گەنجانی باشوور لە مەملەکەتی نێرگەلە و تەزبیحدا

Monday, 22/10/2018, 5:56

8101 بینراوە


ئاڵپاچینۆ دەڵێت: "ئەگەر لەپێناو ئەوەی کە دەتەوێت بۆی ناجەنگی، کەواتە مەگری بۆ ئەوەی کە لە دەستی دەدەی "
ئەگەر تەنها بەلاچاوێک سەیری وێنەی ئەم کەسانە بکەین دەبینین، کە وێنەی سادە نیین! وەک ئەوەی وێنەی چەند هاوڕێی دوورە ووڵات بێت و ڕاموسێن. وێنەیەک نییە عاشقێک مەعشوقەکەی ماچ کردبێت، وێنەیەکە پڕێتی لە داڕمانی هەموو بەهاکان، وێنەیەکە بێ ئیرادەیی، ترس و کڕوزانەوە نمایش دەکات، عەقڵ و وشیاریی لەناو ئەو کەللەیەدا نابیرێت، کە ماچی ئەو دوو شتە پیسە دەکات! وێنەیەکە مرۆڤ و گەنجێکی کوردە لە باشوور، کە خاوەنی هیچ زەوقێک و هیچ خەونێک نییە، بەڵکو گاڵتەجاڕییە بە هەموو بەها مرۆڤییەکان، نرخی تێدا ون بووە، بە هەرزانترین نرخ خۆی تێدا فرۆشراوە، کە ناویان ناوە ژیان و لە شەقامەکان وەربوون بەبێ ئەوەی هیچ ئامانج و هیوایەک لەگەڵیاندا ڕێبکات.
 ئێمە کەسمان نازانین کەی دەمرین! لێ گرنگە بزانین چۆن دەژین.مرۆڤێک بتوانێت کەشتییەکەی خۆی بەڕێوەبەرێت دەبێتە کاپتنی ژیانی خۆی.ئەم گەنجە لەکاتێکدا ئەم دوو بیچمە پیسە ڕادەموسێ بەتیلەی چاویش سەیری ناو کامێرای مۆبایلەکەی دەکات.
ئەم دوو دەموچاوە ناشرین و پیسەش، کە نەگبەتی بۆ ئەم مییلەتەی کردووە بە باڵادەست: قوباد و شاسوار هەر ئەوە ماوە بە ماچکەرەکە بڵێن یەع بۆنی دەمت ناخۆشە، نێرگەلە هەراسانی کردین!
 لەم شەوانەدا سەیری فیلمی "ئەوکاتەی نیتچە گریا"م دەکرد، نیتچە بە دکتۆرە دەروونییەکەی خۆی ووت :" مرۆڤ پێویستە لەناو گڕی خۆیدا ئامادەبێت بۆسوتان، چۆن دەتوانی ببیتە شتێکی تازە گەر نەبیت بەخۆڵەمێش ؟".ئەم گەنجە نەدەیەوێت ببێتە خۆڵەمێش، نە دەشیەوێت ببێتە شتێکی تازە! من لەجێگەی ئەو گەنجە هەستم بەشەرمەزاری کرد، چونکە خۆکوژیە کاتێک تۆ هەوڵ دەدەیت ستەمکارێک سیاسیەکی میراتگر، بازرگان و دزێک و فاسیدێک و خائینێکی دژ بەگەلەکەت ڕامووسی و وێنەی خۆتی لەگەڵدا بگریت، کەچی ئەو تێکشکانە بەشانازیی لای خۆت تۆماربکەیت.
من لەوە ناگەم ئەم گەنجە و زۆری گەنجانی تر کەدەڵێن، ئێمە خوێنمان سەوزە، یان خوێنمان زەردە و سەگی بەرقاپی ماڵی فڵان سەرکردەین، ئیتر بڕیاریی کوشتنی خۆتت داوە، تۆ ڕۆیشتوویت و ژیان بۆ تۆ نەماوە و هیچ مانایەکی نییە! 
لەم شارە و لەم هەرێمە، پیاوە هەژارەکەی باوکی هەژاران تەنها گردێکی ١٢٢دۆنم و کارخانەیەکی چیمەنتۆ و سوپەرمارکێتی مێترۆ لە پاش خۆی بەجێ دەهێڵێت، یان ئەو پیاوە ئازایەی کە ئاشبەتاڵ کرد و تەنیا سامانی شۆڕشەکەی برد و هیچی تر، دیسان ئەو پیاوە وەرگنی خرپنە، کە بەتەمابوو شارەوانی بینێژێت و نەیبەنەوە بۆ تاڵەبان و بەرۆکی دەباشان بەربدات، کەچی ئێستا لەوەتەی مەولویان بۆ تۆ خوێندوە، نرخی مەولوش گران بووە، مەلاکان پێیان کردۆتە کەوشەوە و دەڵێن وەک سەرۆک تالەبانی پارە نەدەن بۆکەس ناخوێنین و ئاوازەکانی" حەسەن زیرەک" ناڵێن.
 ئەی ئێوە دەتانزانی حەمایل پێش مردنەکەی هەموو مانگێک ٤٠ دەفتەر دۆلاری لە حکومەتە فشەکە وەردەگرت بۆ خزمەتی گۆڕی ئاشبەتاڵچییە مردووەکە، ئەمە لە کاتێکدا دەیان گومان و پرسیار دەوری گۆڕی مەلا مستەفای داوە، کە دەڵێت لاکی مردوان لەوێ نییە.لە گوندێکی دورە دەستە، لە ترسی ئەوەی، کە حیزبی دیموکرات جارێکی تر ئیسکەکانی دەربێن و بیفرۆشنەوە.
 باسی گەنجمان کرد، ئایا گەنجانی باشوور مێژوو دەخوێننەوە، تا بزانن نرخی نەفرەتکردن گرانتر و بەهاداترە، یان ئەو ماچە پیسەی کە دەیکەن!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە