دۆستێکی دیکەی مەلا بەختیار تاوانێکی گەورە ئەنجام دەدات (بەشی یەکەم)

Monday, 05/11/2018, 19:24

18102 بینراوە


ئەوانە پێیان وابێت لە باشووردا دەسەڵاتێکی سیاسیی هەیە، بە راستیی نیشتیمان و خەڵکەکەی بەڕێوە دەبات،  دەسەڵاتەکەش ئەو پارتانەن کە خاوەنی خەبات و مێژووییەکی پڕ لە تێکۆشانن.  پێشیان وابێت ئەمانە رێکخراو و بزووتنەوە و خاوەن بەرنامەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیین بۆ خزمەتی خەڵک و نیشتیمانەکەی هاتوون. هەموویان بەهەڵەدا چوون.
یان بە پێچەوانەیشەوە پێیان وابێت، ئەمە راست نییە، بەڵکو بنەماڵەی دەسەڵاتدارەکان مافیا و دزن،  دیسان ئەمانیش هەڵەن، چونکە غەدر لە دزی رەسەن و لە مافیا دەکەن، چونکە مافیایاکان بەرنامە و رێوشوێنی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ کوشتن و بڕین و توند و تیژیی و پێشێلکاری یاسا، ئەوان زۆر بە موراڵ و خاوەن شەهامەترن، زۆر لەمانەی خۆمان مرۆڤانەتر و رەوشتبەرزترن، نەک بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی و ئەو هەموو خائین و دزانەی تر!
بۆ ئەم هەموو قسانە پێویستمان بە بەڵگە نییە، تا بۆ قسەکانی بهێنمەوە، چونکە هەموومان لە ناو ئەو مێژووەدا دەژین، کە ئەمانە بەردەوام ٢٨ ساڵە کردوویانە و بۆیان نووسیوینەتەوە، کەم تا زۆر شایەتحاڵی رووداوەکانیین، گەورەترین دۆکۆمێنت و بەڵگەی بەهێز و زیندووش بۆ ئەوەی روخساری پیسی ئەم بنەماڵانە و رەفتاری کاربەدەستانی ئەو سیستەمە ئیداریی و سیاسییەی پێ مەحکوم بکەین، خۆمانین، کە بەشێک لە دۆکۆمێنت و بەڵگەمان هەڵگرتووە، ئەویش ئەو رووداو و کارەساتانەیە کە رۆژانە بەسەر ئەو خەڵکەیدا دەهێنن.
بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی چونکە بۆ خۆیان بنەماڵە و خێزانەکانیان پیسترین و بێئەدەبترین و بێشەرەفترین بنەماڵەن، بە تەنیا دز و خائین و سیخوڕ نیین، بەڵکو لەوە زیاترن کە ئێمە لێیان تێگەیشتووین، ئەوانە هێندە سوکن زۆر بە ئاسانی کەوتوونەتە دەست دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان، کەویی کراون، ئەم بنەمالە خائینانە بە دوای خۆیاندا کۆمەڵگای کوردییان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بردووە، کە وەکو ئەمڕۆ دەیبینین.
بیست و هەشت ساڵ بۆ تەمەنی مرۆڤ و بۆ پاشەڕۆژی نەتەوەیەک کەم نییە، کە دوو سێ نەوەی ئەم نیشتیمانە کەوتۆنەتە دەستیان و بەو شیوەیە پەروەردەیان کردوون. زۆربەی گەنج و لاوانی کورد لە باشوور بەدەست ئەمانەوە فاسید و بەدڕەوشت کراون، دزیی کردن و خیانەتی نەتەوەیی، بچوکترین دیاردەیە، کە بە چاو دەبینرێن! ئەوانەی خۆیان نزیک ئەم دەسەڵاتە کردۆتەوە، لە رووی موڕاڵ و رەوشتەوە وەکو بنەماڵەی ئەم پارتانە داوەشاون و رەوشتیان لەدەست داوە، هیوای چاکبوون و پاشەڕۆژیان لێناخوازرێت، تا جارێکی دیکە ببنەوە بەو کەسایەتییەی هیوا و ئومێدیان لەسەر هەڵبچنرێت، متمانەیان پێ ناکرێت، لەم نیشتیمانەدا دڕندە و قوربانییەکان زۆرن،  تاوانەکان لە گەشەکردن و زیادبووندان، بەردەوام زیاد و زیاد دەکات.
باشووری کوردستان، ئەمڕۆ پڕبووە لە دڕندەی بێ بەزەیی و لە قوربانی زۆر، کە ناتوانن بە دەمی خۆیان هاوار بۆ برینی جەستە و ئازاری خۆیان بکەن. هێندەی قوربانییەکان زۆرن، دە هێندە تاوانبارەکان زۆربوون و دەسەڵاتیان هەیە، لە میکرۆبی ناو جەستە و لەشی نیشتیمانێکی نەخۆش ئاڵاون، چونکە دەسەڵاتەکە یارمەتییدەریانە و دوژمنانیش پەروەردەیان دەکەن، یەکێک لەوانە (عەمید زرار مەجید فەتاح)ە کە بەڕیوەبەری ئیدارەی ئاسایشی کۆیەیە، بزانن ئەم داوێنپیس و بەدڕەوشتە چ تاوانێکی نامرۆڤانەی بەرامبەر بە خزمێکی خۆی کردووە!
لێرەدا درێژە بەم قسانە نادەم، وەک نمونە رووداوێکی شاراوە، کۆن، دەگێڕمەوە، هێشتا بۆنکروزی لێهەڵدەستێت، کوشتنی مرۆڤێکی بێتاوان، خیانەتی ژنێکی دڵرەق، ناپیاویی دەسەڵاتدارێک و پیاوێکی پلەداری یەکێتیی دەگێڕمەوە، کە ئەم دەسەڵاتە چ جۆرە مرۆڤێکی لە تاقیگەی ئەم چەند ساڵەی خۆی بەرهەم هێناوە، ئەویش لە دەمی کەسێکی زۆر نزیکی رووداوەکە دەنووسمەوە، کە ئازاری رووحی گێندەڵی پێ دەدات و تلاندوویەتەوە، تا پاش نۆ ساڵ ئەو شایەتحاڵانە خۆیان نەگرت و هاواریان لێهەڵسا، پەیوەندییان پیوە کردم و بۆیان گێڕاومەوە، منیش لێرەدا وەک خۆی بە دوو زنجیرە دەیخەمە بەرچاوتان. بەشێک لەو رووداوانە بەڵگەی لەگەڵدایە، ئەو بەڵگانە تەواوکەریی هەموو کارەساتەکەن، دەست بۆ تاوان و تاوانبارەکان رادەکێشێت. تاوانەکان کوشتن و داگیرکردن و ماڵوێرانی تێدایە، لەبەرامبەریشەوە بەدرەوشتی بەرپرسێک، خیانەتی ژنێک لە مێردەکەی دەگێڕینەوە، کە چۆن ئەم ژنە خائینە لەگەڵ دۆستەکەی دەست بەسەر ماڵ و موڵکی مێردەکەیدا دەگرێت، داوا دەکەم، تا کۆتایی بیخوێننەوە، ئەگەر خاوەنی وێژدانن و دەتانجوڵێنێت، لەگەڵ هەر دێڕێکی ئەم نووسینەدا بچنە ناو رووداوەکەوە، تا لەگەڵ عەقڵ و ویژدانی خۆتاندا دادگایی ئەو تاوانبارە بەدڕەوشتانە بکەن، وەکو فلیمێک بیهێننە بەرچاوتان، بزانن چەندە هەستی مرۆڤبوون دەتانجوڵێنێت، هەروەها بۆ ئەوەی سوکانایی بە گیانی ئەو قوربانییەشدا بێت، کە بەبێ تاوان و هێشتا زۆری مابوو ماڵئاوایی لە ژیان کرد  و  خستیانە ژێر گڵەوە!
لێرەدا نەوال سەعداوی لەسەر مەسەلەی شەرەف کە باسی لێوە دەکات و دەڵێت:
شەرەفی مرۆڤ ئەگەر پیاو بێت، یان ژن، بریتییە لە راستگۆیی، راستگۆیی لە هەست و راستگۆیی لە بیرکردنەوە و راستگۆیی لە کردار. مرۆڤی بەشەرەف دوو ژیانی جیاواز ناژی، کە یەکێکیان بە ئاشکرا خۆی تێدا دەربخات و ئەویتریان بە نهێنی خۆی تێدا بشارێتەوە.
ئەم وتەیە، با عەمید زراری بەڕێوەبەری ئیداری ئاسایشی کۆیە، بیکاتە ئەڵقەیەک بیخاتە گۆیەوە، هەرچەند ئەو گوێیە شایانی بڕینە، نەک گوێگرتن، چونکە ئەوەی کردویەتی، نا گەڕێتەوە شوێنی خۆی! وتەی نەوال سەعداویش بۆ من بووە هەوێن و هاندەرێک، کە دەست بە گێڕانەوەی ئەم باسە بکەم:
-----------------------------------
ئازاد عەبدولواحید دانیشتووی گەڕەکی موفتی شاری هەولێر بوو، هاوڵاتییەکی ئاسایی، بە عارەقی نێوچەوان ماڵ منداڵی خۆی بەڕیوە دەبرد. خاوەنی دوو ژن بوو، لە ژنی یەکەمی خاوەنی سێ کوڕ و سێ کچ بوو، لە ژنی دووەمیشی منداڵی نەبوو.
وەک دەڵێن هەور بوەستایە، ئەم ئازادە لە کارکردنی خۆی نەدەوەستا، هەمیشە خەریکی کارکرد بوو، تا منداڵ و خێزانی بە باشی و بە تێروتەسەلی بەخێوبکات، بێ ئەوەی دەست لە کەس بگرێتەوە و سواڵ و ساقەیان بۆ بکات، یان بە رێگای ناشەرعی و ناشەریفانەوە دزیی و پارە پەیدا بکات.
خوشکێکی ئازاد هاوسەری (عەمید زرار مەجید فەتاح)ە، کە ئیستا بەڕیوەبەری ئیدارەی ئاسایشی کۆیەیە! لە بەشی دووەمدا زیاتر باسی دەکەین.
ئیشی ئازاد کڕین و فرۆشتنی ماڵ و دوکان و خانووبەرە و زەویی بوو، کۆمپانیایەکی بۆ ئەو مەبەستە کردبووەوە، لە پاڵ ئەمانەشدا سەیارە و کۆستەری هەبوو بە کرێی دەدا، لەمەشدا دەستکەوت و حاڵی باش بوو. 
ئازاد عەبدولواحید فەتاح، خەڵکی خۆشناوەتیی بوو
ئازاد لە دایکبووی ساڵی ١٩٦١ و پیاوێکی گەنج و تەندروستی زۆر باش بوو، کێشەی نەخۆشی نەبوو، تا لە پڕ رۆژێک سەری گێژ دەخوات و بەرچاوی تاریک دەبێت، ئازاری سک و گەدە پەکی دەخات، بە پەلە دەچێتەوە ماڵێ، لە ناو جێگادا بۆی دەکەوێت، پاش ئەوە دەیبەنە لای دکتۆر، دوای پشکنین و چاودێری دکتۆر، سەرەتا هۆکاری تێکچوونی باری تەندروستی نازانرێت، بەڵام دوای چەندین هاتوچۆ و سەردانی دکتۆر و خەستەخانە، نازانێت کە نەخۆشیی و دەردەکەی چییە! بەڵکو هەموو جارێک بە خوشکی ئازاد دەڵێن، کە خێزانی زرارە هەردەم خوشکەکەی دەیباتە خەستەخانە و لای دکتۆر، زراریش وای لە ژنەکەی خۆی گەیاندووە، کە دەبێت قسەی دکتۆر و رەچەتەکان پیشانی مێردەکەی بدات، نەک ئازاد خۆی، ژنەکەی ئازادیش کە دۆستی زرارە هەموو کاتێک فرسەت دەهێنێت، هەر کاتێک خوشکی مێردەکەی، کە دەچیتە لای دکتۆر، ئەمیش دەچێتە لای زرار و لە ماڵەوە لەگەڵ زرار بە تەنیا دەمێننەوە، زرار بە ژنەکەی خۆی دەڵێت، ئەگەر دکتۆر هەرچییەکی وت، یان دەرمانی بۆ نووسی، نابێت بە خۆی بڵێیت، یەکسەر وەرەوە بۆ خۆمی بگێڕەوە و پیشانی خۆمی بدە، دوایی من پێی دەڵیم، بە شێوەیەک تێی دەگەیەنم! هەرچییەکی پێویست بێت بۆی جێبەجێ دەکەم، ئەگەر دەرمانی پێویست بێت بۆی دەکڕین، ژنەکەی زرار ژنێکی ساکار و ساویلکەیە، نازانێت لە ژێرەوە مێردەکەی و براژنەکەی پلانی چییان بەدەستەوەیە، هەڵبەت ئەگەر گومانی هەبێت، لە ترسی مێردەکەی ناوێرێت هیچ بکات و هیچ بڵێت، تەنیا فەرمانی مێردەکەی بەجێ دەهێنێت! بۆیە دکتۆرەکان هەرچی پێی دەڵێن، یان بۆی دەنووسن، ئەویش لە بری پیشانی برا نەخۆشەکەی بدات، بۆ زراری مێردی دەهێنێتەوە ودەگێڕێتەوە.
پاش چەند سەردانێک، زرار و ژنە خائینەکەی ئازاد بە ئازاد دەڵێن کەوا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە (سرطان) بوویت و هێندەت نەماوە ماڵئاوایی لە ژیان بکەیت، پێویستە بیر لە پاشەڕۆژی منداڵەکانت بکەیتەوە! عەمید زرار چەند جارێک دێتە لای ئازاد و لەگەڵ ژنەکەی ئازاد زۆر سەر دەکەنە سەری کەوا هەرچۆنێک بێت، یەکێک بکاتە بریکاری ماڵ و موڵکەکەی، واتە (وکالة) بکاتەوە، تا لە کۆتاییدا ئەویش بڕیار دەدات، بریکاری گشتی (وکالة عامة) بۆ ژنەکەی دەکاتەوە. نازانێت دوای ئەوە ژنەکەی هەرچی ماڵ و موڵکی هەیە، بە ئاگاداری و پلانی عەمید زرار لەسەر خۆی تاپۆ دەکات.

لەولاشەوە رۆژ بە رۆژ باری تەندروستی ئازاد روو لە خراپی دەکات، لە کۆتاییدا برا و دۆست و کەسە نزیکەکانی پێشنیاری بۆ دەکەن، تا سەردانی دەرەوەی وڵات (ئینگلتەرا) بکات بچێتە لای دکتۆر بەڵکو چارەسەرێکی بۆ بکەن! بزانێت لەوێ چی پێدەڵێن. بۆ ئەمە داوای ڤیزەی ئینگلتەرا دەکات، لە چاوەڕوانی وەڵامی سەفارەتدا دەبێت.
پاش ماوەیەک وەڵامی سەفارەتی ئینگلتەرە دێتەوە، تا بچێت سەردانی سەفارەت لە عەمانی پایتەختی وڵاتی ئوردون بکات، فۆرم و شتی پێویستی خۆی تەسلیم بکات، بۆ ئەمە برایەکی  لەگەڵ خۆی دەبات، کاتێک دەچنە ئوردون، لە سەفارەت داوای تاپۆی خانوو و شتی دیکەی لێدەکەن، کە دەست دەکات بە جانتاکەیدا، لە بری تاپۆی خانوو و موڵکەکانی، دەبینێت ژنەکەی وەرەقەی شەکر و چای بۆ تێخستووە، بەمە کارەکەی لە سەفارەت رادەوەستێت و داوای لێدەکەن بەزووترین کات وێنەی تاپۆ و ماڵ و موڵکی دیکەی بۆ بنێرن. خۆی و براکەی لە عەمانەوە تەلەفون بۆ ژنەکەی دەکات، دەڵێت: ئەمە چییە لە ناو جانتاکە بۆت داناوم؟ ئەی کوا تاپۆ و شتەکانی تر؟ حەمەی کوڕم بانگ بکە؟ ژنەکەی دەڵێت: محەمەد نوستووە، ئازاد دەڵێت خەبەری کەرەوە، با هەڵسێت وێنەی تاپۆ و شتەکانی ترم بۆ بنێرێت! تومەس محەمەدی کوڕیشی بێ هۆش کەوتووە، چونکە ماوەیەکە کوڕەکەی عەمید زرار بە ناوی دلێر بە پلانی زراری باوکی، محەمەدی کوڕی پوری خۆی فێری مادەی هۆشبەر و دەرمان خواردن کردووە، ئەو ماوەیەش کە ئازادی باوکی لە ئوردونە زیاتر ئاگادار بوون و بەردەوام مادی هۆشبەریان داوەتێ و بێهۆشیان کردووە، تا ئاگای لە خۆی نەبێت، چونکە زانیویانە باوکی لە ئەردەنەوە هەر پەیوەندیی پیوە دەکات، ئەو رۆژانەش ئەوەندەیان دەرمان و مادەی هۆشبەر داوەتێ، ئاگای لە خۆی نەماوە! ئیتر محەمەد ناتوانێت لەگەڵ باوکی قسە بکات وداواکارییەکی بەجێ بهێنێت! لە دواییدا دایکی محەمەد باسی تەلەفونکردنەکەی ئازاد بۆ کوڕەکەشی ناگێڕێتەوە و لە بیر خۆیانی دەبەنەوە.
لەوە بەدوا ئازاد چەند رۆژێک لە ئەردەن بە بێ هیوا و دەمێنێتەوە، دوایی براکەی پێی دەڵێت: ئێمە لێرە بەبێ کار دانیشتووین، با هەرچۆنێک بێت بتبەمە لای دکتۆرێک و تەماشایەکت بکات! ئازادی برای رازی دەکات و دەچنە لای دکتۆرێکی تایبەت لە عەمان، پاش پشکنین و گرتنی تیشک (اشعة)، یەکسەر لە خەستەخانە دەیخەن. پێی دەڵێن: تۆ شیرپەنجەت نییە، جگەر و میزەڵدانت داڕزاوە، رەنگە خواردنی خراپ، یان ژارخواردوو کرابیت! ئازادیش گومانی بۆ ئەوە ناچێت کە دەرمانخواردوو کرابێت، بەڵکو گومانی بۆ خواردنی خراپ دەچێت، کە لە شوێنێک خواردبێتی.
دکتۆرە ئوردونییەکان پاش ئەوەی لە خەستەخانە هەرچی پێویست بێت بۆی دەکەن و نەشتەرگەری جگەر و میزەڵدانی بۆ دەکەن، پاکی دەکەنەوە، بەمە ئازادیش نزیکەی مانگێک دەمێنێتەوە و چاک دەبێتەوە، دەبێتەوە بە کوڕێکی تر، هەڵدەستێتە سەر پێی، دکتۆریش ئەم راپۆرتەی خوارەوەی بە ئینگلیزی بۆ دەنووسێت:

کلیکی ئەو راپۆرتە بکە، تا بە گەورەیی بیخوێنیتەوە
 

The above mentioned patient was admitted to the hospital complaining of abdominal pain, nausea and general weakness. He is known to have malignant obstructing lesion in the porta hepatis for which he underwent surgery in Iraq. On admission, he was conscious, oriented but vital signs were below normal. MRCP showed tumor mass in the porta hepatic measured about 3.5 cm; the CHD and proximal part of the CBD are not visualized due to compression by the tumor mass. The urinalysis test results showed traces toxic levels of ethylene glycol, which is an ingredient in antifreeze. Interventional radiologist was conducted; biliary stenting, hemodialysis and PTC were performed. Celiac block was performed under fluoroscopy guidance by consultant Anesthetist. Also, the patient was seen by consultant oncologist and the decision was there is no benefit for adjuvant chemotherapy or radiotherapy. The patient now in stable general condition, on the following medication: 
Antifreeze poisoning is a poisoning caused by drinking ethylene glycol. Early symptoms include vomiting, loss of appetite and abdominal pain. Later symptoms may include a decreased level of consciousness, headache and weakness. Long term outcomes may include kidney failure, liver failure, gall bladder failure and hepatic duct failure  Toxicity and death may occur after drinking even a small amount. Antifreeze, also known as Ethylene glycol is a colorless, odorless, sweet liquid. A person will never know he drank it because it has no taste.  


بە کورتی راپۆرتی دکتۆرەکانی نه‌خۆشخانه‌ی ئوردن ده‌ڵێت: ئازاد خواردنی ژاراوی خواردوه‌ جگه‌ری بریندار بووه‌: 
تم إدخال المريض المذكور أعلاه إلى المستشفى وهو يشكو من ألم في البطن وغثيان وضعف عام. ومن المعروف أن لديه آفة خبيثة في عرقلة البابا الكبدية التي خضع لجراحة في العراق. على القبول ، كان واعيًا ، ولكن كانت المؤشرات الحيوية أقل من الطبيعي. أظهر MRCP كتلة الورم في الباب كبدية قياس حوالي 3.5 سم ؛ لا يتم تصوير CHD والجزء القريب من CBD بسبب الضغط عن طريق كتلة الورم. وأظهرت نتائج اختبار تحليل البول آثار مستويات سامة من جلايكول الإثيلين، وهو عنصر في مضاد للتجمد. أخصائي الأشعة التداخلية. تم إجراء الدعامات الصفراوية ، غسيل الكلى و PTC. تم إجراء كتلة سلياك تحت توجيه التنظير من قبل طبيب تخدير استشاري. أيضا، كان ينظر المريض من قبل طبيب استشاري الأورام وكان القرار هو عدم وجود فائدة للعلاج الكيميائي المساعد أو العلاج الإشعاعي. المريض الآن في حالة عامة مستقرة ، على الأدوية التالية:
التسمم بمادة التجمد هو التسمم الناجم عن شرب الإثيلين جليكول. تشمل الأعراض المبكرة التقيؤ وفقدان الشهية وآلام البطن. قد تشمل الأعراض اللاحقة انخفاض مستوى الوعي والصداع والضعف. قد تشمل النتائج على المدى الطويل الفشل الكلوي، والفشل الكبدي ، وفشل المرارة وفشل القناة الكبدية. قد تحدث السمية والموت بعد شرب كمية صغيرة. مضاد التجمد ، المعروف أيضا باسم جلايكول الإثيلين هو سائل عديم اللون، عديم الرائحة، حلو. لن يعرف الشخص أبداً أنه شربها لأنه ليس له طعم.
---------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە