خەڵکی کوردستان دەبێت هەنگاوی چی کردن بنێن..!

Thursday, 08/11/2018, 15:10

2649 بینراوە


دوای ئەزموون کردنی زیاترلە٢٧ساڵ دەست و پەنجەنەرم کردن ،لەگەڵ بزووتنەوەی کوردایەتی و سیناریۆگاڵتەجاڕیەکانی هەڵبژاردن حاڵ و گوزەرانی خەڵک خراپترو خراپ تربووە.بەدرێژایی زیاتر لەچارەکەسەدەیەک خەڵکی کوردستان هەنگاویان نەناوە بەرەو کۆتایی هێنان بەنەهامەتیەکانیان .
خۆشخەیاڵی و فریوو خواردن بە بەڵێنی درۆی ڕەنگاو ڕەنگ هەمووجارێک ناڕەزایەتیەکانی بەرەوشکست گۆڕیوەوهانایان بۆ جۆرێک لەبەدیل بردووەو ئاوات و ئامانجەکانیان پێوەهەڵواستی وە،بەبێ ئەوەی بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی و عەقڵانی لەپشت هانابردن بۆ ئەو بەدیلەوەبێت .
لەدوای ڕووداوەکانی ئازاری ١٩٩١وە(مەبەست ئەوەی خەڵکی کوردستان پێ دەڵێن ڕاپەڕین) ئەوەی بەرەی ناڕازی و ڕاستەقینەی دژی دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی بەدەستەوە گرتبوو بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان بوو ،بەوپەڕی جدیەوە لەپشت داخوازیکانی خەڵکی کوردستانەوە ڕاوەستابوو پشتیوانی سەرسەختی داخوازی و داواکاریەکانیان بووڕابەری هەموو خۆپیشاندانەکان بوون بۆنان و کارو ئازادیو وەستانەوە دژی تیرۆری سیاسی و کوشتنی ڕۆژنامەنووس و تیرۆری ژنان و ڕاونانی چالاکانی سیاسی و هتد...
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان شاهیدی دەورو نەخشی بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان بوو،لەئاڕاستەکردنی خەلکی کوردستان بۆ بەدەست هێنانی داخوازیەکانیان و کۆتایی هێنان بەنەهامەتیەکانی خەلکی کوردستان ،بەلام بۆچی ئەم بزووتنەوەیە سەمەرێکی نەبوو نەیتوانی کۆتایی بە نەهامەتیەکانی خەلکی کوردستان بهێنێت و دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی کۆتابکات ،لەسەر ژیانی خەلکی کوردستان و بەرەو پاشەکشە ببات ،لەچاو گەشەی سەرانی مافیای کوردو پانوپۆڕبوونی زیاتری دەسەڵاتیان و قوڵبوونەوەی زیاتری کێشەئابووری و سیای و کۆمەڵایەتیەکان.
بەچاوخشاندنێکی خێرابە سێ دەیەی ڕابووردووی خەبات و تێکۆشانی چەپ و مارکسیستەکان بەشێک لەو پاشەکشیەمان بۆ دەردەکەوێت ،کەبزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان هەڵگری پەیامی ڕێفۆرم خوازی بوون ،نەک خۆئامادەکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بۆشۆڕش و وەرگرتنی دەسەڵات ،لەلایەن هیزی چینی کرێکارەوە ،کەکاری یەکەم و کۆتایی چەپ و مارکسیەکانە.
ئامادەنەکردنی کۆمەڵگا بۆشۆڕش و خواستارکردنی بەڕیفۆرم سەرەتای پاشەکشەی بزووتنەوەی چەپ و ناڕەزایەتیەکان بوو،ئەوەش بەشیکی لەکورت بینی دیدوبۆچوونمان و هەژاری فیکریمان لەبارەی تیۆرەکانی مارکسیزم بۆ شۆڕش دەگەڕێتەوە .
ئەوکاتەی شۆڕشی ١٨٤٨فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت و هەوڵی چاکسازی دەدرێت مارکس و ئەنگلس بەساڵێک بەلەو شۆڕشە بەرنامەی سیاسی کرێکاریان بڵاوکردەوەو بەناوی مانیفێست و بانگەوازی کۆتایهێنانیان بەدەسەڵاتی سەرمایەداری فەڕەنساو جیهانیان ڕاگەیاند و  خۆیان ئامادەکرد بۆ شۆڕشی کۆتایی هێنان ،نەک خۆشخەیاڵ بوون بەشۆڕشی ڕیفۆرمیستانە ،بۆیە کۆی بیروبۆچوون و تیئۆرەکانیان چڕدەکەنەوە بۆئەنجام دانی شۆڕش و کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ئەوکاتی فەڕەنسا ،بەرئەنجامی ئەوتێکۆشانە شۆڕسی کۆمۆنەی بەرهەم هێناو ئەگەر بۆماوەیەکی کەمیش بێت توانی هێزی چینی کرێکار شۆڕشەکەی نیشانی دنیای سەرمایەداری بدات و بڵێت ئێمە خواستاری کۆتایی دەسەڵاتین ،نەک ریفۆرم .
ئێمەی چەپ و مارکسیتەکان لەگەڵ ئەوەی هیزی یەکەمی شەقام بووین ،بەلام زۆرشەرمن بووین لەهەڵگیرسانی شۆڕشی کۆمۆنیستی و وەرگرتنی دەسەڵات ،ئەوشەرمنیە هەمیشە بووە هۆکاری پاشەکشەی ئەوبزووتنەوە حەقخوازانەیەو جێگرتنەوەی بزووتنەوەی ناسیونالستی نیمچە ڕەخنەگر لەدەسەڵاتی کوردایەتی بەخاتری بەدەست هێنانی کورسی و پارە ،ئەوەش بەڕوونی لەخۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی دەرکەوت و ڕابەرایەتی ناڕەزایەتیەکانی شەقام بەلای ئەو هیزە ئیسلامی ناسیونالستانە دا کەوت و خۆیان کردە خاوەنی دەنگەناڕازیەکان و وادارکردنی دەنگەناڕازیەکان بە ڕیفۆرم ،جگەلەوەی کاری هەمەڕۆژەیان بۆ لەبیر بردنەوەی بیرۆکەی شۆڕش کەوتنە هەڵڕشتنی دژایەتی ئایدۆلۆژیا و بانگەشەی نائایدۆلۆژی بوونیان دەکرد.ئەم کارەشیان تەنهاو تەنها بۆ دژایەتی مارکسیزو شۆڕشی کۆمۆنیستی بوو .
کاری ئەو ڕەوتەناسیونالست و ئیسلامیانە تەنهاو تەنها خزمەتی بەمانەوەی دەسەڵاتی ناسیوناستی کوردوبەردەوام بوونی مافیاگەری سەرانی مافیاکورد کردوو ،خەڵکی کوردستانیشی لەخەباتی ڕاستەقینەو شۆڕش دوورخستەوەو هانی دان ،لەڕێگەی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەوە بگەن بەمافەکانیان و هەرچوارساڵ جارێک دەیانبەنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردیان پێ قایمتردەکەن و ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستانیش بەرەوپاشەکشەی زیاتر دەبەن .
تائێستا پاشکۆکانی سەرانی مافیای کوردایەتی توانیویانە بەهۆی دژایەتی سەرسەختی بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان کۆمەڵگا دووربخەنەوە لەشارێگای ڕستەقینەی ڕزگاری خەڵکی کوردستان و دەستپێکردنی شۆڕشی کۆمۆنیستی .
ئێستا دوای سێ دەیە لەدەسەڵاتی هۆڤیانەی کوردایەتی و پاشکۆکانی و بەسەر بردنی چەندین ئەزموون ،لەگەڵ سیناریۆگاڵتەجاریەکانی هەڵبردن و ئومێدی گۆڕانکاری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان ،خراپتربووە لەدوای ڕووداوەکانی ئازاری١٩٩١ ڕۆژدوای ڕۆژیش ئومێد بەگۆڕانکاری لەڕێگەی ڕیفۆرم و دیوەخانی کوردایەتی وە  کاڵتر دەبێتەوە خەلکی کوردستان دەبێت بەشوێن بەدیلی شۆڕش گێرانەدا هەنگاوبنێن .
ڕەنگە ئێستا ئیتر کاتی هەنگاونانی چی کردنی جدی و شۆڕشگێرانەی چەپ و مارکسیتەکان بێت بۆئامادەکردنی خەلکی کوردستان بۆشۆڕشی چینایەتی و کۆتایی هێنان بەدەسەلاتی مافیای کوردایەتی .هەردواکەوتنێک لەخۆئامادەکردن بۆشۆڕشی کۆمۆنیستی کۆمەڵگا بەرەو وێران بوون داڕووخانی زیاتر دەبات .دەبێت چەپ و مارکسیستەکان دەست بەرداری باوەڕبوون بەڕیفۆرم بهێنن و هەنگاو بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش بەرن و کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەن و شوراکانی کرێکاران سەربازان جوتیاران و شوراکانی چەکداری پێک بهێنن و خۆیان ئامادەبکەن بۆ شۆڕشی هۆتایی هێنانی دەسەڵاتی مافیاگەری کوردی .هەروەک  مارکس و نەنگلس لەمانیفێستی کۆمۆنیست دا دەڵێن (باچینە چەوسێنەرەکان بەرامبەر بەشۆڕسی کۆمۆنیستی سەرتاپایان بێتە لەرزین ،لەم شۆڕشەدا کرێکاران هیچ لەدەست نادەن تەنها زینجیرەکانی دەستیان نەبێت بەلام جیهانیک بەدەست دەهێنن).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە