بەشەکان



بابەت بە پێی ڕۆژ

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  


ڤیدیۆ

  • ٣١ی ئاب و سەردان و کۆبوونەوەکانی بەرپرسەکانی باشوور

ڕیکلام

کوردستانپۆست » هەواڵ


بۆ پۆستی سەڕۆک کۆمار، هێرۆ پشتی لە بەرهەم و پشتیوانی لە پێشنیاری مەسعود بارزانی کرد

کوردستانپۆست

Sunday, 09.30.2018, 09:38 PM

4350 بینراوە


 لە رۆژی هەینی ٢٨/٩/٢٠١٨مەسعود بارزانی، بۆ یەکلای کردنەوەی پۆستی سەڕۆک کۆماری عیراق، لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبویەوە و دواتر پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەکە بڵاوکردەوە و پێشنیاری خۆی  رایگەیاند بۆ ئەو بابەتە کە ئەو "پێی باشە بە یەک کاندید بچنە بەغداد و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغداد کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە یەکلای بکەن".
بەدوای ئەوەشدا، نوسینگەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح، دژی ئەو هەڵوێستە وەستاو و  پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیددا هاتبوو کە “پێویستە پەرلەمانی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بدات نەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان.
---------------------------------------------------------------------

 لە میدیا کوردییەکان و حزبییەکان بڵاو کراوەتەوە
هێرۆ وەریسی سیاسی تاڵەبانی،  دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی ٣٠/٩/٢٠١٨  پەرلەمانی کوردستان بەبێ هودە لە بەیانێکدا پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیارەکەی "مەسعود بارزانی" دەربڕی و لەپەیامێكیدا دەربارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق پشتیوانی لەپێشنیاری مەسعود بارزانی ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات‌و دەڵێت
“بەباشی ئەزانم كە رێككەوتن هەبێت لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق‌و بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن هەمو نوێنەرانی هێزە سیاسیەكانی كوردستان لەبەغدا ئەو كاندیدە دەستنیشان بكرێت”.
دوێنێ ٣٠ی ئەیلول، وەریسی سیاسی تاڵەبانی هێرۆ، پەیامێكی دەربارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بڵاوكردەوەو دەڵێت:

“یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە رۆژی دامەزراندنیەوە بەردەوام هەوڵیداوە بۆ دروست کردنی یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو دوو هێزی سەرەکیی هەمیشە بە یەک هەڵوێستی و هاوپەیمانی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستانیان بەدی هێناوە و لەم قۆناخەشدا بەپێویستی دەزانین کە هاوپەیمانی و یەک هەڵوێستی ئەم دوو لایەنە و لایەنەکانی تری کوردستان بەردەوام بێت. بۆئەوەی بتوانین دەستکەوتەکانمان بپارێزین و رۆڵی گەورە لە عێراقدا بگێڕین. لەسەر بنەمای پاراستنی یەکڕیزی و لەبەرئەوەی مەسەلەی کاندیدکردنی سەرۆک کۆمار لەم کاتەدا خەریکە دەبێتە هۆکاری تێکدانی ئەو یەکڕیزییە لەنێوان یەکێتی و پارتییدا، بە باشی دەزانم کە رێککەوتن هەبێت لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق. بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن هەموو نوێنەرانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە بەغدا ئەو کاندیدە دەستنیشان بکرێت".”.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هێرۆی وەریسی سیاسی تاڵەبانی دەڵێت “لێرەشدا ئەمەوێ رایبگەیەنم کە هیچ کەس و لایەنێک مافی ئەوەی نییە بەناوی منەوە لێدوان بدات. بۆچوونی نەگۆڕی منیش لەسەر بابەتی سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەیە کە لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنم”.


(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 5/5)