بێحورمەت ترین مرۆڤی ئەم هەسارەیە باسی حورمەت و خۆشەویستی خەڵک دەکات

Sunday, 28/10/2018, 22:46

8527 بینراوە


لەو وێنەیەدا بەرهەم دەڵێت: من یەک تۆز حورمەتم نییە، بۆیە هەمیشە باسی حورمەت دەکەم 
بەرهەم ساڵح ئەو مرۆڤە درۆزن و ترسنۆک و هەلپەرستەیە، وەکو زۆربەی بەرپرسە ساختەچییەکانی کورد، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بووە ئەو پێگەیەی هەیەتی و ئەو پۆستەی بە دەستی دەهێنێت خۆی زیاتر دەوڵەمەند و نمایش بکات، لێ بەرهەم ساڵح زیاتر لە هەموویان، کە لە هەموو دەرکەوتنێکیدا، کۆمەڵێک درۆی شاخدار دەدات بەگوێ گەلێکی تا سەر ئێسقان داماو و شەکەت و ماندوو.
دوای هەڵبژاردنی ئەم بیچمە پیسە بۆ سەرۆک کۆماری عێراقی تاوان، دوێنی لەگەڵ چێشت‌لێنەرەکەی تاڵەبانیدا گەڕانەوە بۆ سلێمانی، هەر لە فڕۆکەخانەوە تۆپەڵێک کەسانی گوندیی و خەڵکی ماستاوچی تێکشکاو لەبەردەم فڕۆکەزەبەلاحەکەیدا وەستابوون لەناویاندا پارێزگارە سوکەکەی سلێمانی، کە ناسراوە بە دارشەقەکەی کۆسرەت عەبدوڵا، ئەو پیاوە قەشمەرەی دەیووت با سلێمانی نەوتی هەڵگیراو بەکاربێنن ئەم ساڵ، هەروەها لە پاریسەوە وێنەی دەگرت و پۆزی لێدەدا.
 دەباشان گۆڕی خائینترین مرۆڤی تێدا شاردراوەتەوە، گۆڕەکەی لە کۆشکی پادشایانە دەچێت، بەردی مەڕمەر و کێلی سپی و زەوی سپی. قسەی ئەو کامێرامانانەش جێگای سەرنجی من بوو، کە لەخۆشیدا وەک گەنمەشامی سەر ئاگر هەڵدەبەزینەوە و قسەی قۆڕیان دەکرد، گوایە پیاوە تەکنۆکراتەکە هاتووە.
بەرهەم ساڵحیش، ئەو پیاوە درۆزنەی، کە کۆمەڵێک وەسفی بێشەرمانە و درۆزنانەی تاڵەبانی کرد،، ئەوەی جێگەی نیگەرانی بوو، لەڕێگەی ئەم ناپاکانەوە سلێمانی و کوردستان نەک جارێک سەد جار تەعریب کراوەتەوە، ئەوان خەونە گەورەکەی بەعسیان بە بێدەنگیی و بە ئاشتییانە خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.
 ئێستا چونکە خەڵکی شار پەراوێزخراوە و کۆمەڵێک گوندی و گەجەر و گوجەری شار و دێهات و ناوچەکانی تر بوونەتە بەڵادەست لەم شارەدا، خۆیان وادەردەخەن، کە خەڵکی شارن، کەچی کاتێک دەیان دوێنیت دەڵێن ئێمە لەوێوە هاتووین لێرە هەوارمان هەڵداوە.ئێرە دەدۆشین و داگیرمان کردوە.
دەیان نمونەی بڵحت دەدی کە ڕیز ببوون وێنەیان لەگەڵ سەرۆکە قەشمەرەکەدا دەگرت.
بە راستیی ئێمە گەلێکی سەیرین....! کەسمان ناپرسین تاڵەبانی و فوئاد پەمەیی کاتێک سەرۆککۆمار بوون چییان بۆ کرا وا ئێستا قەشمەرێک و عاشق بەعسییەک، کە چۆتە شوێنیان ئەوەتان بۆ بکات؟
 بەرهەم لە قسەکانیدا باسی تەقەی خۆشیی و قوربانییەکانی دەکرد، گوایە نوێنەرەکەی لەگەڵیان بووە و پەیوەندی پێوەکردووە! تۆ کابرایەکی درۆزنی، تۆ کەسێکی هێندە خوێڕیت، کە شایستەی ئەوە نییت ئۆکسجینی سلێمانی هەڵمژی، چونکە هەمان گفتت بەخێزانی شەهیدانی ١٧ی شوبات دا، تۆ کەسێکی ترسنۆک، خۆپەرستیت، ڕێک کوڕی دایکی خۆتی.

دایکی بەرهەم لە ڕاپەڕینەکەدا دەیان ئەمنی لە ماڵەکەی خۆی شاردەوە، دوایی لە رێگای کەرکوکەوە ڕەوانەی بەغدادی تاوانی کردەوە، کەچی کەس لە گوڵ کاڵتری بەم پیرێژنە نەگووت، هەروەک چۆن کەس هیچی لەسەر تاوانی ١٧ی شوبات بە بەرهەم ساڵح نەگووت!
 پاشان باسی حورمەت و گرنگی پێگەدەکات، بەڵام من بە بەرهەم دەڵێم، کە هەرچی حورمەت هەبێت لە تۆدا نییە، چونکە کەسێک حورمەتی تێدا بێت هاوکارەکانی خۆی لەو حیزبۆکەی دروستی کرد جێناهێڵێت بۆ وەرگرتنی پۆست.
ئەگەر تۆ حورمەت هەبوایە، ئەو هەموو سوکایەتییەی پیرێژنە شاناز و هێرۆت قبوڵ نەدەکرد، کە وەک چڵکاو سوکایەتییت پێدا دێتەخوارێ، حورمەت لای تۆ غایبە، ئێستا چویتە هەڵەبجەش کۆمەڵێک درۆ دەکەیت.
ئایا کەسێک لە هەڵەبجە بیرتی نەخستەوە و پێت بڵێت: "هەی قەشمەر تۆ نەبووی دەتگووت عەلی کیمیاوی دەهێنمە ئێرە لەهەڵەبجە لە داری دەدەین!"
کوا بۆ بیریان نەهێنایتەوە؟
چونکە پارێزگارە قەشمەرەکەی هەڵەبجە یەکێکە لە ماستاوچییەکان، سەردەمێک ئەو پارێزگارە خوێڕیە، هەواڵی بۆ کوردستانپۆست دەنارد باسی هێرۆ و تاڵەبانی دەکرد و زەمی دەکردن، تا ئەو کاتەی جێگەی خۆی کردەوە، دوایی حاشای لێدەکرد.
بەڕاستی ئێوە لە ماوەی ئەم ٢٧ساڵەدا مرۆڤی تێکشکاوتان بەرهەم هێنا. من دڵنیام و گومانم نییە ئێستا "زەعیم سدیق و ملازم موحسین و مچەی ئەپوت و عەلی لوتماسی و جەمال ڕینگۆ و ئاسۆی قومری و نەقیب مەدحەتە کۆیی ... هتد، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی، خەڵکی بە خۆشییەوە وێنەی سێڵڤیان لەگەڵدا دەگرن، چونکە هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ ئێوەدا، چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ تاوانبارێکی ١٧ی شوباتدا وێنەدەگرن.
 قسەیەک هەیە دەڵێن "سەرەتا تەرمەکە لە گۆڕ دەنێین، دوایش دۆسییەکە خۆی لەگۆڕ دەنێت " بەڕاستی هیچ گەلێک وەک ئێمە نییە.... لە یۆنان لە یەکێک لە ڕێپێوانەکاندا پۆلیسێک گەنجێکی کوشت، لەو ساوە دەیان حکومەتیان گۆڕی، خەڵکی ئیتر متمانەی بە حکومەت و سیاسیەک نەکردەوە کە تەقە لە گەلەکەی بکات و ئەشکەنجەی بدات، کەچی ئێمە تاوانبارەکان دەکەینە شەخسە پەڕۆینە و بەدەوریا نزا دەکەین، گوڵ لە سەر گۆڕی مەڕمەریان دادەنێین، چ قەشمەرخانەیەکە ئەم نیشتمانە کڵۆڵەکەم ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە