نەوشیروان و عومەری سەید عەلی

Thursday, 18/10/2018, 0:19

5187 بینراوە


کۆبوونەوەیەک لە سلێمانی بە سەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا کرا ، لەو کۆبوونەوەیەدا نزیکەی بیست کەسێک ئامەدە بوون ، کە یەکێکیان عومەری سەید عەلی بوو . نەوشیروان نزیکەی یەک سەعات قسەیکرد و چەند بابەتێکی شییکردەوە و ڕووناکی خستە سەر پەیوەندی خۆیان و حیزبەکانی تر . پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەکە ، دەرگای پرسیار و قسەکردن کرایەوە . هەریەکە بە پێی بۆچوونی خۆی پرسیاریکرد . عومەریش بە خۆی و گۆچانەکەیەوە  کەوتە قسەکردن ، کە هیچ پەیوەندییەکی ئەوتۆی بە باسەکەی نەوشیروانەوە نەبوو . دانیشتووەکان سەریان لە قسەکانی عومەر سوڕما . بۆ ڕۆژی دوایی بە رێکەوت نەوشیروانم بینییەوە و باسی کۆبوونەوەکەمانکردەوە و هەرلەوێدا بە نەوشیروانم وت :  ئەرێ بەڕاست چیی لە قسەکانی عومەر گەیشتییت ؟ . نەوشیروان لە وەڵامدا وتی : ئیتر ئەوە ئاستی تێگەیشتن وبیرکردنەوەی عومەرە و هەر ئەوەند لە شت دەگات !! .
لەو وەڵامەی نەوشیروان زۆر سەرم سوڕما ، کە بەوجۆرە عومەری هەڵسەنگاند . 
ئێستا جێگای خۆیەتی پرسیارێک بکەین : باشە کاتێک نەوشیروان بەوجۆرە تەماشای بیرکردنەوەی عومەری کردووە  و بەکەسێکی نەزان و نەشارەزا و تەمەڵی زانیووە ، ئەی باشە بۆ لە غیابی خۆیدا کردویەتی  بە جێگرەوەی خۆی ؟ .  وەڵامی ئەمەش زۆر ئاسانە . نەوشیروان وەک هەموو سەرکردەیەکی خۆسەپێنەری کورد نەیویستتوە کەس لە خۆی لە پێشتر بێت .  بۆیە لە ناو هەموو ئەندامە چالاکەکانی گۆڕاندا ئەوی بە جێگرەوەی خۆی داناوە ، تا بەردەوام لاوازی و بێ توانایی عومەر ، ببێتە گەورەیی بۆ خۆی و هەمیشە ڕووناکییەکە لەسەر خۆی بێ . بە درێژایی مێژووش سەرکردەکانی کورد وا بیریانکردۆتەوە . یان جێگرەوەیان نەبووە ، یا جێگرەوەیەکی هەزیل و نەخۆشی بێ دەموودوویان بۆ خۆیان داناوە . تا نەتوانن بە هیچ جۆرێک جیگای ئەوان بگرنەوە و لە گەورەییان کەمبکەنەوە . 
جا ئەگەر نەوشیروان کەسێکی هەلپەرست نەبووایە ، ئەبوو کەسێکی وریا و ئازا و سیاسیی و قسەکەرێکی زۆرزانی دابنایە ، نەک کەسێکی وەک عومەر کە بە ساڵێک تاقەتی قسەیەکی نییە بیکات و لە گۆڕانکارییەکانی دەوروپشتی ناگات و  قوڕیکردووە  بە سەری بزوتنەوەی گۆڕاندا و ڕۆژانە خۆی و حەمە تۆفیقی حاقد خۆری  ئەو بزوتنەوەیە  بەرەو ئاوابوون ئەبەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە