لە موختەبەرەکانی بەریتانیاوە سەلمێندرا کە ئاوی زەمزەم سەرەتاناویە

Monday, 05/11/2018, 22:26

12720 بینراوە


کارم بەکاری هیچ جۆرە خواپەرستیەکەوە نیە و ڕێزیشیان دەگرم، تائەوکاتەی کە کاریان تەنها خواپەرستی خۆیان و مرۆڤ دۆستیە، جا ئیتر ئەگەر ئیسلام، جوولەکە، یان مشک پەرست و کۆئەندامی نێرینە و مێینە پەرست و گاپەرستیش بێت، بەڵام کاتێک ببینن کە دین بۆ چەواشەکاری خەڵکە بەش مەینەتەکە بەکار دەهێنن،ئەوکاتە پێویستە هەموومان لێیان بێنە دەنگ و سەرکۆنەیان بکەین.
لەگەڵ ئەوەشدا مافی خۆمانە کە پێیان بڵێن ئەو باسەی کە ئاینەکەی تۆباسی دەکات، بەو جۆرەنیە، چوونکە زانست باسی پێچەوانەی ئاینەکان باس دەکات، بۆ نموونە ئاینەکان ،بەتایبەت جوولەکە، کرستیانی، ئیسلام ئەڵێن مرۆڤ لە ٨٧٠٠ ساڵەی ڕبردوودا، ئادەم و حەوا لە بەهەشت دەرکران بۆ سەر زەوی، چوونکە سێوە تابووکراوەکەیان خوارد،واتا پێش ئەوەی کەئادەم و حەوا سێوە تابوەکە بخۆن سەر زەوی چۆڵ وهۆڵ بووە.
بەڵام زانست پێچەوانە باس دەکات وئەڵێ یەکەم جار پێش٣،٥ ملیار ساڵ یەکەم خانەی یەک خانەی لەسەر زەوی دروست بوو،پاشان گەشەی سەند بووبە ئەم گیاندارانەی ئەمڕۆ بە مرۆڤەکانیشەوە،مرۆڤە سەرەتاییەکانی لەئەنجامی گەشە سەندن گەیشتن بەم مرۆڤەی ئێستا، ئەمەش بە کۆکردنەوە کەلە سەرە کۆنەکان یان پارچە ئێسک پروسکی مرۆڤە سەرەتاییەکان کە ووردە ووردە گەشەیان سەندووەو دەموو لووتی ووردە ووردە بچووک بۆتەوە لەئەنجامی دۆزینەوەی ئاگردا، چوونکە ئیتر پێویستی بەوە نەما کە بەدان گۆشت ڕابکێشێت. تکایە ئەو لینکەی خوارەوە بشێلە بۆ بینی وێنەکان.
هەر ئێستا لە کۆمەڵێکتوێژینەوەدادەرکەوتووە کە تەنها لە ساڵی ١٩٧٠ وە، سویدیەکان درێژتر و قورستربوون،چوونکە خواردنی باش تەندروست تر دەژین، ئەمەش پاڵپشتە بۆبیردۆزی گەشەسەندن.
نموونەکانیشیان کۆمەڵێک تاقیکردنەوەیان کردوە لەوانە
ساڵی ١٩٦٢ مرۆڤی سویدی درێژیان ١٧٧،٤ سانتیمەتر بووەو قورسایشیان ٦٥،٨ کیلۆبووە.
ساڵی ١٩٧٥ بەرزیان گەیشتە ١٧٨،٦، قوراسیشیان بەر بوویەوە بۆ٦٨،٣ کیلۆ.
ساڵی ڕابردووش بەرزیان گەیشتە ١٨٠،٢ سانتیمەتر و قورسیشیان گەیشتە٧٤،٧ کیلۆ. ئەمەش بەڵگەی تەواوی گەشە سەندنە (بۆ زنیاری ئەم باسە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە،کەباسی پارساڵ دەکات واتا ساڵی٢٠٠٤)

جگە لەوەش هەر ئێستا بیر بکەرەوە بۆ دواوە بگەڕێەوە،ئایا کڵاشینکۆف پێش ١٠٠ هەبوو؟ بۆ دواتریش بگەڕێەوە دەبینیت کە مرۆڤ چەکە هەرەپێش کەوتوەکەی تیروکەوان بووە،پێش تیروکەوانیش تەنها کووتەکێکی بەدەستەوە بووە.
زانست ئەڵێ بەڵگە، واتا بەبەڵگە دەیسەلمێنێت کە گەشەسەندن ڕویداوە،نەک فڵان  ووتی فڵان نەیگووت، بەداخەوە کاتی وەرگێڕانی ئەو دەرییای بەڵگانەمان نیە، بەڵام بەهەموو زمانەکان ئەو بەڵگانە هەیە.

ئەوەی لێرەدا مەبەستە کە  باسی بکەین بەڵگەی تاقیەگەی "مختبر" بەریتانیە کە سەلمێنداروە،کە ئاوی زەمزەم ئالوودەی توخمە سەرەتاناویەکانە، 

کەچی مەلای ساختەچی و بازرگانەکانی ئاوی زەمزەمان بە دیاردەیەکی پەڕجووی (معجزە) بە خەڵکە داماوەکە پیشان دەدەن.
بۆیە بە پێوستی دەزانم بە فەرمانی سەرشانی هەموومانی دەزانم کە خەڵک ئاگادار بەکەین کە ئاوی زەم زەم سەرەتاناویە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە