سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەم خەڵکە بۆ واز لە کۆمپانیای گۆران ناهێنێت؟

Wednesday, 17/10/2018, 23:49

7476 بینراوە


پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، عەبدوڵای مەلا نوری داوای لە کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی گۆران کردبوو، کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تاپۆی گردەکە و هەروەها لەسەر نما و چیای کورانی نەوشیروان مستەفا قسە بکەن، جگە لە گەڕانەوەی تەلەفزوێنی (Knn) مومتەلەکاتەکانیان بگەڕێنرێتەوە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان.
تاقم و دەستەی گردەکەش بێدەنگبووبوون و بەڵام وایان گفت دابوو، کە دوای هەڵبژاردن چاکسازی دەکرێت، بەڵام کاتێک هەڵبژاردنەکان کۆتایی هات و ئەو شکستە گەورەیە بەسەر گۆراندا هات، ئیتر عەبدوڵڵای مەلا نوری و هاوڕیەکانی داوای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی پێش هەڵبژاردنیان کرد، هەروەها داوای دەست لە کارکێشانەوەی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنیان کرد، کەچی لەبری ئەوەی بەڵێنەکان ببەنەسەر، بە فەرمانی رێکخەری گشتی گۆڕان ئەو ژوورەی عەبدوڵڵای مەلا نوری لە گردە داخست و کلیلەکەیان گۆڕی، بە کوردی پەتی، بەو کردارە هەتیومچانەیە بە بێدەنگی بە عەبدوڵلایان وا تێگەیاند کە ئیتر پێویست ناکات سەربکەیتەوە بە ئێرەدا، جارێکیتر ڕوو لە گردەکەی مستەر چیا و نما نەکەیت.
ئەمە دەرسێکیش بوو، بۆ عەبدوڵڵای مەلا نووریەکانیش، کە لە کاتی پەلاماردانی مندا، ئەم بەڕیزانە بێدەنگیان هەڵبژارد، بێ ئاگا لەوەی کە سەرەی ئەوانیش بەو شێوە ناشرینە دێت. هەڵبەت ئەگەر پێشتر هەڵوێستیان هەبووایە رەنگە بەو شێوەیە جورئەتی ئەوەیان نەکردایە کلیلی دەرگاکەی بگۆڕن.
قسەی من بۆ ئەو بەڕیزانەی دیکە ئەوەیە، کە ئەوانەی هێشتا کلیکی دەرگای ژوورەکانیان بۆ نەگۆڕیون، پێیان دەڵێم تکایە واز لە کۆمپانیای گۆران بهێنن و هیچ قسەیەک لەسەر ئەو کۆمپانیایە مەکەن، لێگەڕێن با وەک حسکیان لێبێت، بەڵکو ئەمە خوایە کەسی تێدا نەمێنێت تا گسک لە ژوورەکانیان بدات، کاک عومەر سەید عەلی خۆی دانەوێتەوە، وەکو حسک گسک لە ژێر پێی نما و چیا بدات. ئەوەتا عومەری سەید عەلی کۆبوونەوەی بە بەرپرسی ژوورەکانی گۆڕان کردوە، لە بری ۱۲ بەرپرسی ژوور تەنیا 3 دانەیان ئامادەبوون، عومەری سەید عەلی وتوێتی عەبدوڵای مەلا نوری چی سیفەتێکی هەیە تا ژووری هەبێت؟ ئەمە لە کاتێکدا مستەفای سەید قادر هیچ سیفەتێکی نییە، کەچی ژووری هەیە و هەموو شتێکیشە. هەروەها عومەری سەید عەلی وتویەتی: (ئیتر سزای هەموو ئەوانە دەدەین، کە ڕەخنە دەگرن) ماستاوچی و لەبلەبان و خوێڕی و تویریەکانیشیان هانداوە لە فەیسبوک پاکانە بۆ کێلۆنی دەرگاکە بکەن.
لە کۆتاییدا ماوە بڵێم، کە بێدەنگی ئینسان لە زوڵم ناپارێزێت، بەڵکو دەسەڵاتی زاڵم زیاتر دەکات، هەرچەندە من بۆخۆم دژی ئەوکارەم کە بەرانبەر عەبدوڵڵا مەلا نوری کراوە، ئەگەر منیش بێدەنگییم هەڵبژاردایە، ئەوا منیش دەبوومە تاوانبار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە