بە شێوە نیشتیمانی و بە کردەوە بەکرێگیراو

Friday, 12/10/2018, 11:01

4117 بینراوە


حكومەت بريتيە لە سيستەمێكى سياسى كە لەرێگەيەوە ووڵات و كۆمەلگا بەرێوە ئەبردرێت.بەپێى كارو بەرنامە و سيستەمى پێكهاتەى حكومەتكە و دەسەلاتەكانى پۆلين ئەكرێت لەسەر چەندين جۆر و شێواز، وەكو حكومەتى ديموكراسی وەيان مەلەكى، كۆمارى، فيدرالى، راگويزەر، كاربەريكەر، بەكرێگيراو.
بۆ بەرچاو روونى و ئەمەوێ زياتر تيشك بخەمە سەر حكومەتى بەكرێگيراو (عميله) جياوازيە گرنگەكاني نيوان ئەو حكومەتانە بخەمەروو.
يەكەميان - هەموو جۆرە حكومەتەكان جگە لەحكومەتى بەكرێگيراو بەرژەوەندى ئابورى و ئاسايشى نەتەوەيى گەل و نيشتمان لەسەروى هەموو شتێكەلاى و ئامانج و ستراتيجى پلە ی يەكەمە.بەپێچەوانەوە حكومەتى بەكرێگيراو (عميل) كار وئامانج و ستراتيجيەتى لەبەرژەوەندى داگيركەرە و ووڵاتى سەردەستەيە و پلانى سەروى خۆى جيبەجى ئەكات، بێ لەبەرچاو گرتنى بەرژەوەندى ووڵاتى داگير كراو.
دووەميان - سەروەرى نيشتمان و خاك و حكومەتەكا ن هەر هەموويا ن پارێزراون و جگە لە ووڵاتيك كە حكومەتى داگيركەر (عميل) حوكمى ئەكات.
بۆ زياتر تێگەيشتن و لە جۆرى حكومەتى بەكرێگيراو لە ميژوودا چەندين نموونەمان هەيە لەوانە دوو نموونە ئەخەمە پێش چاوان:
يەكەم جۆر:- حكومەتى فيشيە لە فەرەنسا لەسالى ١٩٤٠ تاوەكو ١٩٤٤ لەشەرى جيهانى دووەم كە ئەڵمانياى نازى دايمەزراند لەكاتى داگيركردنى فەرەنسا، ئامانجى دامەزراندى ئەو حكومەتە بەكرێگيراوە لەلايەن ئەڵمانياى نازيەوە كار بكات لەبەرژەوەندى ئەڵمانەكان و لايەنگير و پاڵپشتيان بێت لەكاتى سەرقاڵيان بەداگيركردنى يەكيەتى سۆفيەت و دەنگ و دووەم جۆریان:- حكومەتى كويتى سەربەخۆيى كاتيی(حكومة الكويت الحرة المؤقتة) ئەويش حكومەتەكەى عەلاء حسينە، ئەو حكومەتەى ديكتاتور صەدام حسين لەكاتى داگير كردنى وولاتى كويت دايمەزراند لەسالى ١٩٩٠.ئامانج لە دامەزراندنى ئەوحكومەتەش دەست بەسەر داگرتنى سامانى سروشتى كويت و بەكارهێنانى لەبەرژەوەندى رژيمى عيراق.
لە هەردوو نموونەكان بۆمان دەركەوت حكومەتى بەكرێگيراو حكومەتێكە دەسەلات لەدەست ووڵاتى داگيركراوە، بەڵام كار و ئامانجيان خزمەت كردنى ووڵاتى داگيركەرە، بەرژەوەندى ووڵاتى داگيركەر پيش ووڵاتى داگيركراوە لە هەموو بوارەكانى كارى حكومەتيدا.
ئاراستەى خزمەتكردن و كار و ستراتيجيەتى هەر حكومەتيك ناوەكەى ديارى ئەكات، نەوەك شيوە و نازناوى گەورە و بريقەدار، بۆ نمونە زۆر حكومەتمان هەيە ناويان لەخۆ ناوە حكومەتى ديموكراسى بەڵام ديكتاتور حوكمى ووڵات ئەكات، يان سۆشياليستى بەڵام كارو كردەوەيان زۆر جياوازە لەگەڵ سيستەمى سۆشياليستى و بنەماڵەیى.
ئێمە ئەگەر بێت و وورد بينەوە لەكارەكانى ئەو چەند ساڵانەى حكومەتى هەرێم، بەتايبەتى پاش ساڵەكانى ٢٠٠٤ شرۆفەيەكى ووردى كارەكان و ئامانج و ئارەستەكانى بخينە بەرچاومان ئاخۆ چ ناوێك و نازناوێك هەلگرێت؟
لە بوارى ئابوريیەوە باشورى كوردستان هيچ پێشكەوتنيكى ئابورى بەرچاوى بەخۆيەوە نەديوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە لە ووڵاتيكى بەرهەمهێن (المنتج)ەوە بووينەتە ووڵاتيكى بەكاربەر (المستهلك).لەبەرئەوەى زۆربەى پێداويستيەكانى ژيانمان هاوردەيە لە ووڵاتانى داگيركەرى كوردستانن (ئێران و توركيا) ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى هەرێم لەهەموو كات و ئايندەش پێويستى بە ئێران و توركيا بێت و لەژير كونترۆلى ئەوان بێت و ببێتە مايەيى داهاتێكى چاك بۆ ئەوان.لەوەشا ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت حكومەت هيچ پلانێكى ئابوورى نەناوە لەبەرژەوەندى خەڵكەكەی و ئاسايشى خۆراك و ئابوورى هەرێم دوا رۆژيكى ترسناك چاوەرێيەتى.
لە فرۆشتنى نەوت بەشێكى زۆرى لە قازانجەكەى ئەچيت بۆ توركيا و ئێران، بەشێكى كەمى بۆ هەرێم، ئەو داهاتە كەمەش دووبارە ئەچێتەوە بانقەكانى توركيا و حيسابى بانقى هەندێ كەس و بنەماڵە لە هەرێم و كەواتە هەناردەكردنى سامانە سروشتيەكانى هەرێم لەخزمەتى پێشكەوتنى ووڵاتانى داگيركەرن زياتر نەوەك و هەرێم.
گرتنەوەى رووبارو سەرچاوەئاويەكانى ئەرژينە خاكى هەرێم، ئەوەش بوەتە هۆى ووشك بوونى زۆر لە زەويەكان و شوێنە كشتووكاليەكانى هەرێم و زيانيكى بەرچاوى ئابوورى تيكچونى ژينگەيى، ديسان ئەوەش بەقازانجى ئێران و توركيا تەواو ئەبێت.بى ئەوەى حكومەتى هەرێم هيچ كا رو كاردانەوەيەكى پێويستى هەبێ و يا پلانيكى هەبێ بؤ ئاسايشی ئاو.

لە رووى پاراستنى ئاسايشى دانيشتوانى هەرێمەوە، حكومەت لەوماوەيەدا هيچ كات بايەخێكى پێويست و بەرچاوى بەژيانى خەڵكەكە نەداوە، بەسەدان كەسايەتى تیڕور كراون بێ ئەوەى تاوەكو ئێستا بكەرەكە دەستگير بكرێت، بەپێچەوانەوە حكومەت يارمەتى تاوانبارانى داوە و هەوڵى شاردنەوە و بەلاريبردنى كەيسەكانى داوه.
بەدەيان رۆژنامەنووس و تێكۆشەر و شۆرشگێرى پارچەكانى تر شوين بزر يان ترؤر كراون، 
بەسەدان مولگەى نهينى دەزگاى ميت و ئیتیلاعات لەهەرێم بونيان هەيە و زۆر چالاكن، 
رۆژانە سەروەرى خاكى هەرێم پيشيل ئەكرێت لەلايەن توركيا و ئێران، تۆپ باران كردن و بۆردمانكردنى خاكى هەرێم بۆتە شتيكى ئاسايى لايەن، بەدەيان بنكەى سەربازى توركى جيگير كراون لەخاكى هەرێم.
سەرەراى ئەو هەموو تاوانكاريە و پێشيلكاريیە، حكومەتەكەمان پاساوى ناشيا و بۆ تاوانەكانيان ئەهێنيێەوە و خەڵكى هەرێم و پارچەكانى تر تاوان بار ئەكات كە گوايە ئەوانن مايەى شەڕ و ناسەقامگيرى ووڵاتانى دەوروبەر، هەروەكو لەو كارەساتەى كۆيە بينیمان چۆن سوپاى پاسداران موشەك بارانى خاكى هەرێمى كرد و سەروەرى هەرێمى شكاند، لەبەرامبەردا حكومەتى هەرێم هيچ كارو كاردانەوەكى پێويست نەگرتەبەر، بەڵكو پاساويشى بۆ كردن.
جا ليرە بە بۆچوونى ئێوە ئايا حكومەتى هەرێم چ جۆرە حكومەتێكە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە