ڕیفراندۆمەکەی دوێنێکەتان باش

Wednesday, 26/09/2018, 7:52

2052 بینراوە


ڕێک ٢٥/٩ سالێکی تەواو تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو ڕیفراندۆمەی کە سەرانی سیاسی کوردی بانگەشەی سەربەخۆیان دەدا بە گوێی ئێمەی هاولاتی ئەم هەرێمە، بە بێ ئەوەی خاوەندارانی یان ئەوانە خۆیان بە خاوەنی ریفراندۆم دەناسان هیچ خوێندنەوەیەکی زانستیانەی پێشوەختە بۆ سەرجەم پێشهات و کاریگەریە نێوخۆیی ودەرەکیەکان نەکردبێ و یان بایەخیان بە دەرئەنجامەکانی نەدابێت. وەک ئەوەی چاو بەستیان لێکرابێت لە بینینی ئەو گڵۆپە سورانەی کە لە لایەن ئەمەریکا وئەوروپا وبگرە جیهان بەتایبەتی تر ئێران وتورکیا بەرووماندا بەرزدەکرایەوە. کەچی لە دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی چەند مەترێکی ستەیجەکان و ڕەنگاو ڕەنگی مایکەکانی بەردەمیان ئەوانی خستبۆوە دیانیایەکی پڕ لە خەون و خەیاڵ، وەک ئەوەی جیهان گوێ بیستی دەنگەکانی ئەوان نەبێت پڕ بەدەنگیان هاوار دەکردوو بانگی سەربەخۆی و دروستکردنی پەیوەندیەکی دروستی درواسێیەتیان دەکرد لە گەڵ عێراقدا، وە بگرە هەندێجار هێندە شاگەشکەبوون کە خۆیانیان لێ بووبوو بە پاڵەوانێکی بێهاوتای جیهان دەیانگووت " ئێمە مایەیی مەترسی نین بۆ هیچ یەک لە دراوسێکانمان" کە ئەم بۆ خۆی مایەیی گاڵتەجاڕی بوو چونکە سەرانی سیاسی ئەم کوردستانە لەوە نەگەیشتبوون گەر دەروازەکانی عێراق نەک تورکیا و ئێرانمان بە سردا دابخرێت ئەوا ئێوەی سیاسیش نەک هاولاتیەکی بێ دەسەلات جل وبەرگ نیە بی پۆشن. ئەزانن بۆ؟ چونکە ئێوە لە ماوەی چارەکە سەدەیەک لە حکومداریتان سەرجەم سێکتەرەکانی ئەم هەرێمەتان ئیفلیج کردووە. هەر بۆیە قسە زۆرە لە سەر دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم بکرێت وەبگرە بە دەیان توێژینەوەش تەواو نابێت نەک وتارێک و دووان. بەڵام ئەوەی من مەبەستمە ئەوەیە کە سەرانی سیاسی کوردستان بەتایبەتی تر پارتی و یەکێتی ئەگەر بەئەقڵێکی دەوڵەتمەداریەوە بە مەبەستی سەرپێخستنی دۆسی ڕەوای کوردی و گەیاندنی بەکەناری ئارامی لە ماوەی حکومڕانی ئەواندا،  بچنە گفتوگۆوە ئەوا هەر خۆیان دەتوانن ئەنجامەکانی ریفراندۆم بکەن بەکارتێک بەهێز هەمیشە ئامادەگی هەبێ لە سەر مێزی گفتوگۆکانیان لە گەڵ ناوەندی تەڵاقدراودا بەو ئامانجەی کە ئەنجامەکانی ریفراندۆم گەورەترین ئەنجام و دەسکەوت بۆ خەلکی کوردستان وەدەستخات نەک پشک پشکێنەی حیزبی و باڵ باڵێنە، ئەگەر ئێوە حکومەتداری دەکەن! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە