Wanted Dead or Alive

Saturday, 10/11/2018, 1:00

3550 بینراوە


داواکردنی سێ شۆڕشگێڕی کورد لەسەر شێوەی سەردەمی زووی کاوبۆیەکانی ئەمەریکا مەهزەلەیە. ئاخر ئەو سێ شۆڕشگێڕە پێکەوە لەتەک تاقمێک عەسابەدا نین و پۆلیس بەدوایانەوە بێت! ئەوان لەدژی سووپایەکی پتر لە حەوتسەدهەزاری لە جەنگدان، جگە لەوە هەموو جیهان دەزانێت لەکوێوە ئەوان جەنگ لەدژی دەوڵەتی تورک دەگێڕن! ئەوجا پارتەکەی ئەوان دەمێکە لای ئەمەریکییەکان و ئەوروپییەکان لە لیستی تێرۆردایە، کەواتە لەمێژە ئەوان داواکراون: ئاخر بۆ کوێ بڕۆن، وەک "تێرۆریست" دەیانگرن! ئیدی ئەم تەرخانکردنەی پارە بۆ گرتنیان لەم رۆژانەدا چە واتایەک دەگەیەنێت؟
بۆ ئێمەی کورد پێشاندانی هەڵوێست گەر بە دوو دێڕ نووسینیش بێت، وەڵامێکی ئەخلاقییە، چونکە بەوە دەبێژین: "ئەمەریکای زلهێز، ئەقڵییەتە سادەکەت سەرباری زلهێزییەکەت مایەی پێپێکەنینە، نە تورک و نە کورد بە گشتی و نە خودی پ.ک.ک. باوەڕ بەو مەهزەلە تایبەتە ئەمەریکییەت دەکەن. ئێوە خۆتان چاک دەزانن ئەوان لەکوێن. فەرموون بڕۆن ئابڵۆقەی قەندیل بدەن، نەفەز لە قەندیل ببڕن، ئەوجا لە کوێوە بۆتان کرا، سەرباز بۆ گرتنیان بنێرن و لە هەواوە بۆردومانیان بکەن، تا دەگەن پێیان و دەیانگرن، ئەوجا گەر ئەوانتان پێ گیرا، بێگومان بن ئێمەش ڕێزی ئەوەتان لێ دەنێین کە لەتەکیاندا فۆتۆ بگرن!"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە