پارتی و گۆران پێکەوە حکومەت پێکدەهێنن، کورەکانی نەوشیروانیش بازرگانی نەوت و ئاڵتون دەکەن

Monday, 08/10/2018, 17:41

22762 بینراوە


گۆڕان وەکو بزووتنەوەیەکی سیاسیی، وەکو رێکخراوێکی جەماوەری کە لەسەرەتای دروستبوونییەوە بانگەشەیان بۆ دەکرد، ئەمڕۆ لە شکستێکی گەورەدایە, وەک گەڵای پایز لێی هەڵدەورێت و کوڕ و زاوا و کەسوکارەکەی کە دوای مردنی نەوشیروان مستەفا هاتوون و بەڕیوەی دەبەن، ئەم کەسانە بە تەواویی لە بزووتنەوەکەیان داوە و خەریکی بازرگانی و گیرفانپڕکردنی خۆیانن، مێش میوانی عەقڵیان نییە و نەک لە سیاسەت و رێکخستن دەزانن، بەتەنگەەوە نایەن بۆ چارەنووسی بزووتنەوەکە، بەڵکو چڵێس و پارەپەرست و دز و بازرگانن، هەر خەمی دەولەمەندبوونی خۆیانە، ئیتر لە سیاسەت و رێکخستنی حیزب دوورکەوتوونەتەوە!
ئەمە قسەی یەککە لەوانەی کە هاریکاریی کردووین لە نووسینەوە و دەوڵەمەندکردنی ئەم هەواڵە. یەکێکە لەوانەی کە زۆر لێیانەوە نزیکە، چ لە گردەکە، چ لەوانەی خواریشەوە، کە دەست بۆ ئاسمان بەرزدەکەنەوە، تا خوا لە گوناحەکانی نەوشیروان خۆش ببێت.
یەکێک لەو زانیارییانەی کە دەست کوردستانپۆست کەوتووە، ئەوەی پێڕاگەیاندنین کە هەریەک لە چیا و نما و عومەری سەید عەلی، هەروەها مستەفای سەید قادر٫ پێکەوە لیژنەیەکیان پێکهێناوە لە پیاوەکانی خۆیان٫ بەناوی (لیژنەی هەڵبژاردنی ناوخۆی گۆڕان)، ئەم لیژنەیە بەتەواوتی خەریکی کۆکردنەوەی پیاوەکانی خۆیانن لە جڤاتی نیشتمانی، لەوانە دەیانەوێت خانەی ڕاپەڕاندنیش بە دڵی خۆیان دابنێن٫ لە هەمان کاتدا دەستیان بە پاکتاوکردنی ئەو کەسانە کردوە کە لە کەناڵی (KNN) کار دەکەن، ئەوانەی کە لەگەڵیاندا نین، دووریان دەخەنەوە، هەرچەندە نما و چیا رایان وایە کەناڵەکە دەبێت دابخرێت ،چونکە نایانەوێت پارەی تێدا سەرف بکەن، تێڕوانیان بۆ سیاسەت وەکو باوکیان نییە، بەشە سیاسییەکەیان داوەتە  دەست حەمە تۆفیق و عومەری سەید عەلی و مستەفای سەید قادر، نما و چیا کەسانی ساویلکە بێ ئەزمنوون لە ژیان و لە سیاسەت، ئەوەی بەرچاویانی گرتووە ئەو پارە و سامانەیە کە نەوشیروانی باوکیان بۆی بەجێهێشتوون، تا خۆشگوزەرانی بۆ خۆیان لێدروست بکەن،
هەروەها وەکو نەوشیروانیش پێش مردنی کاتێک زانی کۆتایی ژیانی نزیکبۆتەوە، داوای لە بنەماڵەی تالەبانی و حەمە تۆفیقیش کردووە، کە ئاگایان لە منداڵەکانی بێت.
شایانی باسە، نەوشیروان مستەفا لە ژێر چەتری بزووتنەوەی گۆڕاندا، توانی سەرمایە و پارەیەکی زۆر بۆ کچ و کورەکانی بەدەست بهێنێت، ئیستا کچەکەی لە بەریتانیا خاوەنی چەندین ملیۆن دۆلارە، لەگەڵ خانوو موڵک و کۆمپانیا، هەر هەمان دەستکەوت کوڕەکانی لە بەریتانیا و ئەمەریکا و قوبرس هەیانە. لە قوبرس خاوەنی سێ ئوتێلی چوار ئەستێرەن، کەسێکی نزیکی خۆیان بەڕیوەی دەبات، کارگەی چیمەنتۆ، بازاڕی گەورە و مۆڵی بۆ بەجێهێشتوون، پشکیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحیددا هەیە، هەر ئەو نهێنییەش بوو، کە نەوشیروان بایەخی بە شاسوار و سروەی خوشکی دەدا، چونکە لە ژێرەوە پەیوەندیی بازرگانی و رەدەڵ و بەدەڵی دیکەیان هەبوو . مستەفای سەید قادر زنجیرەی پەیوەندیی و وەرگرتنی پارەکان بوو لە نێوان نەوشیروان و شاسوار. هەرچەندە شاسوار لە دوای مردنی ویستی شانی پێدابکات، بەڵام بۆی نەچۆتە سەر لە ژێر فشاری بەرپرسەکانی تر نەیتوانی دەستبەسەر پشکەکانی شاراوەکانی نەوشیرواندا بگرێت، هەر لە رێگای ئەم  لێپرسراو و بەرپرسانەی گۆڕانەوە، شاسوار توانی پارەیەکی زۆر لە بانک قەرز بکات، پارەی هاوڵاتی بە ناوی پشکەوە وەربگرێت، نەیانداتەوە، کەسیش نەتوانێت شکاتی لێبکات، دروستبوونی نەوەی نوێ هەوڵدان و خۆدزینەوەی شاسواربوو لەوەی کە پارە و سامانەکانی لەو رێگایەوە وەکو بەرپرسەکانی دیکە بخوات، ئیستا دروستبوونی حیزب و رێکخراو، رێگایەکی نوێیە کە بازرگان و سیاسییە ساختەچیی و خائینەکان پارەی تێدا سپی بکەنەوە و خەڵکی پێ بکەرێنن. شەڕی شاسوار و بەگژاچوون و پەلاماردانی بزووتنەوەی گۆڕان دیوێکی شاراوەی ترە و پاڵنەرێک بوو، کە لەو رێگایەوە شاسوار ویستی دەستەکەوتێکی زۆر بەدەستبهێنێت و پارەکەی نەوشیروان لرفبکات. 
هەر ئەو سەرچاوەیە باسی لە نەوشیروان مستەفا کرد، کە خۆشی دەیزانی چی دەکات بۆیە بیری لەوە نەکردەوە کە مێژوو چی پێدەڵێت و چی لەسەر دەنووسرێت، ئەو کەسێک بوو بڕوای بە خودا و ئاین و زیندووبوونەوە نەبووە، هەرچییەکی وتووە لەسەر ئاین و خواپەرستی و سەوابتی دینی وتووە، راست نیین، بەتەنک ئەوەدا نەهاتووە، پاش مردنی چی پیدەگووترێ، ئەو هەر وەکو بەرپرس و سەرکردەکانی دیکەی کرد، لە نمونەی عەبدولڕەحمان قاسملۆ و کە زۆربەی ماڵ و موڵکی حیزبی دیموکراتی خستە سەر ژن و کچەکەی، کاتێک تیرۆرکرا، ئەوان بوونە خاوەنی ئەو هەموو موڵک و پارەیەی حیزب. ئەندامانی حیزبی دیموکراتیش هیچیان نەتوانی بکەن. مەلا مستەفا دوای مردنی هەرچی هەبوو کوڕەکانی بوونە خاوەنی. جەلال تالەبانی کە بەلادا هات، ئەویش ژن و کوڕ و برازاکانی بوونە خاوەنی یەکێتیی و موڵک و ماڵەکەی، نەوشیروانیش هەروای کرد، 
ئەو سەرچاوە نزیکەی بزووتنەوەی گۆڕان باسی ئەوەیشی کرد، کە ئیستا بزووتنەوەی گۆڕان هەر لە رێگای مستەفای سەید قادرەوە لەگەڵ نێچیر خەریکی تاوتوێکردنی چوونە ناو حکومەتەکەی بنەماڵەی بارزانیین، دەیانەوێت جێگری سەرۆکی حکومەت سەر بە گۆڕان بێت، لەگەڵ دانانی چەند وەزیرێکی دیکە، بۆیە هەرچی داخوازییەکی پارتی هەبێت، ئەمان بەجێی دەهێنن، دەنگۆی ئەوەش هەیە کە نێچیر ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕانی بە فرۆکەی تایبەتی خۆی بۆ بەغدا بردبێت، تا دەنگ بە فوئاد حسێن بدەن بۆ سەرۆککۆماری عێراق ئەوەشیان راستە، پێشتریش گۆران و پارتی ژێر بەژێر ڕێککەوتنی نهێنیان هەبووە لە دەنگدان بە فوئاد حوسێن و تێپەڕاندنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و یاسای تیرۆر و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
پارتی گاڵتە بە گۆڕان دەکات وەکو کارتێکی سیاسیی دەیەوێت بەکاریان بهێنێت وەکو تۆڵەکردنەوە لە یەکێتی،
مستەفای سەید قادر کاتی خۆی کە وەزیری پێشمەرگە بوو، لەو کاتەوە ئیتر پەیوەندیی نێوانیان زیاتر و تۆکمەتر بووە، هەر داخوازیی یان کێشەیەک هەبێت مستەفای سەید قادر دەچێتە لای نێچیرەڤان و دانووساندن لەگەڵ پارتیی دەکات، زۆربەی کێشەکان بازرگانیین.
سەرچاوەکە باس لە کۆمەڵێک کۆمپانیا و چالاکی بازرگانی کورەکانی نەوشیروان دەکات، لەوانە: 
دوو کەسی نزیکیان هەیە بەناوی رەندەی شێخ خەلیفە و فازیل نەجیب ئەمانە بە ناوی کۆمپانیای وەهمی و تایبەتەوە، بەرپرسی هێنانی نەوت و بەنزینی ژاراوین بۆ سلێمانی و ناوچەی گەرمیان و شوێنی تر، لە باشماخ و پەروێزخان.
ئەوەی جێگای سەرنجە بۆ کۆتایی ئەم هەواڵە ئەوەیە، کە ئیستا کوڕەکانی نەوشیروان و بزووتنەوەی گۆڕان خەریکی قاچاخچێتی ئاڵتونیشن، ئاڵتونەکان لە فڕۆکەخانی هەولێرەوە دەگاتە دەستیان، بە فەرمانی نێچیر و رەزامەندی مەسعود بارزانی پارەی گومرگ نادەن، ئەو ئاڵتونانە دەگاتە سلیمانی لە بازاڕی حەوزە وشکەکە، نما و چیا چەند دوکانێکیان کڕیوە لەوێ ئاڵتونەکان دەخەنە بازاڕەوە و دەیفرۆشنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە