Sunday, 30/09/2018, 21:38
16177 بینراوە
لە رۆژی هەینی ٢٨/٩/٢٠١٨مەسعود بارزانی، بۆ یەکلای کردنەوەی پۆستی سەڕۆک کۆماری عیراق، لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبویەوە و دواتر پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەکە بڵاوکردەوە و پێشنیاری خۆی رایگەیاند بۆ ئەو بابەتە کە ئەو "پێی باشە بە یەک کاندید بچنە بەغداد و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغداد کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە یەکلای بکەن".
بەدوای ئەوەشدا، نوسینگەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح، دژی ئەو هەڵوێستە وەستاو و پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیددا هاتبوو کە “پێویستە پەرلەمانی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بدات نەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان.
---------------------------------------------------------------------
© 2019- Kurdistanpost