نەھامەتی ژیانی مڕۆڤەکان

Thursday, 11/10/2018, 22:42

2272 بینراوە


تەمەنی ئادەمیزاد لە دوای کۆمەڵی لێکۆڵینەوەی زاناو  پڕوفیسۆڕ زیاتر لە ھەزارھا ساڵە زیاترە ، کە بەتەواوی نەزاندراوە چەندە ،  بەپێ قۆناخەکان بە کۆمەڵی سەردەمی جیاواز تێپەریوە ،  ھەڕ گۆمەڵگایەک توانای خۆی بەکارھێناوە بۆ پەڕەپێدان بەژیانی ، بەڵام زۆڕینەی کۆمەڵگا ئادەمیزادییەکان  تووشی سەڕێشەو نەھامەتی و ھەڵخەڵتاندن بوون لە شۆنی خۆیان مانەوە بەبێ پێشکەوتن ،نەخاوەنی مێشکی خۆیانن نەخاوەنی دامو دەزگایەکی زانستی دەوڵەتین نە خاوەن ئاینێکی سادەن ، کەسەکان مڕۆڤەکان لە چۆاڕچێوەیەکی ڕەش دا کۆمەڵی وێنەی تیایدا بەدی ئەکرێ ،  وەکو وێنەکانی سلفادۆر دالی کە تەنیا خۆی ئەتوانێ شی بکاتەتەوە ، ئەم وێنە ھەر لای خۆمان بەدی ناکرێت ، بەڵام لەزۆڕ شۆنی ئەم زەمیندا ، لە ھەر شۆنێک دا پلەی خۆی ھەیە ، ئەنجامەکشی لەیەک خاڵ دایە  کۆیلەی ژێڕ دەستی کەسانی تر یاخود کویڵەی بۆ ژێڕ دەستی بیری خۆیان ، بوونە کویڵە ، بۆیە ژیان کاری خۆی ئەکات بە سەریانەوە ، لە ناوچەی ئێمەدا تیایدا ئەژین چۆنە ژیان ، ژیان کاری گەرە چونکە ھەموی ئاڵۆزکاوە بەیەکەوە کەس بەتەوای ئومێدی نەماوە ، کەسکان زۆر کاری خراپ ئەکەن ھەر کەسێک بۆ بەڕژەوندی ژیانی خۆی ھەموو کارێکی قزوێن ئەکات ، ھەر  لەم ناوچەیەدا بە سەیر کردنێکی ناو بازاڕو شەقام سەر شۆستەکان ڕۆیشتنی کەسەکان کە بەناو  مڕۆڤن ھیچ ناگەیتە ئامانج چونکە جیاوازییەکان زۆڕ بە چاو بەدی ئەکەی وەکو مۆزیکیک لە سەمفۆنێاکانی بیتھۆفن لەسەر جەنگ ترسناک گێوت ڵێ ئەبێ ،  بە توندو تیژی دیارە لەسەر دەمو چاوەەکان ماندویەتی زۆری کەسەکان ناشاردڕێتەوە ، ھەمویان بوونتە خاوەن کۆمەڵی بیڕۆگەی سەیر لە سایکۆلۆجیایەکی سەیر دا ئەژین ، کە ھەتاکو سیغمۆند فرۆید ڵێ تێ ناگات ئەکەر لەسەر بنووسی ، باسی باری دەرونی مڕۆڤەکان کە خۆیان دروست کردووە،بە،گۆمەڵ گۆمەڵ ،بەم شێوەیە ، بەھەر حاڵ بەم شێوەیە گۆمڵەکان کاتێ کۆ ئەبنەوە لەگەڵ یەکتر گفتۆ گۆ ئەکەن ( بە ھەژاری لەدایکم بووە بە ھەژاری ئەمرم  ) (ژیان تەنیا بۆ ئەو کەسانە کە خاوەن ھێزن ) (کاکە حکومەتی چی ھەمویان دزن )( ئەمە ڕزقمە لەم ژیانە ) (خۆزکە ژنم نھێنایە  )(،کەس لە ژیانی خێزانی خۆی دڵ خۆش نییە ) ،(دوای یەک مانگ حاڵی خۆت ئەبینی ) ( چی بکەم ئەمە قسمەتمەمە لەم ژیانە ) (بەس بۆم بکڕێ گۆچ ئەکەم ) (کورد خۆ ڤڕۆشە ) (بەس سەدام دەڕەقتی ئێمە ئەھات )(جاش و باش و پێشمەڕگە )ئەمانە گۆمەڵی نوسرانون لەناو پڕۆفاێلەکانی ناو مێشکێ  مرۆڤەکان پەتایبەتی ئەوانەی لە دوو ڕێ جیاواز ئەژین لە ناو دین و زانست دا ھیچ کاتێک خۆیان نادۆزنەوە ، بۆیە زۆر بە ئاسانی ھەر بە کلیک کردنی ئەم کۆمەڵ نوسراوە بەکار دێن بە ئاسانی ئەبێتە تعبیری مڕۆڤەکان لە،کاتی بێ دەسەڵاتی دا ، ئەمان ھەموی ھۆیەک ئەبێ لەزەڕڕ مەندی مڕۆڤ کۆمەڵی تەنکو چەڵەمەی بۆ  دروست ئەکات . بەڵام ئەو نەھامەتی  ئەبێتە نەئاڕامی ومعاناتێکی سڕوشتی بۆ مڕۆڤ ئەمەش بە تڕسناکتڕین ئامڕازێکی باوەڕێ پێکراو ، ئەبێتە سروشتی زۆر کاری گەڕ  بەڵام   لاسەی کردنەوەی ھەندێ کردەوە بە کردەوەیەکی عەقلییەو بەڕێکای مێشکەوە کاری خۆی ئەکات ،گرنگە ڕاوەستین لەسەڕ ئەوەی باشی و  خڕاپی بەڵام لەکاتی خێڕایی ژیان کەسەکان  ئەکەونە ناو دۆزەحی لەبیرچونەوە، ئەمەش لەئەنجامی  نەفامییان بۆ کردەوەیەکی کە لە ناو  مێشکیان دایە  جێ خۆی کردووەتەوە، ، مەتڕسی باوەڕ پێ کردن بەم بیڕۆگانە ئەبێتە ھۆیەک بۆ دروست کردنی گۆمەڵی ڕەوشت گۆڕینی تێگیشتنەکان لەسەروەی ھەمویانەوە مانای کامەرانی بەختەوەری وە ، ھەموو مانایەکی تر کە ئەبێتە  دابەزینی نەکبەتی و بەدبەختی شومی لە ژیاندا ،  ئەمە ھەر لە شۆن خۆی کارساتە بەڵایەکە ،  لەسەر ئەوەشەوە ئەو کۆمەڵە گوریسانەی کە دەست و روحی کەسەکان پێ بستراوە  ، لەئەنجامدا ھەموو ڕێگاکان ئەگری بۆ دەست نیشان کردنی ڕێگا ڕاستەکان وای ڵێ دێ ئەبنە کویڵە ئەژێن ڵەگەڵ کۆمەڵی بیری چەوت خۆمان نازانین ، بۆ نمونە ئەگەری گەنجێ لە ناو خێزانێکی ھەژار بژی ئەم کۆمەڵە بیڕۆگەی سەروە  کاریگەر ئەبێت لەسەر ژیانی ، لەناو مێشکی (ژیان ھەمووی نەھامەتی ) وای ڵی ئەکا مانای بەختەوەری لە مێشکیدا بە ھاو دژەکەی بگۆڕی خۆشی  بلگێنی پێیەوە  بەم شێویەی بیر ئەکاتەوە   ، نەھامەتی ھەژاری موچەیەکی کەم بێ پارەو سەرمایە ژیانێکی قورس بێ مانا بەبەردەوامی ،  بە دوای ئەگەڕی لە ئەنجامدا نایدۆزێتەوە  چونکە خۆی ئەبێتە رووخانی ھەموو  سەرفڕازی لەھەموو ژیانیدا  ، ھەتاکو لە گڕینی جلو بەرگ ، پڕسیار لەوە  ،دایە چی بکەن چی سڕوشتییە ، کار نەماوە ڕێگا نەماوە کەسەکان نەیگڕن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە