هەمووان لە ژێر ترسی لولەی چەکی مافیاکانی ئەم مەملەکەتەداین

Friday, 12/10/2018, 11:24

5405 بینراوە


یەکێک لە ناشیرین ترین و بێ ئەخلاقی ترین دیاردە لە کوردستان دیاردەی تەقەی خۆشیە، لە کاتێکدا دەیان رێگەی جۆراو جۆرا هەیە بۆ دەربڕینی هەستی خۆشی، بەڵام ئەوانەی کە  بێمۆڕاڵ و چەتەو خۆ خۆخۆرن هەمیشە لە کاتی بۆنەو خۆشیەکانیاندا تەقەی خۆشی دەکەن، ئەمەش یەکێکی ترە لە داهێنانەکانی یەکێتی و پارتی، لە بەرئەوەی کە هەرچی پلەو پۆستی باڵا هەیە لەم مەملەکەتە بە دەست کەسانێکەوەیە کە هەمیشە بۆ مانەوە لە سەر کورسیەکەنیان پێویستیان بە هێزی بێ مێشک و کۆیلەی چەکدار هەیە، وە بە هۆی پاراستنی گەورەکانیان ئەم کۆیلانە بە شەقام و کۆڵانەکاندا وەک سەگ بە هەموو کەسێکدا دەوەڕن و چییان بوێ لە خراپەکاری و چەتەی ئەنجامی دەدەن، بە ئاشکرا دزو تاڵانی دەکەن، بە ئاشکرا هەڵدەکوتنە سەر خەڵکان و دەسدرێژی دەکەنە سەر، ئەوەی بیانەوێ ئەیکەن چونکە دڵنیان لەوەی کە یاسایەک نیە ڕوبەڕویان بێتەوە و ڕێگریان لێ بکات، ئەگەریش لە بەر هەڵای ڕاگەیاندنەکان چەند رۆژێک دەستگیریان بکەن پاشان بە تەلەفۆنێکی یەکێکی وەک شێخ جەعفەرە پرتە یان خوڵە ژەنگاوی یان سەعە لیکەو یانیش هەر سەرە پاتەڵێکی تر ئازادی دەکەن،  تەنانەت پیاویش دەکوژن و بە رێگەی سوڵحی عەشایەری چارەی دەکەن ئەگەر نا بە هەڕەشەی ئەتکی ناموس کەس و کاری کوژراو بێ دەنگ دەکەن، یاخود تۆمەتی تیرۆر بۆ کوژراوی بێ تاوان هەڵدەبەستن. 
ئەم جۆرانە کەسانە کە دەبێت بە خراپترین جۆری ئاژەڵ ناو بهێنرێن نەک مرۆڤ، چونکە لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی دار داماڵراون، ئەمانە هەمیشە پاڵەوانی ناو شارو سەرشەقامەکانن بەڵام لە ڕوبەروبونەوەی دوژمناندا بە شێوەیەک ڕا دەکەن کە تانجی ڕاویش نایانگرێتەوە، ئەمانە جگە لەم نامەردیە هیچ پیشەیەکیان نیە و هیچ ئیشێکی سپی نازانن، ئەمانە هەمیشە تینوی خوێنی خەڵک و لێسانەوەی کاسەی ئاغاکانیانن.
ئیدی هەر ئەمانەن کە لە کاتی کەیف و خۆشی بەرپرسەکانیان لولەی چەکانیان روو ئەکەنە سەر ماڵەکان و هەتا دوا فیشەک ئاسمانی شار ئاگر باران دەکەن، کارەسات لەوە تێپەڕیوە کە بە چەکی سوک تەقەبکەن بەڵکو  ئێستا چەکی مامناوەند و ئارپیجیشی تێکەوتوە، ئەمانە ئەوەی هەست و شەرەف و کەرامەت بێت نیانە چونکە لە کاتێکدا بەربەرچاویانەوە قیژەی ئۆتۆمبێلی ئەمبۆڵانس بەرەو نەخۆشخانەکان ئەڕوات  و چاک دەزانن ئەوە کوژراو یان برینداری دەستی ئەم یان هاورێ تەقەکەرەکەیەتی ، کەچی نەک ناوەستن لە تەقەکردن بەڵکو زیاتر کەیف دەکات بەو دیمەنانە. 
تەواوی ئەم کارە قێزەونانە کە دەکرێت پلانی ئەم بەرپرسە گەمژەو مێشک بۆگەنەکانەیە، چونکە ئەمە پەیامێکە بۆ هەموو نەیارو دەنگە ناڕازیەکانی سنورەکە کە دەڵێن ئێمە تەنانەت  لە کاتی ئاشتی و دەربڕینی خۆشیشدا هێزی چەک تاکە لۆژیکمانە! ئەگەر لە ماڵەکانی خۆتانیشدا بن لولەی چەکەکانمان بە سەر سەرتانەوەیە.
لە هەموو دنیادا حکومەت بەرپرسە لە پاراستن و ئاسایشی هەموو هاوڵاتیەکانی بەڵام لێرە دەزگا ئەمنیەکانیش بەشدارن لەو دیاردە قێزەون و ناشیرینانە، چونکە ئەوەی دەزگا حکومیەکان بەڕێوە دەبات دیسان هەر کەلەپوچ و نەزان و بێمۆڕالەکانی حیزبەکانی خۆیانە، بەتایبەت سەرجەم ئەو دەرزگایانە کە چەک بە دەستن وەک دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و شارستانی و ئەو دەزگایانەی کە سەر بە پێشمەرگەن بێگومان بەرپرسەکانیان ئەڵقە لە لوت و کۆیلەی حیزبین، 
ئێستا وای لێهاتوە کە ئیتر پێویست ئەکا هاوڵاتیان وەک کاتی بوردومانەکانی سەردەمی شەری عیراق و ئێران دەبێت هاوڵاتیان بە تەنیشت ماڵەکانیانەوە هەر ماڵێک و ژێرخانێکی  قوڵ و تۆکمەی وەها دروست بکات کە هیچ جۆرە چەکێک کاری کێ نەکات هەتا لە کاتی تەقەی خۆشیدا خۆیانی تێدا حەشاربدەن، چونکە کولەی ئارپیجیەکان سەفی خانەکانیش دەروخێنن.
هەرچی هەڵبژاردن دەکرێت سەرەڕای ئەو بێئەخڵاقیە بەرفراوانیەی کە دەیکەن لە کاتی هەڵبژاردنەکانیدا بە لێدان و فڕاندنی چاودێرەکان یان کڕینییان بە بڕە پارەیەک و لێدانی رؤژنامەنوس پەیامنێران و شکاندن و بردنی کامێراو کەرەستەکانیان، بەڵام لەکاتی ئیعلانکردن دەنگە ناڕاست و دزیەکانیان لە میدیاکانی خۆیانەوە ئیدی نەخۆشخانەکان دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشیەوە چونکە هەموو ئاسمانی ئەم مەملەکەتە دەبێتە ئاگرباران، ئەمەش دەبێتە هۆی لیکەوتنەوەی چەندین قوربانی بێ تاوان،  هەمیشە لە هەرشارێکدا بە دەیان بریندار و کوژراو هەواڵەی نەخۆشخانەکان دەکرێت.
ئەم دیادە ناشیرین و قێزەونە ئێستا بوەتە باو،  نەک تەنها کاتی هەڵبژاردن بەڵکو لە زۆرێک لە بۆنەکانی تریش تەقەی خۆشی دەکەن بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینیە هەمیشە تەقەکەرەکان لایەنێکی دیاریکراوی بێمۆڕالی و کۆیلەی حیزبەکانن چونکە بە شێوەیەکی گشتی هاوڵاتیەکی ئاسایی نە چەکی هەیە و نەش ئامادەیە لەم قەیرانە دروستکراوەدا پارەی خۆی بدات بە فیشەک و بیکات بە ئاسمانا.
لە کۆتایدا بە جەنابی قوباد تاڵەبانی دەڵیم نەفرەت لە خۆت و لەو ئارامییەی بۆ بۆمانت هێنا، هەتا چەتەو مافیای وەک ئێوە  حوکمڕانی ئەم وڵاتەبن ئێمە هەرگیز ئارام نابین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە