەوتنی کەسی یەکەمی فەرەشگەردیەکانە / رەزاشآی پەهلەوی /  کە کورد رزگار بکا.! دونیایەکی سەیرە!سیاسەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک چەقەخانەی مزگەوتەکانی کوردستانی بە سەر هاتووە!
سرنج: دەستەواژەی فەرەشگەرد / فرشگرد/ لە دەقەکانی ئاوێستای زەردەشت وەرگیراوە.بە مانای دونیایەکە کە بەرەو کامڵ بون هەنگاو دەنێ.یان بە مانای دووبارە سازکردنەوەی جیهانە بە دەرکەوتنی سوشیانت ئەو جیهانە دەست پێدەکا!


سندوقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە