حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە (بەشی 4)

Saturday, 29/09/2018, 9:39

8430 بینراوە


INTRA-TERRESTRIAL – CODE: INTERAV
بوونەوەری-ناوەکی – کۆد: INTERAV
(خەڵکی دەرەوەی زەوی/دووری/کات-بۆشایی لە ژیان لە هەسارەی زەوی لە کاتی باووباپیراندا)
ئەم زانیارە وەرگیراوەتەوە لە:
INAC/26.7B – AC 43.2، INAC-02، بە هەمان شێوە ناوچەی کەوتنەکانی تریش. ئەوان هاتن بۆ سەر زەوی چەند چەرخێک پێش ئێستا و ئیستاش تێڕا (یان زەوی) هەسارەی ئەوانیشە.
ئێمە لێرە باسی حەوتەمین گەورەترین ڕەگەز دەکەین، دوو ڕەگەزی گەورەمان دۆزیەوە کە لە خوار چوار چینەکانی زەوی دەژین...

خشۆکەکان  The Reptiloids
شانشین: گیانەوەر
هۆز: بڕبڕەدارەکان
پۆل: خشۆک
پلە: Therepoua
خێزان: مەیمونی باڵا بەرز
جین / توخم: HomoLacerate

ئاستی جۆر: BETHA RDN-3
سەرنج لێدان: دەمێنەوە تەنیا لە نزیک هەندێ ئامێری دیاری کراو.
لە کۆمەڵگایەکی کۆنتر دەژین و پلەیەکی بەرزی تەکنەلۆژیان هەیە.

زانیاری خشۆکەکان
بەرزی ناوەند:
o نێر:2 مەتر
o مێ: 1.4 مەتر
کێشی ناوەند:
o نێر:200 کیلۆ
o مێ:100 کیلۆ
پلەی گەرمی جەستە:
o نێر:پلەی گەرمی دەورووبەر
o مێ:پلەی گەرمی دەورووبەر
پرتە / هەناسەدان:
o نێر:40/10
o مێ:40/10
پەستانی خوێن:
o نێر:80/50
o مێ:80/50
تەمەنی چاوەڕوانکراو:
o نێر:60 ساڵی زەوی
o مێ:23 ساڵی زەوی
 
خشۆک
جۆری A
نێر

 
خشۆک
جۆری B
نێر

خوێن ساردن وەکو هەموو خشۆکەکان، خشۆکەکان دۆزراوەتەوە کە گەشە بکەن لە هەرێمێکی گەرمی خولگەیی (بەزۆری دەستگردە لە ئەشکەوتە گەورەکاندا). لەگەڵ هەناسەدانێکی ناتەواو کە تەنها ئۆکسجینی پێویست دابین دەکات بۆ شانەکان و پاراستنی کرداری خواردن و ئۆکسان، پلەی گەرمیان دەتوانرێت تەنها چەن پلەیەکی کەم بەرزبکرێتەوە لەسەروو پلەی گەرمی دەورووبەر. کۆئەندامی زاوزێیان هێلکەکەرە، هێلکەکانیان هەڵدێنن لەناو جۆگەی هێلکەڕۆی پێشوو بۆ لەدایکبوون.
کەمپێشکەوتوویی مێشکۆڵەی خشۆک (بۆ چالاکی خێراتر، چالاکی فیزیایی) بەرەنجامی هێواشی و شاری سادەتر بۆ جووڵەیە. چاوی خشۆکەک پێکدێت لە هەزاران ڕووەچەی مایکرۆسکۆپی، هەر ڕووەچەیەک بە پێڵووی پاراستنی سەربەخۆی خۆیەوە. چاوەکانیان بە نزیکی هەرگیز داناخەن لەکاتەکانی بەخەبەرهاتن: بەڵکو، ئەندامەکە لەکار دەکەوێت لە هاوەڵی لەگەڵ سەرچاوەی وەزی زاڵبوو.
تێبینی: ڕەپتیلۆیدەکان یان خشۆکەکان مانەوە "بەشاراوەیی" لەناو زەویدا لە ئەشکەوتێکی گەورەی ژێر ڕووی زەوی.

فۆتۆگراف
ڕەپتیلۆید یان خشۆک
جۆری C
نێر

کۆتایی بەشی چوارەم

حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە: (12,11,10,9,8,7,6,5,4,3,2,1)

چاوەڕوانبن هەفتەی بەشێک بڵاودەکرێتەوە تا کۆتایی هەموو بەشەکان کە دەکاتە 12 بەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە