مام جەلال و سلێمانى

Friday, 05/10/2018, 14:44

4766 بینراوە


بەر لە ساڵێک و لە ڕۆژى ٣  ١٠  ٢٠١٧  دا جەلال تاڵەبانى مرد ..
مردن تراژیدیایەکە نەوە دواى نەوە بۆ یەکترى بەجێئەهێڵن ، ئەوەى لە ئینسانێک ئەمێنێتەوە کردەوە و ئاکارەکانیەتى بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە خاوەنى پێگەیەکى سیاسى یان کۆمەڵایەتى یان ئابورى ...بێت .  
ڕاپەڕین و فیداکارى خەڵکى ئەم شارە و پاکتاوکردنى لە بەعس و دەستو پێوەندەکانى پێش چارەکە سەدەیەک زیاتر ، ئەو بوارە بۆ تاڵەبانى ڕەخسا کەخۆى دەستو پێوەندەکانى لەسەر ئەو ئەسکەمیلانە دابنیشن کەهێشتا هاڵاوى گەرمى پاشەڵپیسانى بەعسى لێئەهات ،لە بیست و شەش ساڵ تەمەنى نەنگ و نەگریسى دواى ڕاپەڕین چى بۆ ئەم شارەکرد .
 لەگەڵ دابەزینیاندا کەمتیار ئاسا بەدەمی کراوە و دانی جیڕەوە خۆى و پێڕەکەى قەپیان بەتەڕو وشکى ئەم شارەداکرد ، لە مڵک و ماڵى گشتى ، زەوى ، قوتابخانە ، بانک ،  فەرمانگە حکومیەکان ، سەیرانگاکان، شۆفڵ، گریدەر، شمەکى میکانیک ، موەلیدەى کارەبایى ، کەرەستەى کارگەکان، کێبڵى میحوەرى شارەکان ...  ڕێک ئەتوت فلیمێکى کاوبۆیە و کۆمەڵێک چەتە دابەزیونەتە شارێک و بەبێ دەمامک تاڵان وبڕۆ ئەکەن .
تاڵەبانى هەتا مرد ویستى گیانى ئازایەتى و تۆڵە لە سلێمانى بسەنێتێتەوە بەهەرنرخێک بێت بەو ئاواتەوە پڕدەمى لەخۆڵکرا ، لە ١٧ شوباتدا چەتەکانى خۆى و مەسعود ٦١ ڕۆژ کوشت و بڕى گەنجانى ئەم شارەیکرد و چەند ویستى ئەم شارە دەستەمۆ بکات لمۆزى بەر پاشماوەى بەردەکانى مەڵکەندى کەوت ، چەند ویستى بیکات بە بەدیارى بۆ مەسعودى براگەورەى (بە وتەى خۆى) بەو داخ و کەسەرەوە سەرى پڕلە فێل و تەڵەکەى نایەوە ، چەند جار سلێمانی کرد بە ئۆردوگاى میلیشیا و تێڵا بەدەستەکانى نەیتوانى شکۆ و سەرکێشى  ئەم شارە نەوى بکات .
 هەر ڕۆژێک لەتەمەنى نەگریسى ئەم مەخلوقە بەنرخى چەندەها جادە و شەقام و قوتابخانەو خەستەخانە بووە ، هەموو ڕۆژێکى سەرۆک کۆمارى یەک ملیۆن دۆلارى لە بوجەى سلێمانى بۆ ینێردراوە بۆ بەغدا و لوشیداوە . 
 جەلال تاڵەبانى مرد .. ڕیزە کۆمپانیا تاڵانچیەکانى نۆکانى بە جێهێشت ، مردو تۆپەڵە سیاسیەکى بازرگان و پاشەڵپیس و چاوچنۆک و خوێڕى بەجێهێشت ، پیرێژنێکى سەر ئاسنینى چاوچنۆکى خۆى ئاسایی بەجێهێشت ئەوەى خۆى فریاى لوشدانى نەکەوت ئەم ئەیەوێت  بەر قەپى سەوزى بدات ، لەداخى خەڵکى ئەم شارە وائەویش کەنەفت ناوکەڕێژ و کەم بینا بووە لەوانەیە گۆڕەکەى جەلالى لێبوبێت بەگرد و جەماعەتەکەى خوشکە شانازى بۆداگیرکردنى بنێرێت .
جەلال مرد .. چەند ڕۆڵەى ئەم شارە دوایى کوردایەتیەکەى کەوتن ، کوژران یان ئیعدامکران یان بریندار و کەمئەندام بوون ، بەڵام کوڕانى خۆى یەک هەناسەى نامرادیان نەچەشتووە ، کوڕانى ئەم شارە گیرفان خاڵى کوڕانى ئەو ملێۆنێر ، تالەبانى ئەیوت دوو کوڕم هەیە یەکێکیان شێت و ئەویتر گوێرەکە ئێستا میراتیەکەى بۆ سلێمانى شێتێک و گوێرەکەیەکە .

بەر لە ساڵێک جەلال تاڵەبانى مرد ...
هەتا ئەم مۆرانەیە نەهاتبو .. سلێمانى چەند دڵگیر بوو ، هەموو جوانیەکى ئەم شارەیان ڕوشان و کردیان بەتەلارى بەرز و بێبەرهەم ، زەوى ئەم شارە لەژێر چرنوکى تاڵەبانى و هاوپیشەکان بووە بەدەرمان ، بەنوکە قەڵەمێک ئەم شارەى ئەنجن ئەنجن ئەکرد و وەکو ئەوەى ماڵێکى مفت و دۆزراوەى چنگ کەوتبێت ، هەتا ئەم خۆرکەیە نەهاتبو گۆیژە بوکى سلێمانى بوو داوێنى جوانى ئەم بووکەى هەلا هەلا کرد و هەر پرزۆڵەیەکى بەلایەکدا بەخشى ، داوێنى گۆیژە لانکەى سەیرانى کەمدەرامەتانى ئەم شارەبوو ، چەند بەڕق بوو لەخەڵکى کەمدەرامەت ، هەتا ئەم هەژدیهایە نەهاتبو مامەیارە و گڵکۆى پیرەمێرد سەیرانگاى سلێمانى بوو ، هەتا ئەم دزێوە نەهاتبوى گەڕەکەکانى سابونکەران و گۆیژە و مەڵکەندى و دەرگەزێن و سەرکارێز و سەرشەقام و چوارباخ بۆنى مێژووى سلێمانیان لێئەهات ، هەتا ئەم چەتەوڵە نەهاتبو بیناى مەعاریف هەم خەستەخانە بوو هەم شوێنى پەروەردە ، قوتابخانە ڕوخا بوبە تەلارى باڵا، هەتا ئەم تۆپەڵە میکرۆبە نەهاتبو گردە ڕازاوەکانى سلێمانى  هەناسەى ئەمشارەیان بێگەرد ئەکرد ، چ کونجێک ماوە تاڵەبانى جارێک چڕنوکى سۆشیالى و جارێک چڕنوکى دیموکراتی لێنەدابێت . 
 جەلال تاڵەبانى مرد .. ڕۆیشت ڕۆیشتنێکى بێگەڕانەوە .. 
ڕۆیشت تەنها یەک کتێبخانەى لەم شارەدا نەکردەوە ، ڕۆیشت تەنها قوتابخانەیەکى نەکردەوە ، ڕۆیشت تەنها خەستەخانەیەکى نەکردەوە ،  ڕۆیشت بەبێ ئەوەى تەنها گەڕەکێکى ئاوەدانى بۆماڵە شەهید و هەژاران بکاتەوە ، ڕۆیشت بە بێ ئەوەى خانەیەک بۆ بێنەوایان بکاتەوە . ڕۆیشت تەنها ڕێگەیەکى ستراتیژى بۆ ئەم شارە نەکردەوە.
 جەلال تاڵەبانى مرد .. چەند جاش و ئەنفالچى بۆى خەمباربوون ، چەند ملیۆنێرى هەلتۆقیو و بازرگانى دەرمان و نەوت و شوێنەوار دزى کوردستان بۆى بەداخ بوو ، دیوەخانەکانى خیانەت و عەشائیرى و دواکەوتوویى ماتەمین بوون ، دزو خاین پیشەیەکى وەک مەسعود کۆستى کەوت ، کەى سوک و ملشۆڕ و و دەست لەسەر سنگى وەک جەڵالى لێهەڵئەکەوێت .
 تاڵەبانى مرد .. 
 ڕۆژێک دێت کەللە سەرى گەنیوى بەدیوارى سەراى سلێمانیدا هەڵبواسرێت ، ئەو سەرایەى ئەگەر دڵسۆزانى سلێمانى فریانەکەوتنایە کۆنە هینێکى مەکتەب سیاسیەکەى تاڵەبانى ئەیڕوخاند و ئەیکرد بە بازاڕى زێرنگەران .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە