١٢ گێژاوی کارۆموگناتیسی وەک سێ گۆشەی بەرمۆدا لەسەر زەوی هەیە

Sunday, 11.04.2018, 19:04

2969 بینراوە


١٢ گێژاوی کارۆموگناتیسی لەسەر هۆشداری مرۆڤ دوانزە "سێگۆشە" یان "خاڵ"ی نائاسایی کارۆموگناتیسی هەیە لەسەر زەوی کە ناسراون بە "گێژاوە بەدەکان". "سێگۆشەی بەرمۆدە" لە لێواری بیمینی لە ڕۆژهەڵاتی مایامی لە فلۆریدا ناودارترینیانە. لێرە کەشتی و فڕۆکە نادیارانە ونبوون و ئەزمونی لەکارکەوتنی ئامێرکاری سەیریان کردووە، گەردەلوولی کارۆموگناتیسی لەناکاو، گۆڕانی ئاڕاستە، وە تەنانەت لەدەستدانی کاتیش. خەڵکێکی کەم ئاگادارن کە تەنانەت ئەو ١٢ خاڵەی کارۆموگناتیسیان تێدایە لە هەموو لایەکی هەسارەکەمانەوە دانراون بە شێوازێکی شێوە تۆڕی بەدرێژایی دوو هێڵی پانی دوور لەیەکتر.، بیرۆکە باوەکە ئەوەیە کە ئەوانە سروشتیانە لەوێن بۆ جێگیرکردنی تەوەرەی سوڕانەوەی زەوی. بەڵام دەبێت یەکێک لەخۆی بپرسێت - ئایا سروشت دەتوانێت کارێکی شێوە تۆڕی دروست بکات بەو شێوەیە دەقیق بۆخۆی، یاخود هەندێ یارمەتی هەبووە؟ 12 گێژاوەکە هێنرانە ناو سەرنجی جیهانەوە لەلایەن زیندەوەرزان و نووسەری زانستی Ivan T. Sanderson، لەسەرەتای حەفتاکان. کەناڵی History 2، لەژێر شێوازی "دۆکیومێنتەری" دووبارە "دوانزە سێگۆشەکانی شەیتان"ی نمایش کردەوە لە ٢٠١٤. کە بنیات نرابوو لەسەر ئەوەی زاناکان دەیانزانی کە ئەم گێژاوانە پێکهاتون لە تۆڕکاریەکی زیرەکانە لەو توخمانەی کە دەگمەن بوون بۆ زەوی و مەحاڵ بوون بۆ هەڵوەشاندن.، سەرەڕای زیاد نمایشکردن و نووسینێکی شانۆگەریانە، پرسیارەکە هێشتا دەمێنێتەوە. ئەگەر دیزاینێکی زیرەکانە هەیە لە پشت ئەم گێژاوانە، کەوایە کێ لەوێی داناون و بۆ چ مەبەستێک؟ ئەم پرسیارە منی برد بەرەو ئیشەکانی فیزیازانی گەورەی سەدەی بیستەم، Nikolai Kozyrev و دکتۆری تەندروستی Alexander V. Trofimov بۆ هەندێ وەڵام. ترۆفیمۆڤ هەندێ لێکۆڵینەوەی بەرچاوی ئەنجامداوە لە بواری هۆشداری مرۆڤ و بوارەکانی موگناتیسی. تەنها هەندێک پێشینە.... کۆزیرێڤ ئاماژەیدا بە هاوئەنجامی تاقیکردنەوەکان کە بوونی "بوارێکی موگناتیسی بادراو" دەسەلمێنن لەسەروو کارۆموگناتیسی و هێزی کێشکردن، کە زۆر خێراتر گەشت دەکات لە ڕووناکی. پێی وت "لێشاوی کات،" هەندێکی تر، لەوانە ئەنیشتاین، پێی دەڵێن "ئیثەر"، لەکاتێکدا هەندێکی تر پێی دەڵێن "وزەی خاڵی سفر". لەناو ئەم لێشاوی کاتەدا، ڕابردوو و ڕانەبردوو و داهاتوو هەموویان لەیەک کاتدا بوونیان هەیە، و لە هەمان شوێندا. تەنانەت سەرنجڕاکێشتریش دۆزینەوە بوو کە مرۆڤ دەتوانێت پەیوەندیان پێوە بکات لەژێر حاڵەتی گونجاودا. ئەم دۆزینەوەیە وای لەهەموو دیاردەیەکی دەروونی کرد کە زانستیانە ڕوون بکرێتەوە. (لانی کەم لە ڕووسیا، کە زانایان پێشکەوتنی زۆر زیاتریان کردووە لەم بوارەدا وەکو لە هەموو جیهان.) ترۆفیمۆڤ، ئیشەکەی پێکهاتبوو لە تاقیکردنەوەی "نیشاندانی دوور" بەدرێژایی دووری و کات. دەریخست کەوا ئەنجامەکان ئەرێنی تر دەبوون کاتێک "نێردەکە" لەوپەڕی باکور بوو، لەوێ بواری موگناتیسیەکە لاوازترە (دوور لە ١٢ گێژاوەکان). بۆیە ئەو و هاوپیشەکانی ئامێرێکیان داهێنا کە بەرگریان لە بکەرەکانیان دەکرد لەهەموو بوارێکی موگناتیسی ناوچەکە تا باوەڕپێکراوانە پەیوەندی بکەن بە هەموو کات و شوێنێک - ڕابردوو و ڕانەبردوو و داهاتوو - هەنووکەیانە. بەپێی داهێنانەکەی "ئاوێنەکانی کۆزیرێڤ"، وزەی بیرکردنەوە پەرتدرایەوە بۆ ئەو کەسەی بیریکردۆتەوە و ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەر بوون (سەیری ڤیدیۆی خوارەوە بکە). وەکو پەراوێزێکی سەرنجڕاکێش: لەناو ئەو وێنانەی جێهێڵدراوە لەلایەن پێشبینیکەری ڕێزلێگیراوی فەڕەنسی سەدەی بیستەم، Michel de Nostradamas، دەفرێکی کانزایی داخراوی شێوە سەیر بوو خۆی دروستی کردبوو کە دەیگوت تیایدا دادەنیشێت و ڕێگەی دەدات بچێتە ناو ڕووداوەکانی داهاتوو. (بەژوورێکی پارێزەری سەرەتایی کارۆموگناتیسی دەچێت، زۆر وەکو ئەوەی ترۆفیمۆڤ).
هەندێ لە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆزیرێڤ و ترۆفیمۆڤ بریتیبوون لە؛
١ - بواری موگناتیسی هەسارەکەمان لەڕاستیدا ئەو "ڕووپۆش"ەیە کە کات و شوێن جیادەکاتەوە بۆ ڕاستەقینەیەکی هەموو ڕۆژێکی نیوتنیمان - کەوامان لێدەکات ئەزمونی مرۆڤی کاتی هێڵیمان هەبێت.
 ۲ - لەنەبوونی بواری موگناتیسیدا، پەیوەندیمان هەیە بە بوارێکی وزە لە "هەرێمێکی هەنووکەیی" کە خۆی مەڵاس دەدات لە جیهانی ئێمەدا.
 ۳ - کە هەر کاتێک کەسێک چووە ناو ئەو دوخە گۆڕاوانە، هۆشداری ئەو بە بەهێزی دەمێنێتەوە. بەپێی ئەم دۆزینەوانە، ١٢ گێژاوە کارۆموگناتیسیەکان بەدڵنیایەوە وەکو بەربەستێک خزمەت دەکەن بۆ زیاد بوونی هۆشداری مرۆڤ و بەئاگابوونی دەروونی تەواو. زۆر لەمە وردبوومەوە و بەردەوام بووم لەهاتنەوە بۆ سەر هەمان ئەنجام. ئایا ئەم گێژاوانە لەوێ دانراون لەلایەن بوونەوەرێکی زیرەکتر لە بۆشاییەوە لەکاتی دروستبوونی سەرەتای مرۆڤ لەسەر ئەم هەسارەیە تاوەکو ڕێگەمان بدەن پەرەبستێنین و گەشەبکەین لەگەڵ ویستی ئازاد و بەبێ کۆسپی زاکیرەی تەواو لە تەواوی تواناکانی دەروونی بۆماوەمان؟ لەڕووی "تاقیکردنەوەی" پەرەسەندنەوە ئەمە مانا دەگەیەنێت. سەرنجڕاکێشتریش، تاوەکو هۆشداری مرۆڤ زیاد بکات، چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر ئەم گێژاوە موگناتیسیانە یاخود زەوی بۆخۆی؟ گەڕام بەدوای وەڵامی زیاتردا.... بەپێی زانیاری تازەی زانستی، شتێک وا لە بواری موگناتیسی زەوی دەکات تا کەم بکات. بواری موگناتیسی زەوی ئێستا 49,000 نانۆتێزلای هەیە (تێزلا یەکەیەکە بۆ پێوانی چڕی هەڵچوونی موگناتیسی). کەمی کردووە بەڕێژەی 50-70 نانۆتێزلا لەهەر ساڵێکدا. لەکۆتایی ئەم هەزارەیە، پێشبینی دەکرێت کە تەنها 100-200 نانۆتێزلامان دەبێت. ئەم کەمکردنەو یان تێکچوونە لە بواری موگناتیسیماندا دەتوانێت ببێتە ئەو هۆیەی کە بۆچی هەڵسوکەوتی گیاندارەکان و شێوازی کۆچ کردن، کە کاریگەریان لەسەرە بەم بوارانە، دەگۆڕێن. بە لەبەرچاوگرتنی چالاکی مێشکی مرۆڤ، تەنانەت سەرنجڕاکێش تریش دەبێت. کاتێک کارەکانی مێشک دەخەمڵێنرێت وەکو ئاستی زیرەکی، زاکیرە، وە کارەکانی تر، دۆزینەوەکان نیشانمان دەدەن کە تەنها ٥% لە توانستی مێشکمان بەکاردەهێنین بەدرێژایی ژیانمان. تاقیکردنەوەی ترۆفیمۆڤ ئەوەی پیشانیدا کە کاتێک بکەرێکیان هەندێک بەسەر دەبرد لە بۆشایی بەبێ کارۆموگناتیسی. تاقیکردنەوەی دوایی وێنەیەکی قووڵی جیاوازیان نیشاندا. دەریانخست کە یەدەگی لاوەکی مێشکمان و تواناکانمان چالاک بوون. زیادبوونیان بینی لە توانای زیرەکی، زیادبوونی IQ، گۆڕانی ناوچەکان لە چالاکی کارەبایی مێشک. ئەمەش پێمان دەڵێت کاتێک بوارە موگناتیسیەکە کەم بووەوە، زیادبوونی توانا دەبینرێت بۆ بەکارهێنانی یەدەگەکان و توانای مێشکی مرۆڤ. کاتێک کەسێک بەتەواوی پارێزراوە لە کارۆموگناتیسی، کارەکانی مێشک پەیوەندی پشتبەستووی ڕاستەوخۆیانە دروست دەکەن نەوەکو تەنها لەگەڵ وزەکانی خۆر، بەڵکو تیشکە گەردوونیەکانیش. بە واتایەکی تر ڕاستەوخۆ جۆگەیەکی زانیاری دروست دەکات لە گەلەئەستێرەکەدا. 
ئەمە ئاگایی گەردوونی زیاد دەکات. وەکو ئەنجامێکیش، دەست دەکەین بە خواستنی ئەوەی دووبارە ببەسترێینەوە بە برایەتی گەردوونی ناوەکیمان - بۆ دۆزینەوەی جیهانەکان لەسەروو ئەوەی خۆمانەوە. سەیر نییە ئێستا لە هەموو کات زیاتر، خەڵک و ڕێکخراوە ڕێزلێگیراوەکان بۆ نموونە Sirius Discloure و (Paradigm  Research Group )هەوڵدەدەن بۆ دەرخستنی تەواوی حکومەت لە بوونی بوونەوەری دەرەکی و ڕەچەڵەکی ڕاستیمان. ئەو میکانیزمەی کە هۆشداری گەردوونی مرۆڤە ئێستا پێی کراوەتەوە، وا دەردەکەوێت کە پەیوەندی هەبێت و ببەسترێتەوە لەگەڵ کەمبوونی بواری موگناتیسیدا. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، وە منیش ناڵێم هەموو وەڵامەکانم لایە، کەوایە ئێمە ڕووپۆشەکە بەرز دەکەینەوە. ئێمە دروستکەری گۆڕانی هەسارەیین - وەکو خۆی و بەخوازراویش.

لینکی ڤیدیۆ یوتوب




(دەنگدراوە: 16 . زۆرباشە: 5/5)