حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە (بەشی 10)

Thursday, 08/11/2018, 18:19

7476 بینراوە


بنکەکانی بوونەوەری دەرەکی لە چێوەی SOL III
لە کاتی ئیشکردنی ڕەساسیەکاندا، ئەوان ژمارەیەکی زۆری بنکەی ژێر زەویان دامەزراندووە لە سەرانسەری دنیا، بەتایبەتی لە ئەمریکا. یەکێک لەو بنکانە، لە نێوان چەند بنکەی تر لە ویلایەتەکەدا، لە ژێر ArchulletaMesaیە، کە بەنزیکەیی دوو میل و نیو لە باکوری ڕۆژئاوای Dulceلە نیومێکسیکۆ. زانیاری دەربارەی ئەو بنکەیە هات لەڕێگای چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە.
ئەمە بنکەیەکی ژێر زەوی یەک کیلۆ مەترییە لەژێر ArchulettaMesaو JicarillaApacheIndianReservationهەر لە ساڵی 1976ەوە، یەکێک لە ناوچەکانی تووشبووی سەختی ئەمریکا بە لاشە شێواندن. ئەم بنیاتنانە بەیەکوە بەکارهێنراوە وەکو بەشیک لە پرۆگرامێکی بەکارکەوتووی هاوکاریکردن لە نیوان حکومەتی ئەمریکا و EBEیەکان. هەروەها بنکەی ژێر زەویش هەیە لەKirtlandو بنکەکانی هێزی ئاسمانی هۆڵۆمان، بەهەمان شێوەش، لە نیشانەی بنکەکانی ترە لە هەموو جیهان، وەکو Bentwatersلە بەریتانیا.
با بگەڕێنەوە بۆ بنکەی باسلێوەکراو، “Archulleta Mesa” ئێمە ئەم زانیاریانەمان هەیە لەسەر ئەو بنکەیە. بنکەکە دوو میل و نیو لە باکوری خۆرائاوای Dulceیە، و دەڕوانێتە شارۆچکەکە. ڕێگەیەکی گشتی تەخت هەیە کە 36 پێ پانە دەچێتە ناوچەکەوە. ئەوە ڕێگایەکی حکومییە، و دەتوانیت تڕێلەی تێلیمەتری ببینێت و 5 بینای بەیەکەوە بەستوو لەگەڵ کڵاوەیەک. لە تەنیشت کڵاوەیەکە، بۆ باکور ناوچەیەکی تەقاندنی لێیە. دوو کەشتی ڕووخاوی لێیە لەوێ. دەتوانیت لەوێ تانکی ئۆکسجین و هایدرۆجینی 36 پێ درێژ ببینیت لە نزیک ئەوانەوە. ئەو کەشتیانەی ئێمە بۆیان چووین، لە نزیک تانکییەکان، بە وزەی ناوەکی بە ئیشخرابوون لەگەڵ گۆیەکی بچووکی پلوتۆنیەم. پڕکردنەوەی پلوتۆمیەمەکە لە لۆس ئاڵمۆس تەواو دەکرێ.
لە ساڵی 1948ەوە بنکەکە لەوێ بووە.بنکەکە 4,000 پێ درێژە و هەلیکۆپتەرەکان دێنە دەرەوە و ناوەوەی هەموو کاتێک. لە ساڵی 1979، شتێک ڕوویدا و بنکەکە بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا. دەمەقاڵیەک ڕوویدا لەسەر چەک و خەڵکی ئێمە ڕاونرا. بوونەوەرە دەرەکییەکان 66 کەسی ئێمەیان کوشت و 44 کەس ڕایان کرد. یەکێک لەوانەی ڕایکرد لە ڕاستیدا کارمەندێکی CIA بوو کە پێش جیهێشتنی هەندێ تێبینی نووسی و هەندێ وێنەی گرت لەگەڵ چەند ڤیدۆ کلیپێک و خۆی شاردەوە. لەوکاتەوە هەر خۆی شاردۆتەوە، وە هەموو شەش مانگێک پەیوەندی دەکات بە هەر یەک لەو پێنج کەسەکەی کە کۆپی شتەکانی لاجیهیشتووە. ڕێنمایەکانی ئەو ئەوەبوو کە ئەگەر هاتوو چوار پەیوەندیداری بەدوای یەکدا هاتووی لەدەست دا، خەڵک چیان دەوێ با بیکەن بە شتەکان.
بەشیوەیەک، پێناسکردنێکی کاغەزەکانی Dulceدەرچوو، وە بەدەست گەیشت لە مانگی دوانزەی 1987 لەلایەن زۆرێک لە لێکۆڵەکاران. کاغەزەکانی Dulceپێکهاتبوو لە 25 وێنەی ڕەش و سپی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بێ هیچ گفتوگۆیەک و چەن کاغەزێکیش کە پێکهاتبوون لە زانیاری تەکنیکی دەربارەی بنکە یەکرگتووەکە داگیرکراوەکەی ئەمریکە بوونەوەرە دەرەکییەکان 1 کیلۆمەتر لەبن ArchulletaMesaلە نزیک Dulceلە نیومێکسیکۆ. بنکەکە هیشتاش هەیە و ئێستا لە ئیشدایە. باوەڕوایە کە 4 بنکەی تری هەمان جۆر هەبن، یەکێکیان دەکەوێتە چەند میلێک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی GroomeLakeلە نێڤادا (ناوچەی 51).
پێناسکردنێکی گشتی ئەوەی ئەم کاغەزانەوە تێیاندایە بریتییە لەوەی پێکهاتوون لە بەڵگەنامە کە باسی مس و مۆڵیبدینیەم و مەگنیزیۆم و پۆتاسیۆم دەکات بەڵام زۆربەی کاغەزەکان دەربارەی بیڵ کەپەرە (Bill Copper). پەڕی کاغەز بە نەخشە و وێنەی ڕوونکردنەوەیی سەیر. باسی ڕووناکی سەروبنەوشەیی و تیشکەکانی گاما دەکەن. ئەو کاغەزانە باسی ئەوە دەکەن کا بوونەوەرە دەرەکییەکان چیان دەوێت، "نهێنی مێتاجین" وە چۆن خوێنی دەستکەوتوو لە ئاژەڵ و هەندێ مرۆڤ بەکار دێت، بەشێوەیەکی وەکو ئیسفەنج، بۆ خواردن. ئەوان تەنها خواردنیان ناوێت، DNAئاژەڵ و مرۆڤ لە گۆڕاندایە.
بۆچی بوونەوەرێکی "جۆری-یەک" وەکو گیانەوەرێکی تاقیگە بەکاردێت، وە چۆن گەردیلەکان بگۆڕن بۆ دروست کردنی بوونەوەرێکی کاتی و نزیک مرۆڤی. دروست کراوە لە شانەکانی گیانەوەر و پشت دەبەستێ بە مایکڕۆ کۆمپیوتەر بۆ کۆپیکردنی میمۆری، میمۆریەک کۆمپیتەرەکە دەریهێناوە لە مرۆڤێکی تر، کە لەبیرگیراوەیەک دروست دەکات. بوونەوەرە نزیکەکەی مرۆڤ یان لەبەرگیراوەکە کەمێک هێواش و هەڵەشەیە. مرۆڤەکانی ڕاستەقینە بەکاردەهێنرێن بۆ ڕاهێنان، بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەیان لەسەر بکەن و لەگەڵ ئەو بوونەوەرە نزیک مرۆڤانە بیان پەڕێنن. هەندێکیان لە تیوبی گەورەدا دانراون، وە بە زیندوویی هێڵراونەوە لە شلەیەکی جۆرێکی کارەباییدا.
هەندێ لە مرۆڤەکان مێشکیان شۆردراوەتە و بەکاردەهێنرێن بۆ شێواندنی ڕاستی، هەندێ نێرینەی دیاریکراو ژمارەیەکی زۆری سپێرمیان هەیە و لەبەر ئەم هۆیە بەزیندووی هێڵڕاونەتەوە. سپێرمەکەیان بەکاردەهێنرێت بۆ گۆڕینی DNAو بوونەوەرێکی بێ ڕەگەز بەناوی "جۆری-دوو". ئەو سپێرمە بە هەندێ جۆر گەشەدەکات و دووبارە دەگۆڕدرێتەوە، و لە منداڵداندا دادەنرێت. ئەوان مرۆڤی ناشرین دروست دەکەن کاتێک گەشە دەکەن بەڵام ئاسایی دەردەکەون کاتێک بە تەواوی گەشە دەکەن، کە تەنها چەند مانگێک دەخایەنێت لە کۆرپەلەیدا، بەڵام تەمەنێکی کورتیان هەیە، کەمتر لە یەک ساڵ.
هەندێ مێینەی مرۆڤ بەکاردەهێنرێن بۆ پەڕاندن، وە دوا بەدوا، ژمارەیەکی زۆری ئافرەت لەباربردنێکی لەناکاویان هەبوو دوای نزیکەی 3 مانگ لە دووگیانی، وە هەندێکیان هەرگیز نەیانزانیبوو دووگیانن، هەندێکی تر بەشێوەیەک پەیوەندیان بیردێتەوە. کۆرپەلەکە بەکاردێت بۆ تێکەڵکردنی DNAلە جۆری یەک و دوو. دروستبوون لەناو ئەو کۆرپەلەیەدا 3 مانگ دەخایەنێت و لەشوێنی تر گەشەدەکات.
ئەمە ئەوەیە کە کاغەزەکانی Dulceباسی لێوە دەکەن، (هەندێک لەم زانیاریە پارێزراوە لە بەرگی دوو “The Pulsar Project”). هەندێ دروستکردنەوەی قەڵەم و مەرەکەب هەیە لەوەی کە یەکێک لەو منداڵدانانە  لەچی دەچێت، بەشێوەیەکی تر 2 بۆ 4 پێ، ڕوونکردنەوەیەک کە یەکێک لە تیوبەکانی گەشەکردنی "نزیک مرۆڤەکان" پیشانی دەدات. پەڕێک وێنەیەکی ڕوونکرنەوەیی سادەی کانزای بلووری نیشان دەدات، زێڕی بلووری خاوێن، وە وێنەیەکی ڕوونکردنەوەیی جینی یان کانزازانی یان نەخشەیەک. هەروەها نموونەیەکی لادانێکی تیشکی Xو وێنەیەکی ڕوونکردنەوەیی کڕیستاڵە شەشلایەکان،  لەگەڵ تێبینیەک کە ئەوان باشترینن بۆ گەیاندنی کارەبایی. وادەردەکەوت کە نیوە کۆتایەکەی کانزاکە لە کاغەزەکاندا دادەنرێت بۆ کانزای بلووری زۆر نایاب کە بەکاردێت بۆ پێکهاتەی توێکڵی دەرەوە، یان شتێک لەگەڵ ئەو هێڵەدا.
بە ڕوونی، ئەوە هەمووی سەیرە لە تێڕوانینێکی دیاریکراودا، هەر تێڕوانینێک، لە ڕاستیدا، ماددەکانی کە پاڵپشتی لێکراوە بە پێناسکرنی چەن ساڵانێک و بڕێکی زۆری پشتگیری دەبێت مانایەکی هەبێت، بەتایبەتی کاتێک بەراورد دەکرێت لەگەڵ شتێک کەوا ڕوودەدات. لەمەوە دەردەکەوێت، وە زانیاری تریش کە کۆراوەتەوە لەو سالانەدا، کە بنکەی ژێر زەوی و کۆمەڵە بینایەکی تونێلی هەیە لەهەموو جیهاندا، وە زیاتریش دروست دەکرێن لە هەموو کاتێکدا.
زۆرێک لە ئێوە لەوانەیە “Shaver Mysteries” و چیرۆکەکانی شاری ناوەوەتان بیربێتەوە، ئەوە هەمووی ڕاستە. شاری لێیە لەژێرەوە، لەگەڵ شتی تریش، وە هەندێکیان هیچ پەیوەندیان نییە بە بابەتی سەرەکی ئەو بەڵگە نامەیە. ماوەیەکی زۆر درێژ لەوێ بوون.
با بۆ ساتێک ئاڕاستەکە بگۆڕین، کەسێک بە ناوی لیو تێن (Lew Ten)ئیشی دەکرد لەسەر هەندێ بیرۆکە دەربارەی نائاسایێتی بواری موگناتیسی زەوی، کە UFOیەکان لەوانەیە بەکاری بهێنن. ئێستا دەچینە سەر ئەوەی دۆزیەوە، هەرچەندە بیرۆکەی پەیوەندییەکە تازە نییە، وات لێدەکات خۆت بۆخۆت بڕیار بدەیت.
دوای کڕینی نەخشەی نائاسایێتی کێشکردن و بواری موگناتیسی بۆ ڕاپرسی جیۆلۆجی ئەمریکا، بوو بە بەڵگە کە بە دڵنیایەوە پەیوەندیەکی ڕەوا هەبوو لە نێوان ئەو ناوچانە و UFOیەکان. بەڕیز تێن وتارێکی دا لا ئاریزۆنا دەربارەی ئەو پەیوەندییە، وە بێزاریشکرا لە لایان FBI، وە پێی وترا کە زانیاریەکە هەستیارە و هەستریاریش بووە. بەڕێز تێری ئاماژەکی وەرگرتوو ڕەتیکردەوە کە بە ئاشکرا قسە بکات دەربارەی ئەمە بەو پلەیەی دەیکرد. هەردوو نەخشەکانی کێشکردن (Bougier Gravity)و بوارە موگناتیسیەکەهێزی بواری بنچینەیی پیشان دەدەن، بەهەمان شێوە ناوچەکانی بەرز و نزمی هێزی بوار.
تەواو سەرنجڕاکێشانە، ناوچەکانی ئەوپەڕی بەرزی و ئەوپەڕی نزمی هێزی بواری ئەمانەیان هەیە:
• هەموو ئەو ناوچانە بینراوی زۆری UFOیان هەیە.
• هەموویان یان پاراستنی هیندیەکانن، یان ناوچە حکومیەکانن یان حکومەت دەیەوێت ناوچەکە بکڕێت.
• زۆربەیان،بەتایبەتی چەندێکیان کە بەیەکەوە بەستراون، ناوچەکانی بنکەی گومانلێکراون وە یان ئەو ناوچانەی لاشە شێواندن و فڕاندنەکان مێژوویانە ڕوویان داوە لێی.
لە چاودێری کردنەکاندا، بەڕیز تێری زۆر دوور ڕۆیشت، بەڵام تۆزێک زیاتر ڕۆیشت لە تێبینی کردنی ئەوەی کە جار هەیە UFOیەکان دەبینرێن لەو ناوچانەدا.بە لێکۆڵینەوەی کۆکردنەوەی ئازار بەڕێز تێری دۆزیەوە کە بینینەکان، بەهەمان شێوەش، زۆربەی فڕاندنەکان و لاشە شێواندنەکان ڕوودەدان:
• لەو شوێنەی کە مانگی نوێی لێیە یان لەماوەی 2 رۆژ پێش مانگی نوێ.
• لەو شوێنەی مانگ پڕە یان لەماوەی 2 رۆژ پێش مانگی پڕ.
• لە پنتی کلک (لەو کاتەی منگ نزیکترینە لە زەوی) یان لەماوەی 2 ڕۆژ پێش پنتی کلک. 
سەرنجێک لە نزیکترین ڕۆژنامەی جووتیارەکان زانیاریت پێدەدات کە پێویستە لە هەموو رۆژەکان بۆ ئەم ساڵ یان هەر کاتێکی تر. پێناچێت هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بەرهەست هەبێت بۆ ڕێکەوتی جارەکانی و ڕووداوەکان، بەڵام پێذەچێت ڕاست بن.
با بگەڕێنەوە بۆسەر بابەتە سەرەکییەکەی ئەم بەندە لەو بەڵگەنامەیە، دەربارەی ڕەساسیەکان، بنکەکانی ڕیجیڵیەن، ئێمە ئەم بنکە سەرەکیانەمان هەیە:

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (زەوی):
o FairBanks, Alaska
o Groom Lake, Nevada
o Dulce, New Mexico
o Utah
o Colorado
o California
o Texas
o Florida
o Georgia
o Maine
o New York
o New Jersey
o Wyoming

• زەریای ئەتڵەسی (زەوی)
o Wavenest

• مانگ
o Luna-1
o Luna-2

سەرنج:
1– هیچ ڕاپۆرتێک بۆ بنکەکانی ئەوروپا، ئاسیا، ئۆقیانوس، ئەفریقا و ئەمریکای باشور نییە.
2– زانیاری تازە دەربارەی بنکەکانی نۆردیک وە بوونەوەرە دەرەکییەکانی ترلە جەمسەری باکور هەیە و کەسێک سەردانی کردوە بە ناوی کۆری گودە..دەنگۆیەکیش هەیە کە پاشماوەی نازیەکانیش لەوێ بنکەیان هەبێت.
3- ئەم زانیاریانە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتەی سی ئای ئەیە..ئێستا زۆر زیاتر زانیاری هەیە لەسەر گەردون و تەکنەلۆژیا و بنکەکانی سەر هەسارەی مەریخ و گەڕانی مرۆڤ بە گەردوندا. ئەم بابەتانە هەڵدەگرم بۆ دەرفەتێکی تر..
کۆتایی بەشی (10)
حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە: (12,11,10,9,8,7,6,5,4,3,2,1)
چاوەڕوانبن هەفتەی بەشێک بڵاودەکرێتەوە تا کۆتایی هەموو بەشەکان کە دەکاتە 12 بەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە