وڵاتێکی دۆزەخ و کۆمەڵگایەکی گەندەڵ

Monday, 12/11/2018, 22:39

2549 بینراوە



ئەگیرنەوە ڕۆژیک مەلا نەسەرەدین  لای ھاوسێکەی قاپێک دێنێ چەند ڕۆژێک ئەروات ھاوسێکەی دێت بۆ داوا کردنی قاپەکە لەم کاتەدا  مەلا نەسەرەدین بە مێشکە بڵاوەکەی خۆی وەڵامی ھاوسێکەی بەم شێوەیە ئەدا ، یەکەم من لەبیرم نایە لای تۆ قاپم ھێنابێ ، دووەم قاپەکەی تۆ کون بوو زەرەڕی پێم گەیاند ، سێیەم گەرانەمەوە بۆت تۆ ئاگات لە خۆت نی یە ، ئەم چیرۆکەی مەلا نەسەرەدین ھیچ جیاوازییەکی نی یە لەگەڵ چیرۆکی دەسەڵاتدارانی عێراق و کوردستان  کەھەموو جارێک باسی ئەم  قاپە دێنێتە یادمان ، ، بۆیە دەسەڵاتداران و سەرکردەکان ئەوانەی کە خاوەن بریارین لەم دەوڵەتەدا بۆ وەڵامی ھەموو گێشەیەکی ئەم میللەتە زۆڕ ڵێکراوە وەڵامەکەی مەلا بە زانست و ژیری ئەزانن ، نازانن مەلا چەقۆیەکی تیژ لە قوڵایی ژیریان ئەچەقێنێ ، بوون نەبوونی گەندڵی پرسێاڕێکە وەڵامەکەی بەپێی  میللەت و  دەسەڵاتداران بەم  شێوەیە ئەبێ ، یەکەم  گەندەڵی نی یە لە عێراق ئەمە ھەمووی (نظرية مؤامرة) بەرامبەرمان دوژمنمان زۆڕە یەھود ئەسڕاێیل لەپشتی ئەم پێلانگێڕییە ، دووەم  گەندەڵی بەروو بوومی چەندەھا  سەدەیە لە م ناوچەیە چارەسەرکردنی زۆر قورسە وەکو فایرۆس دروست بووە ،  ھەتاکو گەورەترین نوسەری عەرەبی عێراقی وەکو عەلەوی ، باقر یاسین لە کتێبەکانیان  ئەوە روون ئەکەن بە بڵگەی مێژووی میللەتی عێراق میللەتێکی گەندەڵە خاوەن خۆین کوشتن برینن ھەر لە دێرە زەمانێکی کۆنەوە ، ھەتاکو ئەم نووسەرانە بەکتێبەکانیان  یارمەتی دان بوون بۆ دەسەڵاتداران کە بەردەوام بن لە گەندەڵی ، سێیەم لە سەر زمانی میدیاکان و بەپڕسەکان لە کورتەی مانشێستی ھەواڵەکان ھەواڵی خۆش بەگێۆمان دێ،  لە جەنگی دژ گەندەڵی سەرکەوتین  ئیتر ناگەرێتەوە بۆ عێراق وەکو چۆن سەرکەوتین بەسەر تیڕۆر ، ئاوھا ھاتو ئاو ھا ڕۆیشت ژیانی ئەم دەوڵەتە کاول بووە عێراق کوردستان ، گەندەڵی لەزۆر کات بە تر نابێت ڵە دەوڵەت بەڵام ئەگەر گەندەڵی لەخودی خۆی دوڵەتدا بێ ئەوە زۆر جار ئەبیین تەپڵ ڵێدان ڵێ ئەدەن کە دژی گەندەڵی ئەجنگێن ئەمەشە تەنیا زۆڕان بازییەکی دۆنکیخۆتی تەنیا بۆ جوان کردنی وێنەی سەرکردەو بەڕپرسە باڵا بەڕزەکان لەناو دەوڵەت دا ، ئێمە پێوستیمان بە میلەتێکە ڕێز بگری لە ماف چۆن ڕێز ئەگڕی لە ھێز ، گەندەڵی بەھەموو جۆڕەکانی گەندەڵی سیاسی گەندەڵی دادی گەندەڵی ناو فەرمانبەرەکان ،  ئەمە ھۆی بۆ میللەت بەرەو شەقامەکان بڕوات ئەمەش مافێکی یاسای میللەتە ، بەڕامبەر حاکمەکانیان ، بەڵام گەندەڵ ترین گەندڵی ئەو گەندەڵەیە کە میللەت لەسەرخۆی فەرزی ئەکات بەردەوام باجەکەی ئەدات ، کە چینی ھەژار بە زەرەرمەنترین چین ئەژمێردڕێن  ، لەکاتێک چینی ھەژار بەرتیلێکی زۆر ئەدا بۆ ئەوەی کورەکانیان ببن بە مووچە خۆری دەوڵەت دوای دەرچۆنییان لە کۆلیژ ، یاخود بەرتیلێکی زۆر ئەدا بۆ ئەوەی دۆسێیەکی تایبەتی خۆی لە داگادا سەرکەوتن بھێنی ، بۆیە فەرمانبەر کارمەندی ئەم جەھەنمە بەباوەری خۆیان ناتوانن یەک ڕۆژ بژین بەبێ گەندەڵی گەندەڵیش بووتە پاییەکی گرنگ بۆ پاڵنانی ئابووری دەوڵەت بووتە سیستەمێکی ئابوری ژیانی چینەکان ، ئەگەر چی میللەتانی ئەم ناوچەیە زۆریان بە ئاین موسڵمانن لەئاینی موسڵماندا ھاتووە کە بەرتیل وەرگرتن دانانی حەرامە سزای قیامەتشی لەدوایە ، بەڵام ئەمە ھەموی بێ ئامانجە ،  زۆر جار گێومان ڵێ ئەبێ لە میدیاکان بەدەستگیر کردنی چەند کەسێک فەرمانبەرێکی بچووک بە تومەتی گەندەڵی وەر گڕتن بەرتیل ئەدڕێنە دادگا ، بەڵام بە دەگمەن گێۆمان ئەبێ کە بەپڕسێکی گەورە دەستگیر کراوە   ئەگەر دەستگیر بکرێت دوای چەند ڕۆژێک لەھەمان میدیاکانان ڕێکلامی بۆ ئەکرێ کە بەپڕسکە ئازاد کراوە ئەمە پرۆپاکندەیەکی سیاسی بووە دژی چونکە بەڕپرسکە دوژمن زۆرە شەریفە لە غەیری پارتێکی تر  دژایەتی ئەکەن ، بەڵام ئەگەڕ تۆ کەسێکی پاک بوویت توشی زوڕ تەنکوچەڵەمە ئەبیت بەتایپەت لەکاتی سەردانت بۆ فەرمانبەرەکانی ناو شارەکەت بۆ کارێکی پێوست ئەبێ کۆمەڵی ووشەی نھێنی نایاب بزانیت بۆ ئەوەی کارەکەت جێبەجێبکرێت ، وشەکانیش لە شارێک بۆ شارێکی لە فەرمانبەڕێک بۆ فەڕمانبەڕێکی تڕ لە زمانێک بۆ زمانێکی تر جیاوازی ھەیە بەڵام یەک مانایە ئەدا  ((بمان دەری کارەکەت بەئاسەانی ئەرۆات یاخود بەپێچەوانە کارەکەت ھەزاڕ تەگەرەی تیا  ئەبێ )) ،بۆ نمونە ئەگەر ئەگەر ھاتو تووشی پۆڵیسی ھاتو چۆ لەیەکەم ساتی  لێخورینت بۆ  ئۆتۆمبیل ، یاخود لەکاتی دەڕھێنانی پسولەی شۆفیرێ  تووشی گیشەیک بوویت ، پێویستە بزانیت کە ( ووشە سحرییەکان ) چۆن بەکاردێنی ، ئەو کاتە لە ھەموو  گێشەکە نەجاتت ئەبێ ،لەگەڵ ئەوەشدا چۆنییەتی بەکار ھێنانی چاو دەس کاری خۆی ئەکات دوای ئەوەی دەس بکەی بە گیرفانت یاخود مانای ئەوەیە ( پلە مەکە بەپارە ڕازیت ئەکەم )   ،  ھەروەھا داوا کردنێ  ( ژمارەی مۆبایل ) بە ئاسانترین کاری بەرتیل وەڕگرتن لە سەردمی خیرایی  کەزۆر کاڕ( بەکاڕتێکی) مۆبایل تەواو ئەبێ  ، یاخود  فلان مسئول ئەناسی  من خاوەنی گۆمپانیام ، ئەمە ھەموی ڕەمزی بۆ چۆنییەتی گەندەڵی کردن ھەموو میللەتی ،  ئەم ناوچەیە بەکاری دێنێ ، بۆیە برادەڕێکم کە لە ناو دادگا کار ئەکات بۆی گێرامەوە کە گەندەڵی لە ناو چەرگەی دادوەرەکان ھەیە،  دادوەری  وا ھەیە ھەتاکو ئێستا گەندەڵی ئەکات زۆر بە زانین بەئازایەتی ، دادوەری واش ھەیە گەندەڵی ئەکات بە نھێنی ، دادوەرش ھەیە چونکە خۆی بە گەندەڵی بووەتە دادوەڕ چونکە لەکاتێک دا مەحامی بو دوای ئەوەی بە چەند دەفترێکی دۆلاڕ بوەتە،دادوەر لەناو وەزاڕەتی داد ، بۆیە  گەندڵ بە ڕۆتینی ئەزانی لە زۆر کارەکانی وەکو کۆمەڵ بەرتیل ئەدا بۆ ئەوەى کارەکانی جێبەجێ بکرێ ، ژیری میللەتان باوەرکانیان پێناسە ئەکرێت بە چۆنیەتی باوەڕکردنیان بە گەندەڵی گەندەڵکاران ھەتاکو ئێستا بۆیە زۆربەی میللەتانی خۆڕھەڵاتی ناوەراست سەیر ئەکن بە کارێکی ڕۆتینی لە دامو دەزگاکانیان لەناو خۆشیان دا ، بەڵام ھەر لەم سەردەمەدا گۆمەڵی میللەت ھەیە کە دژایەتی بەڕەنگاڕبونی گەندەڵی  بە کارێکی سەرەکی ئەزانن بۆ پێشکەوتنیان ژیریان بەوە پێناسە ئەکڕێت  ، لەزۆڕ کات ئەگاتە ئەوەی سەڕۆکەکانیان بڕۆخێێن کەسێکی تر بێنن پاک بێت وەکو چۆن روی دا لە کۆریا پاشور لە ساڵی ٢٠١٧، ئەگەر زیاتر بڕوانین سەیر ئەکەن میللەتانێک ھەیە  (ژیری ھاوبەش) گۆیان ئەکاتەوە لەسەر ھەمان ڕەوشت وەکو یابانییەکان وەکو (ژیری خوبەخشکردن) لە ژیری فەلسەفەی سامۆرای ھاتووە ، وەکو ئەمرییکەکان کە (خەو) ھەردەم یادیەکانیان ئەڕۆژێنێتەوە لە پایە ھاوبەشەکانیان (ئەمریکا زلھێز) ، بەڵام ئێمەی گەلانی ئەم ناوچەیە ھەردەم گەندەڵین لەناو ئەم دەوڵەتە ، جەھنەمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە