كێڵگەی نەوتی فێشخابور و بارزانیەكان

Tuesday, 02/10/2018, 20:26

6578 بینراوە


فێشخابور فێڵد دەكەوێتە لای خۆرئاوای شاری زاخۆ، لەئێستادا ٧ بیر لێدراوەو لەچواریاندا نەوت دەردەھێنرێت و دەفرۆشرێت.
شەریكەی DNO ئەم كارەی پێ سپێردراوە كە لەدەرەوەی سیستەمی وەزارەتی نەوتی عێڕاق و ھەرێمی كوردستانیشدایە.
-بیری ژمارە یەك:—
ھەڵكەندراوەو نەگەیشتۆتە نەوت، ئێستاش شوێنگەكەی كراوە بە (كامپ) بۆ ئەوكەسانەی كە ئیش لەبیرەكانی ژمارە ٢ و ٣ دا دەكەن.
-بیری ژمارە دوو:—
تەواوبووەو لەئێستادا نەوتی لێوە دەردەھێنرێت، ڕۆژانە بڕی ٥ ھەزار بەرمیل bbl/day 5000، بەكواڵێتی 37API كە نەوتێكی سوكەو زۆرباشە، شوێنی پاڵاوتەكردنی سەرەتایی نزیكەی ٢٠٠ مەتر لەبیرەكەوە دوورە.
شوێنی Loading ڵۆدینگیشی ھەیە.
داھاتی ڕۆژانەی ٣٦٥ ھەزار دۆلارە
داھاتی مانگانەشی ١٠ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار دۆلارە
-بیری ژمارە سێ:—
ئەو بیرە تەنھا ١٥٠ مەتر لەبیری ژمارە دووەوە دوورە، بەگۆشەی لار ھەڵكەندراوە، Direction Drilling.
ئەم بیرە ڕۆژانە ٩٠٠٠ ھەزار بەرمیل بەرھەم دەھێنێت bbl/day 9000، بەكواڵێتی 37.5API، كە كواڵێتیەكی سوكە واتا باشە.
پاڵاوتەكردنی سەرەتایشی لەھەمان شوێنێ بیری دووەمە.
شوێنی باركردن و جیاكردنەوە (Lodging)ی خۆی ھەیە بۆ حاڵەتێك كە لۆدینگی یەكەم ئیش نەكات یاخود كاری صيانە CPFپێویست بكات تێیدابێت.
تێبینی: لەتەنیشت ئەوانەشەوە CPF دانراوە لێیان كڕاوە، توانای ئەو دوو بیرە لەپەمپی فێشخابور-توركیا زیاترە، كە ڕۆژانە ١٤ ھەزار بەرمیلە.
داھاتی ڕۆژانەی ٦٥٧ ھەزار دۆلارە
داھاتی مانگانەشی ١٩ ملیۆن و ٧١٠ ھەزار دۆلارە
-بیری ژمارە چوار:—
ئەو بیرە توانایەكی لەڕاددەبەدەری ھەیە، بەرھەمەكەی لەڕۆژێكدا ١٧ ھەزارو ٩٠٠ بەرمیلە bbl/day 17,900. بەھەمان كواڵێتی بیری ژمارە دوو 37API.
١٢ زۆن نەوتی تێدایە، ئێستا لە CleanUP دایە، واتا لەسەرەتای دەستپێكردنی بەرھەمھێنانیدایە، كەچی ھێندەو نیوی شیواشۆكە.
-بیری ژمارە پێنج:—
دڕێڵینگ Drilling تەواوبووە، لەوێشدا بڕێكی زۆر نەوت ھەیە كە خەمڵێنراوە بە ١٥ ھەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا bbl/day 15000، بەكواڵێتی 37API.
لەئێستادا كێشە لەقۆناغی Completion ھەیە بۆیە تائێستا نەتوانراوە دەربھێنرێت، چونكە ھەتا كامپلێشین تەواو نەبێت ئینتاجی نابێت كە ئەویش بۆڕیەكی تەواو گونجاوە بۆ قوڵایی بیرەكە تاكو نەوتەكەی پێ سەربخەن، وابڕیارە زوو تەواوبكرێت تاكو لەماوەیەكی نزیكدا دەست بكرێت بەھەناردەی نەوتەكەی.
-بیری ژمارە شەش:—
ئەو بیرە لەتەنیشت بیری ژمارە چوارە بەدووری ٢٠٠ مەتر. لەئێستادا گشت قۆناغەكانی تەواوبووە، ٢٧-٧ دەست كراوە بەپڕۆدەكشن واتا دەرھێنانی نەوت، كە بڕەكەی ڕۆژانە ١١ ھەزار بەرمیلە bbl/day 11000. بەكواڵێتی 37API كەئەوەشیان سوكەو جۆرەكەی زۆرباشە.
داھاتی ڕۆژانەی ٨٠٣ ھەزار دۆلارە
داھاتی مانگانەشی ٢٤ ملیۆن و ٩٠ ھەزار دۆلارە
-بیری ژمارە حەوت:—
لەسەرەتای Drilling دڕێڵینگدایە، بڕی خەزانەی نەوتەكەشی خەمڵێنراوە بە ١٣ ھەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا bbl/day 13000.  بەھەمان كواڵێتی بیری ژمارە شەش، وا قەراردراوە كە لەماوەیەكی زۆرنزیكدا تەواوبكرێت بۆ ئەوەی ھەرچی زووە بكەوێتە گەڕ.
كۆی گشتی داھاتی وەدەستھێنراو تەنھا لەچوار بیردا مانگانە ٩٣ ملیۆن و ٨٧٠ ھەزار دۆلارە.
داھاتی ساڵانەی ئەو چوار بیرە ١ ملیارو ١٢٦ ملیۆن و ٤٤٠٠ ھەزار دۆلارە.
كە ھەردوو بیرەكەی ٥ و ٧ یش بكەونە كار داھاتی ئەو دوانەش مانگانە ٦١ ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار دۆلار دەبێت.
واتا كۆی داھاتی ئەو ٧ بیرە بەتێكڕا مانگانە دەگاتە: ١٥٥ ملیۆن و ١٩٠ ھەزار دۆلار.
داھاتی ساڵانەی ھەمووشیان دەگاتە: ١ ملیارو ٨٦٢ ملیۆن و ٢٨٠ ھەزار دۆلار.
وەك زانیاری شەریكەی DNO دەڵێت:- ئەو زنجیرە بیرە نەوتیانە بەردەوام دەبن تاكو سنوری سێگۆشەی (عێڕاق-توركیا-سوریا). تەنھا لەم ڕێڕەوەو ژمارەی بیرەكان دەگاتە ٣٠ دانە.
بەم پێیە بێت ئەم ٣٠ بیرە نەوتە لەفێشخابور فێڵد داھاتی ساڵانە ٧ ملیارو نیو بۆ بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموكڕاتی كوردستان دابین دەكەن، ئەم كێڵگەیە لەدەرەوەی سیستەمی نەوتی عێڕاقیدایە، زۆرینەی شەریكە جێبەجێكارەكانی وەبەرھێن لەو كێڵگەیەدا توركین و ڕاستەوخۆ بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی حكومەتی مەركەزی داخلی عێڕاق بووینە.
توركیاش بۆ بەدەستخستنی باجی نەوت و كارداربوونی شەریكەكانی ئاسانكاری تەواوەتی فرۆشتنی نەوتی كێڵگەكەیان بۆ دەكات.
وەختێ فەرمانبەران و كاسب كاران دەڵێن كوا موچەو بازاڕمان، تەخوین دەكرێت بەچاوچنۆكی پارەپەرست، ئەدی ئەو حزب و خێڵەی بارزان بۆچی ھێندە چاوچنۆكن و بەھیچ تێرناخۆن، دایمە خەریكی دزی و ڕاوڕووتی و تاڵان و بڕۆن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە