نهێنیەکانی مەلا موستەفا بارزانی لە دۆکیومێنتەکانی دەزگای هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت (بەشی یەکەم)

Thursday, 15/11/2018, 22:39

28339 بینراوە


نووسینی د. کمال قادر 
وەرگێڕانی لە عربیەوە : زانکۆ ناسر ئەحمەد بەگ
---------------------------
بارزانی سەرکردەیەکی نەتەوەی نەبوو ، بەڵکو سەرەتا وەک بەکرێگیراوێکی یەکێتی سۆڤیەت دەستی پێکردووە، ویستی وەک بەکرێگیراوێکی چالاک سەرکەوتوو بێت ، بەڵام نەیتوانی و سەرکەوتوو نەبوو دواتر بوو بە بەکرێگیراوی مۆسادی ئیسرائیلی ...
مەلا موستەفای بارزان هیچ کاتێک سەرکردەیەکی مێژووی نیشتیمانی نەبووە ، لە ڕاستیدا نە سەرکردە بووە نە مێژوویش بووە ، بەڵکو تەنها بەکرێگیراوێکی دەزگای هەواڵگیری یەکێتی سۆڤیەت (کی جی بی) بووە ، ناوە نهێنیەکەشی (سەرۆک) بووە ، ئەو شۆڕشە گەورەیەی کە بە ناوی شۆڕشی ئەیلول بارزانی هەڵی گیرساند لە ئەیلولی ١٩٦١ هیچ کات نە شۆڕش بووە ، نە گەورەش بووە ، بەڵکو یەکێک لە کارە پێ سپێدراوەکانی یەکؿتی سۆڤیەت بووە بە بارزانی ... ، ئەویش بۆ ئاڵۆزکردنی پەیوەندیەکانی ڕۆژئاوا بووە لە خۆرهەڵاتی ناوین و ئەو ئەزمەیەی ئەوکاتەی کە بەرلینی تێدا بوو .
ئەمانە ئەو ڕاستیانەن کە هەرکەسێک لە کوردستان زاتی کردبێت بیدرکێنێت ، داهاتووی بە دڵنیاییەوە نادیار بووە .
چ جا لە ڕێگەی لە ناو بردن یاخوود لە ڕێگەی کوشتن لە ژێر ئەشکەنجەدا ،... لە بەرئەوەی بنەماڵەی بارزانی مێژووی لەپێشینەیان هەیە لەو کردەوانە بنەماڵەی فاخری حمە ئاغای میرگەسوری بە نموونە کە لە ناوەڕاستی حەفتاکان ی سەدەی ڕابردوو لە ناو بران لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە تا ئێستاش هۆکارەکەی بە نادیاری ماوە . 
هەروەها بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانەی پەیوەندی بنەماڵەی بارزانی و(کی جی بی) هەردەم لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە ، بە تۆمەتی دوژمنانی کورد بەرامبەر بە بارزانیەکان رەت کراونەتەوە .
بە ناخۆشحاڵی بۆ بنەماڵەی بارزانی ، ئەمجارەیان زانیارییەکان پەیوەندی بە باکگراوندی بەکرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی هەیە و ئەم زانیاریانە نە هەڵبەستراون ، نە خیاڵی نووسەرێکە ، بەڵکو ئەمانە ڕاستی مێژووین کە بەم دواییانە ئاشکرا کراون لە ڕێگای ئاشکرابوونی هەندێک بەڵگەو دۆکیومێنت ی دەزگای هەواڵگری (کی جی بی) ە لە مۆسکۆ و واشنتن و لندن ، کە هەندێک بەڵگەو دۆکیومێنتن کە هەرکەس بیەوێت دەتوانێت بە ئاشکرا چاوی بەو دۆکیومێنتانە بکەوێت .
هەندێک لەو بەڵگانە حکومەتی ڕووسیا پەردەی لەسەریان هەڵداوە و ئاشکرای کردوون ، کە ئێستا لە ئەرشیفی لیژنەی مرکزیە لە پارتی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت کە ئەو ئەرشیفانە ئێستا گشتین و دەتوانرێت بەرچاو بکەوێت . 
بەشێکی تری بەڵگەنامەکان لەلایەن ئەفسەرەکانی یەکێتی سۆڤیەتەوە دزراون و دزەیان پێ کراوە دواتر بۆ ڕۆژئاوا کە هەندێکیان بڵاو کراونەتەو و هەندێکیشیان چاوەڕوانی بڵاو کردنەوەن ...
ئەم لێکۆڵینەوەیە بەشێوەیەکی گشتی دابەش دەبێت بۆ 2 وێنەی سەرەکی .
سەرچاوەی یەکەم پێکهاتووە لە ئەرشیفی لیژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت کە هەندێک بەڵگە نامەیان بە تایبەتی باس لە پەیوەندی مستەفا بارزانی یەکێتی سۆڤیەت دەکات .
سەرچاوەی دووهەم کە ناودەنرێت بە ئەرشیفەکانی '' میتروخین و کۆمەڵەیەکی گەورەی دۆکۆمێنتە کە دزراون لە ئەرشیفی(لوبیانکا) بارەگای سەرەکی دەزگای هەواڵگری سۆڤیەت لەلایەن ئەفسەری پێشووی دەزگای هەواڵگری میتروخین ، دواتر دۆکۆمێنتەکان بردراون بۆ بەریتانیا .. کە بڵاو کراوەکان بە دووبەش بڵاو کراونەتەوە ، بەشی دووهەمیان بەڵگەنامەی گرنگی تێدایە لەسەر پەیوەندی بارزانی و دەزگای هەواڵگری (کی جی بی) و تەنانەت ناوە نهێنیەکەی مستەفا بارزانی .
ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکان لە ئەرشیفی میتروخین درووست وەک بەڵگەنامەکانی (کی جی بی) ە کە لە لیژنەی مەرکەزی یەکێتی سۆڤیەت ، لەگەڵ ئەم بەڵگەنامانەشدا ئەم لێکۆڵینەوەی تیشکیش دەخاتە سەر بەڵگەنامەی هەندێک ئەفسەری کی جی بی کە خوودی ئەو ئەفسەرانە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ مستەفا بارزانی هەبووە .
یەکێک لەو ئەفسەرانە جنرال (بافیل سودوبلاتوف)ە کە سوبلاتوف ئەفسەری بەرپرسیار بووە لەسەر بارزانی لە ماوەکانی نێوان (١٩٤٦ بۆ ١٩٥٣) لەو ماوەیەی کە بارزانی لە یەکؿتی سۆڤیەت بووە لە ماوەکانی(١٩٤٦بۆ ١٩٥٨) ،
هەروەها هەندێک کەسی لێکۆڵەر هەن کە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی گرنگیان بڵاو کردۆتەوە لەسەر یەکؿتی سۆڤیەت لە خۆرهەڵاتدا لەو لێکۆڵەرەوانە پرۆفیسۆر (ڤلادیسلاف زوبۆک) ، کە پرۆفیسۆری میژوو بووە لە زانکۆی تیمبڵی ئەمریکی .
بۆ یەکەم جار هەندێک بەڵگەنامەی ئەرشیفی یەکێتی سۆڤیەتی بڵاو کردەوە و پەیوەندیەکانی بارزانی و دەزگای هەواڵگری ڕەنگی داوەتەوە لە بەڵگەنامەکاندا و تەنانەت نهؿنیەکانی شۆڕشی ئەیلولی بارزانی و پەیوەندی بە یەکێتی سۆڤیەت بڵاو کردۆتەوە .
هەدەفی ئەم لێکۆڵینەوەیە ، تەنها ئاشکراکردنی ڕاستیەکانە و ئاشکراکردنیانە بۆ ڕای گشتی ، لەبەر ئەوەی بنەماڵەی بارزانی هەردەم مێشکی میللەتیان وەک دارکونکەرە کون کردووە بە شۆڕشی ئەیلول و هەڵگیرساندنی ئەو شۆڕشە لەبەرژەوەندی کورد و کوردستان و خەباتی مەلا موستەفا و قوربانی دانی بارزانیەکان لە پێناو گەلی کورد بەڵام ئەم قسانە لە درۆیەکی گەورە و هەڵخەڵەتاندنی میللەتی کورد و سیاسەتێکی دەرەکی هیچی تر نییە ، بنەماڵەی بارزانی هەموو ئەم شتانەی بۆ سوودی تایبەتی خۆی قۆستۆتەوە تا پێگەی ڕۆژئاوا زیاتر بکات و چۆک بە هەموو ئەو شۆڕشانە بهێنێت کە لە دژی خواستەکانی ڕۆژئاوایە و ئامانجیان وەک گورگێکی برسی سەروەت و سامانی کوردستان بە ملیارەها دۆلار بدزن و دەسەڵاتی تاک ڕەوی بسەپێنن بەسەر تاکی کوردا .
لەبەر ئەوە ئەرکی هەرتاکێکی دڵسۆزو خەمخۆری کوردستانە کە بەرپەرچی ئەم ڕەفتارانەی بنەماڵەی بارزانی بداتەوە و میللەتی کورد لە دەسەڵاتی مافیاگەرێتی ئەم بنەماڵەیە ڕزگار بکەین و بیپارێزین 
ئەم بەڵگەنامانە دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە بنەماڵەی بارزانی بە هۆکاری باکگراوندە هەواڵگریەکەیانەوە هەڕەشەیەکی گەورەن لەسەر ئاسایشی نەتەوەی کورد و کوردستان و ناوچەکەش ، هەروەها دەبێت بەربەستێک دابنرێت بۆ کردەوە ڕەشە کوژی و دڕندانەکەی بنەماڵەی بارزانی هەر لە ترس و تۆقاندن و ئازاردان و کوشتن لەڕێگەی دەزگا سەر کوتکەرەکانیانەوە کە ترسێکی زۆریان خستۆتە دڵی هاوڵاتیان و هاونیشتیمانیانی کورد لە پێناو مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتتدا .
من خۆم یەکێک بووم لە قوربانیانی دەستی بنەماڵەی بارزانی کاتێک بفڕێندرام لە شەوی ٢٦/١٠/٢٠٠٥ لە هەولؿر لەلایەن دەزگای هەواڵگری بارزانی بەناوی (پاراستن)و گەر هەوڵی هەندێک هاوڕێ و ڕێکخراوی ئازادی خواز و هەندێک ووڵاتی ئازدی خواز نەبوایە لەسەروویانەوە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان نەبوونایە ئێستا من یەکێک دەبووم لەو هەزاران وونبوانەی کە بە دەستی بنەماڵەی بارزانی لەناوچوون و بێ سەرو شوێن کراون و تا ئێستاش لاشەکانیان نەدۆزراونەتەوە . وە هیچ بە دووری نابینم کە دەزگای هەواڵگری ڕووسی ئؿستا دەستی هەبووبێت لەو ڕفاندنەدا .
هیچ هۆکارێکی تر نابینم بۆ ڕفاندنەکەم ، جگە لەو بەڵگەنامەو زانیارانەی کە لەلام بوون لەسەر بنەماڵەی بارزانی ، کە هەندێکیانم بڵاو کردنەوە بەڵام وەک دەزانرێت ، دەنگی ئازاد هەرگیز ناتوانرێت کپ بکرێت بە ترس و تۆقاندن ، بەڵکو زیاتر هێزی پۆڵاینی پێ بەخشیم کە زیاتر سوور بم لە هەڵدانەوەی نهێنیەکان لەسەر ئەو بنەماڵەیە ، وە من وەک لێکۆڵەرەوەیەک هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم بەرامبەر بە ویژدانم و بەرامبەر بە میللەتەکەم هەرچەند دەزانم کە ئەم زانیاریانە دەبێتە هۆکاری مەترسی لەسەر ژیانی خوینەر و بنەماڵەکەم و کەسانی دەوروبەرم ، بەڵام ئەو کردەوانەی بنەماڵەی بارزانی کە بەرامبەریان کردم زیاتر هێزیان پێ بەخشیم و سووربوونی خۆم دووپات کردەوە کە ئەم زانیاریانە و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی بڵاو بکەمەوە .
بارزانی و (کی جی بی) پەیوەندیە لە مێژینەکەیان !! :
دوای ڕووخانی کۆماری مهاباد بە هۆکاری خیانەت و فرت و فێڵ و دەست تێکەڵاوکردنی موستەفا بارزانی لەگەڵ شای ئێران و کارکردن بۆ بەرژەوەندیەکانی ڕۆژئاوا موستەفا بارزانی لەگەڵ چەند سەد کەسێک لە شوێن کەوتوانی ڕوویان کردە سنوورەکانی یەکێتی سۆڤیەت ، دوای گەیشتنیان لە ساڵی ١٩٤٧ لەسەرەتادا بارزانی وەک کەسێکی کاریگەر و جێ ی سەرنج لەلایەن دەزگای هەواڵگری کی جی بی سەیردەکراو گرنگیان پێ دەدا کە هەوڵیان ئامادەکردنی بوو و وە بەکارهێنانی بوو لە سوودی کار و کردەوە ستراتیژیەکانی یەکێتی سۆڤیەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ، کە ئێستا لە بەڵگەی دەزگا نهؿنیەکان دەزانین کە بۆ کاری داگیرکاری و گێرەشێوێنی ئامادە کراوە .
جنراڵ بافیل سودبلاتتوف ، کە ئەفسەری پلەی جنرالی پێشووی دەزگای هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت بووە لە یادەکەرییەکانیدا کە لەم ماوانەی پێشوو بڵاو کرایەوە بە ناونیشانی
pavel Sudoplatov, Special Tasks: The Memoirs of an Unwanted Witness — A Soviet Spymaster
جنرال سودبلاتوف ، یەکێک بوو لە ئەفسەرە ناوبانگ دارەکانی هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت ، لە ماوەیک لە ماوەکاندا سەرۆکی هێزی (SMERSH) بووە ، کە هێزێکی تایبەت بووە لە دەزگای هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت و بەرپرسیار بووە لە کاری تێکدەرانە و سەرکوتکەرانە و کاری تیرۆرکردن بووە لە دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەت ، گەر بهاتباو یادەوەریەکانی سودبلاتوف نەبوایە ئەوا نهێنیەکانی ساڵەکانی سەرەتای پەیوەندی و بەکرێگیراوی مەلا موستەفاو دەزگای هەواڵگریمان نە دەزانی و بە نهێنی دەمایەوە تا ئێستا .
سودبلاتوف لەبارەی یەکەم بینینی خۆی و موستەفا بارزانی دەڵێت ((بارزانیم بینی ڕاستەوخۆ پاش گەیشتنی بە یەکێتی سۆڤیەت ، بۆ توانینی خوندنەوەی هەڵسوکەوتی بارزانی و بەکارهێنانی بۆ کاروپلانەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها ڕاهؿنان پێکردنی خۆی و پیاوەکانی و ئامادەکردنیان بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و گەڕاندنەوەیان بۆ عێڕاق دوای پڕ چەککردنیان بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرک و فەرمانەکانیان .
لەوەیە موستەفا بارزانی گرنگیەکی ئەوتۆی هەبووبێت لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت بەوەی کە ئەفسەرێکی پلە باڵای وەک سودبلاتوڤیان بۆ دانابێت لەبەر ئەوەی سودبلاتوڤ تەنها جنڕاڵێک و ئەفسەرێکی ئاسایی نەبوو بە هۆکاری ئەوەی سودوبلاتوڤ کەسێکی زۆر متمانە پێکراو بوو لە لایەن خودی ستالینەوە و هەروەها ئەم ئەفسەری سەرپەرشتیار بوو لە کاری تیرۆرکردنی (تروتسکی) بە فەرمانی ستالین و هەروەها بەرپرسیاری کاری هەواڵگری فایلی چەکی ئەتۆمی بوو ئەو کردەوەیەی زۆر بە سەرکەوتووی بە ئەنجام گەیاند بەوەی نهؿنیەکانی چەکی ئەتۆمی ئەمریکی دەست کەوت و ڕووسیای کرد بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی .
جنراڵ سودبلاتوف تەنها ئەفسەر نەبووە کە بەرپرسیاری هەواڵگری بووبێت لەسەر بارزانی ، وەک سودبلاتوف لە بیرەوەریەکانیدا دەیگێڕێتەوە کە ئەو تەنها کەس نەبووە کە بەرپرس بووە بەڵام بەڵگەی زیاتری ناوی کەسەکان و شێوازی پەیوەندیەکانی نە خستۆتە ڕوو یا تا ئێستا بە نهێنی ماونەتەوە . 
جنرال سودبلاتوف لە بیرەوەریەکانیدا باسی کۆبوونەوە و بینینی دووهەمی دەکات لەگەڵ بارزانی لە ساڵی ١٩٥٢ ...
کۆتای بەشی یەکەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە